کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شه‌قام بۆچی پێویسته‌ وه‌ك پۆست ئۆپۆزسیۆن بوونی هه‌بێت؟

Tuesday, 14/06/2011, 12:00




كۆبوونه‌وه‌ی پینج قۆڵی له‌نیوان سێ لایه‌نه‌كه‌ی سه‌ر به‌ئۆپۆزسیۆن و دوولایه‌نه‌كه‌ی سه‌ر به‌ده‌سه‌لات ئه‌نجامدرا ،خۆشبه‌ختانه‌وه‌ك پێشببینمان كردبوو كه‌هیچ ده‌رئه‌نجامیكی چاوه‌روانكراو دلخۆشكه‌ر بۆ شه‌قام دروست ناكات وه‌بیگومان هه‌روابوو،دیاره‌نوسه‌ره‌رانی بیر تیژ و رۆشنبیرانی به‌ویژدا ن و چینه‌جیاوازه‌كانی تری كۆمه‌لگه‌ی كوردستان ماوه‌یه‌كه‌ خامه‌و پێنوسی ڕاستی و ویژدانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمان په‌روه‌رییان به‌ته‌واوی كه‌وتۆته‌گۆ كه‌ده‌نوسێت و ده‌ڵیت نه‌ده‌سه‌لات نه‌ئۆپۆزسیۆن نابنه‌خاوه‌نی ده‌نگی راسته‌قینه‌ی ده‌نگی راسته‌قینه‌ی شه‌قام،بێگومان ئه‌مه‌راست ده‌رچوو به‌نسبه‌ت ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌له‌رووداوی 17 شوبات تا به‌ئه‌مڕۆ وه‌ك هێزیكی سیاسی دووفاق هه‌م بۆ شه‌قام هه‌م بۆ مه‌قام كارده‌كات و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌كه‌خورما و كشمیش تێكه‌ڵ بكات بیكات به‌‌خورمیش ،ئه‌مه‌ش بیره‌سیاسییه‌دوفاقه‌به‌نسبه‌ت ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌هه‌میشه‌ گه‌یه‌نه‌ری ده‌نگی شه‌قامن له‌سه‌رجه‌م ده‌وله‌تانی پێشكه‌وتووخواز و ڕاست و بوێر پێچه‌وانه‌یه‌،چونكه‌ئه‌وان ته‌نها كاریان خزمه‌ت كردنه‌به‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وولات به‌گشتی و گه‌یاندنی ده‌نگه‌جه‌ماوه‌رییه‌كانه‌به هه‌ر نرخ و هه‌رجۆرێك بێت‌ بهو‌سیسته‌م و ده‌سه‌لاته‌ی كه‌وولات به‌رێوه‌ده‌بات ، وه‌ك پێشبینی ده‌كه‌م كه‌زۆر روون و ئاشكرایه‌كه‌تازه‌ئۆپۆزسیۆن نابیته‌وه‌خاوه‌نی ئه‌و ده‌نگه‌جه‌ماوه‌رییه‌خۆرسكه‌ی كه‌له‌سه‌ر گیرفانی خۆی ده‌ژیا به‌ویستی سیاسی و ماددی هه‌واداری ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه‌ بوو،هه‌ربۆیه‌لای شه‌قام ئاشكرایه‌كه‌ده‌ستی سیاسی و پلانی سیاسی تایبه‌ت له‌به‌ئاراسته‌بردنی شه‌قام جاریكی تر ئه‌سته‌مه‌و دروست نابێته‌وه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن نه‌یتوانی ببێته‌ داكۆكیكاری راسته‌قینه‌و بوێری ده‌نگی شه‌قام ،بۆیه‌شه‌قام بریاری دا وه‌ك بیرێكی جه‌ماوه‌ر نوێ كه‌بیرۆكه‌یه‌كی تازه‌ی سه‌رده‌میانه‌یه‌له‌رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست كه‌یه‌كلایه‌نه‌بێته‌گۆو هاواربكات بۆ جێبه‌جیكردنی داواكارییه‌كانی و سازشیان له‌سه‌ر نه‌كات ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی بێمتمانه‌یی ده‌سه‌لات و ئۆپۆزسۆنی بۆ ده‌ركه‌وت له‌و به‌لین و پرۆژانه‌ی كه‌بۆ چاكسازی سیاسی و ئابووری و گۆرانی سیته‌می تاكڕه‌وانه‌به‌سیسته‌مێكی هه‌مه‌لایه‌ن و ده‌ستوری له‌سه‌ر ئه‌ساسی پلاتفۆرمی چاكسازی ریشه‌یی و بنه‌ره‌تی ،هه‌ربۆیه‌ئێستا شه‌قام كۆبوونه‌وه‌جه‌ماوه‌رییه‌كان ڕیك ده‌خات و داخوازییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان جارێكی تر له‌ژێر دروشم و ناوی حیزبی و كه‌سی ده‌رده‌هێنیت و به‌داواكاری ڕه‌واو جه‌ماوه‌ری ده‌ناسێنیت ، وا ئێستا شه‌قام بۆته‌خاوه‌نی بیرۆكه‌یه‌كی پۆست ئۆپۆزسیۆن بۆ گه‌یاندنی ده‌نگه‌ڕه‌واكانی داوای ریكخستنی دیالۆگی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان و به‌شداری پێكردنی سه‌رجه‌م چین و تویژو لایه‌نه‌سیاسی و رێكخراوه‌حكومی و ناحكومیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌ده‌رئه‌نجامیكی بنبه‌ست و چاره‌نوس ساز بۆ جێبه‌جیكردنی سه‌رجه‌م داواكان و گه‌رانه‌وه‌ی ڕه‌وشی هه‌ریمی كوردستان و پاراستی له‌هه‌ر ده‌سدرێژیه‌كی ده‌ره‌كی و دوژمنكارانه‌،كه‌ئه‌مه‌ش زه‌نگێكی وه‌ئاگا هێنانه‌وه‌ده‌بێت بۆ ده‌سه‌لات و بۆ ئۆپۆزسیۆن كه‌نابیت سازش و رێكه‌وتن له‌سه‌ر داخوازییه‌جه‌ماوه‌ریه‌كان بكه‌ن به‌بی گه‌رانه‌وه‌بۆ خودی شه‌قام و به‌شداری پیكردنیان وه‌ك هێزیكی جه‌ماوه‌ری هه‌مه‌لایه‌ن و هه‌مه‌ده‌نگ و فره‌ره‌نگ كه‌ئه‌مه‌ش ده‌توانریت به‌فكره‌یه‌كی پۆست ئۆپۆزسیۆن دابنرێت و شه‌قامیش له‌فه‌رهه‌نگی سیاسیدا ڕێگه‌و ڕێچكه‌ی خۆی دیاری بكات‌ واته‌له‌ئۆپۆزسیۆن توندتره‌بۆ گه‌یاندنی داواكانی شه‌قام وه‌له‌ده‌سه‌لاتیش به‌هێزتره‌بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی هه‌ر ناحه‌قیه‌ك كه‌له‌به‌رامبه‌ر داواكانی له‌به‌رامبه‌ری ئه‌نجام بدرێت وه‌ئه‌وه‌شی سه‌لمێنرا له‌رووداوه‌كانی 17 شوبات وه‌تا ئێسته‌ش،ئه‌مه‌ش واده‌كات شه‌قام بتوانێت ببێته‌‌ووشه‌یه‌كی سیاسی و له‌هاوكێشه‌سیاسیه‌كانی ئه‌مرۆی كوردستان كاری بۆ بكرێت تا ئه‌و كاته‌ی سیسته‌مێكی ته‌ندروست و په‌رله‌مانێكی خاوه‌ن ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی شه‌قام دێته‌گۆ ئه‌و كات هه‌م ده‌بێته‌پۆست ئۆپۆزسیۆن هه‌م ده‌بێته‌خاوه‌نی دروستكردنی یاساكان و شوێنی بریاره‌چاره‌نوس سازه‌كان به‌بێ گه‌رانه‌وه‌بۆ بیری ته‌سكس شخسی و حیزبی هه‌ر په‌رله‌مانتارێك كار بۆ میلله‌ت و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بكات ...

ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی لاوانی 17 شوبات

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە