کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ریفۆرمه‌كه‌ی نێچرڤان بارزانی درزی خستۆته‌ كورسی بنه‌ماڵه‌

Tuesday, 31/05/2011, 12:00






نێچرڤان بارزانی كوری ئیدریس بارزانی له‌هه‌ولی گۆرینی سیاسه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستاندایه‌له حیزبیكی جامانه‌سور و بنه‌ماڵه‌یی بۆ حیزبێكی ریفۆرم خوازو نه‌ته‌وه‌یی دیاره‌ئه‌وه‌ی نیچر ده‌ستی پێكردووه‌هاوكاته‌له گه‌ل ده‌ركه‌وتنی خۆری ریفۆرم له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا به‌رێبه‌ری نه‌وشیروان مسته‌فا تا كار گه‌یشته‌دروست بوونی بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان،ئه‌وه‌ی پێویست بوتریت بۆ تا ئێستا نه‌توانراوه‌ئه‌و ریفۆرم خوازییه‌له‌ناو پارتی دیموكراتی كوردستاندا بكرێت؟ئه‌ی بۆ له‌ناو یه‌كیتیدا كرا به‌لام ده‌رئه‌نجام نكه‌وته‌وه‌ناو یه‌كێتی به‌لكو به‌ناچاری‌له‌ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی یه‌كێتی خۆی دیته‌وه ،ئه‌مه‌بۆ بوونی زۆر هۆكار ده‌گه‌ریته‌وه‌یه‌ك له‌وانه‌بوونی سیاسه‌تێكی سیخوری بنه‌ماله‌یی به‌هیز له‌ناو پارتیدا ته‌نانه‌ت له‌ناو خانه‌واده‌ی خودی بازانیدا،یه‌كیكی تر دوری پێگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌له‌تیكه‌لاوبوونب به‌بیر و هزری تر واته‌بیری بنه‌ماله‌یی بیرێكی چه‌ق به‌ستوه‌و دره‌نگ یاخود به‌زه‌حمه‌ت تێك ده‌شكیت و لێك جودا ده‌كرێنه‌وه،كه‌واته‌نێچرڤان ئه‌و گۆران هه‌ر ده‌كات به‌لام هه‌موو هه‌ولیكی ئه‌وه‌یه‌كه‌له‌ناو خودی سیاسه‌ت و ستراتیژی پارتیدا بكریت نه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ،چونكه‌پێی باش نییه‌رێبازی باوكی جوانه‌مه‌رگی به‌جێبهیلیت و ببێته‌كه‌سێكی غه‌یری پارتی ، نیچیر ده‌یه‌ویت خودی ئه‌و به‌رنامه‌ریفۆرم خوازییه‌ره‌نگدانه‌وه‌ی جدی هه‌بیت له‌خودی بنه‌ماڵه‌ی بازانیدا به‌لام بنه‌ماله‌ی بارزانی و به‌تایبه‌ت مامی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له‌پرۆژه‌كانی ناكه‌ن هه‌ربۆیه‌ئه‌ویش ده‌ستس كردووه‌به‌ئاراسته‌كردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌له‌بیری گه‌نجانی بارزا نو بادینان و ناوچه‌كانی هه‌ولیر به‌تایبه‌ت له‌ناو گه‌نجانی رێكخراوی قوتابیانی كوردستاندا هه‌موو ئێستا خۆشه‌ویستیه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بۆ نیچر ده‌رده‌برن و به‌لاوێكی ریفۆرم خواز و دوور له‌بیری بنه‌ماڵه‌یی لیكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن ،هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌سایه‌تی برپرسی حكومی و حیزبی سه‌ر به‌پارتی دیموكراتی پشتیوانی ژێربه‌ژێری لیده‌كه‌ن و به‌ویستس ئه‌و هه‌لسوكه‌ت ده‌كه‌ن،بۆیه‌پارتیش وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئیستا ئه‌و ده‌سته‌ی پێدۆزراوه‌ته‌وه‌و ده‌زانیت كی پشتیوانی له‌كاره‌كانی نێچر ده‌كات له‌هه‌وڵی دورخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌میاندایه‌له‌پایه‌و پۆستس سیاسی و حیزبی و به‌گه‌نده‌ل تۆمه‌تباریان ده‌كات پاشان دووریان ده‌خاته‌وه‌له‌كاری سیاسی ،رۆژ به‌رۆژ ئه‌م كرداره‌له‌په‌ره‌سه‌ندنایه‌و ئه‌م درزه له‌زیادبووندایه‌و رۆژێك دیت بنه‌ماڵو كورسیه‌كه‌یان پێكه‌وه‌ده‌ڕمین و هیچ كه‌سیك ناتوانیت پشتیوانیان لێبكات وه‌ك پیشینان ده‌لێن دار كرمی له‌خۆی نه‌بێت نارزێت یاخود ئاسن ژه‌نگی له‌خۆی نه‌بیت نارزیت كه‌واته‌بوونی نێچر و پلانی نێچری ئیدریس بارزانی نه‌بێت هه‌رگیز كورسی بنه‌ماله‌یی نارزێت و ناكه‌ویت هه‌ربۆیه‌ده‌لێین پیرۆزه‌په‌رته‌وازه‌یی نه‌ماڵه‌یی ده‌سه‌لاتداری تۆقینه‌ر و گه‌نده‌ل و بێبنمای نه‌ته‌وه‌یی پێرۆز بێت خه‌باتی ریفۆرم و چاكسازی رێشه‌یی ...


ئه‌ندامی بزوتنه‌وی لاوانی 17 شوبات

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە