یاسا‌و دادگا‌و دادوه‌ر خزمه‌تكاری ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یین له هه‌رێمی كوردستان
Saturday, 23/07/2011, 12:00
من وه‌ك پارێزه‌ر‌ێك پێم سه‌یره ده‌ڵێن یاسا‌و دادگا و دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ بوونی هه‌یه له هه‌رێمی كوردستاندا،خوێنه‌رانی به‌رێز بڕوام پێبكه‌ن نه په‌ستم له یاسا نه‌ركابه‌ری دادوه‌رم نه له‌دژی دادگا ئه‌مانه‌تان بۆ باس ده‌كه‌م ،ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ده‌یدركێم ده‌رئه‌نجامی ئه‌و بێسه‌روبه‌ریه یه كه له‌م هه‌رێمه گچكه‌دا به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتداران به‌رامبه‌ر دادگا‌و دادوه‌ر و سه‌روه‌ری یاسا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ،ئه‌وه‌تا هه‌ر له ئه‌نجامدانی تیرۆری كه‌سایه‌تی و هاوڵاتی ساده‌و رۆژنامه‌نوس و خوێندكار كه به درێژایی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوو بنه‌ماڵییه هه‌ر له شه‌ڕی شاخ و شاری نێوانیان تۆویان بۆ چاندوه به‌رده‌وامه تا ڕوداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی 17 شوبات نه بینیمان نه بیستمان دادوه‌رێكی بوێر‌و دادگایه‌كی به‌هێز بتوانێت په‌لكێشی سه‌رجه‌م یان چه‌ند یه‌كێك له‌و جه‌لادانه بكات بۆ به‌رده‌م دادگا و هه‌وڵی زیندانیان بكات و سه‌روه‌ری یاسا جێبه‌جێ بكات ،ئاخر پێم بلێن دادگا له‌م هه‌رێمه‌دا له گوێی كام فیلدا نوستووه چۆن ئاگاداری ئه‌و هه‌موو تیرۆر‌و ترس و تۆقاندنه نین كه ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته به‌سه‌ر هاوڵاتیانی به‌شخوراوی ئه‌م هه‌رێمه‌دا دابه‌شی ده‌كه‌ن چۆن ئاگاداری دزین و بردنی ئه‌و هه‌مووه سه‌فته دۆلارانه نین كه له لایه‌ن خودی بنه‌ماڵه‌و داروده‌سته‌كانیانه‌وه بانكه‌كانی جیهانی پێته نراوه ، نازانم تا ئێسته پارێزه‌رم بڕیارێكی بوێرانه‌م له دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان نه‌خویندۆته‌وه كه مایه‌ی شانازی بێت بۆ دادگا و سه‌روه‌ری یاسا،به داخه‌وه ده‌بوو دادوه‌رن له‌م هه‌رێمه‌دا به‌هێزتین پاڵه‌وانی شارستانی بوونایه دادگاگان گه‌وه‌رترن مه‌یدانی خنكاندنی گه‌ردن و مل هه‌لواسینی ده‌روون و لاواز‌و بیرنه‌زۆكه‌كانی شه‌ری براكوژی و ئه‌نجامده‌رانی قه‌تل و عامه‌كه‌ی 17 شوبات بوونایه ،كه ده‌چمه دادگا وا ده‌زانم ڕوو له بچوكترن و لاوازترین ده‌زگای ئه‌م هه‌ریمه ده‌كه‌م وا ده‌زانم ڕوو له قوتابخانه‌ی ویژدان نه‌خۆش وبیر ساواكان ده‌كه‌م ،به‌داخه‌وه ده‌بوو دادوه‌رانی كورد له جێگای ئه‌وه‌ی له ماڵپه‌ره جیهانیه‌كان هه‌ڵوێتسی نیشتمان په‌روه‌ری و بوێریان به‌رامبه‌ر به سته‌م له و رۆژنامه و ڕاگه‌یاندنه ئه‌لیكترۆنیه‌كان ببینرێت كه‌چی فه‌زاحه‌تی سێكسی و پڕكردنه‌وه‌ی شه‌هواتیان نیشانی رۆشنبیر‌و پیرو منداڵه ساواكانمان ده‌درێت و گاڵته جاری پێده‌كرێت ،تۆ بڵێیت ئه‌و دادوه‌ره به‌ێزانه له كاتێكدا ئه‌و هه‌موو موچه زه‌به‌لاحه‌وه‌رده‌گرن سالانه ئه‌وگه‌شت و گه‌رانه ده‌كه‌ن له‌سه‌ر حسابی ئه‌م میلله‌ته خۆیان به بوێر‌و به هه‌لوێست بزانن وا بزانن كه هه‌موو كێشه‌گرنگ و پربایه‌خه‌كانی میلله‌ته‌كه‌یان چاره‌سه‌ركردووه ؟یاخود خۆشیان ده‌زانن كه ئه‌وان كۆیله‌و دارده‌ستی ئه‌م ده‌سه‌لاته بنه‌ماڵه‌یانه‌ن و كه‌ی بانه‌وێت و چۆن بیانه‌وێت به‌كاریان ده‌هێنن ؟ به دڵنییایه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی من زۆریه‌یان بناسم وه‌كمشه‌خۆرێكن به‌سه‌ر ئه‌م میڵه‌ته‌وه‌و بگره له شكۆ‌و رێزی داداگاو سه‌روه‌ری یاسایان كه‌مكردۆته‌وه ،دادوه‌ران به‌شی زۆریان خزمه‌تكاری ئه‌م ده‌سه‌لاته نه‌خوینده‌واره‌ن و به دوای ئیمتیازاتی ماددی و تایبه‌تی ئه‌وانه‌وه‌ن ،ده‌توانرێت بوترێت ترسنۆكترین كه‌سایه‌تی ئێستا له هه‌رێمی كوردستان دادوره و بێ هێزترین ده‌زگای خزمه‌تكردن دادگایه ،ته‌نها سیسته‌مێك كه ده‌سه‌لاتداران له هه‌رێمی كوردستان حسابی بۆ ناكه‌ن وباوه‌ریان پێی نییه كه رۆژیك دێت لێرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات یاسا‌و سه‌روه‌ری یاسایه ، بۆیه من دڵنیام هه‌تاوه‌كوو دادگا‌و دادوه‌ر چاك نه‌كریت و بوێری ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان نیشان نه‌ده‌ن هه‌رگیز میلله‌تی كوردبه چاوی عه‌قڵ ئه‌وه نابینێت كه به‌رپرسێكی گه‌نده‌ڵ نه‌ك زۆر گه‌وره‌ی وه‌ك دووسه‌ركرده‌ی بنه‌ماڵه بگره دارده‌سته‌كانییشان ناینرێت له قه‌فه‌سی تاوان و یاسا و دادگا هه‌رگیز سه‌روه‌ری به خۆیه‌وه نابینێت ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست