خۆری ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی له ئاوابووندایه
Wednesday, 25/05/2011, 12:00
لای هه‌موو لایه‌ك ئاشكرایه كه سالی 2011 گۆڕانێك و وه‌رچه‌رخانیكی سیاسی به‌دوای خۆیدا هێناو سه‌رله‌به‌ری جیهان كه‌وته به‌ر باهۆزی نوێبونه‌وه‌و تازه‌كردنه‌وه‌ی سیسته‌می سیاسی و ئابووری،دهلهتانی ئه‌وروپاو رۆژئاوا به گشتی گۆرانێكی گشتیان له سیسته‌می ئابووری وهگهرخستی سه‌رمایه خسته ئاراوه ئه‌ویش به‌هۆی زیادكردنی ده‌نگی ناره‌زایی هاولاتیان به‌هۆی زۆری رێژه‌ی باج و گرا نی نرخ و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی بێكاری دانیشوانهكهیان،ئه‌وی له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست به‌دی كرا زیاتر رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كی سیاسی بوو جگه له‌و هه‌مووو كێشه‌و گرفتانه‌ی كه ده‌وله‌تانی ئه‌وروپاو رۆژئاوا به‌گشتی به ده‌ستیه‌وه ده‌نالێنن،ولاتانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست وه‌ك ئێران و سوریا‌و عێراق و هه‌ریمی كوردستان له ناویدا و به‌حرێن و عه‌ره‌بستانی سعودیه‌و ئه‌رده‌ن و توركیا له به‌شی قاره‌ی ئاسیا و ولاتانی وه‌ك یه‌مه‌ن و میسر‌و تونس و لیبیا و مغریبی عربی و جه‌زائیر له به‌شی قاره‌ی ئه‌فه‌ریقا ئێستا له ئالۆزی وبارگرژییهكی سیاسی و ئه‌منیدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دانیشتوانی وولاته‌كه‌یان تێگه‌یشتوون كه هۆكاری دروست بوون و نه‌بوونی سیسته‌مێكی ته‌ندروستی سیاسی و ئابووری ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و قۆرغكارییه بنهمالهییهی كه چه‌ندین ساله به‌ری ڕه‌نجی وولات و ملله‌تی بۆ خۆی كه‌سه كاری گل داوه‌ته‌وه‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و حیزبی و بنه‌ماله‌یی به‌كاری دێنن واته خۆیان وه‌ك ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گ و شێخ ته‌ماشا ده‌كه‌ن و میلله‌تیش به هه‌ژارو جوتیارو گه‌داو كۆیله ده‌بینن .ئه‌وه‌ی مایه‌ی خۆشحالی ئه‌م نه‌ته‌وه سته‌م لێكراو بهشخوراوانهیه هه‌لهاتنی ده‌نگی خۆری ئازادیی و یه‌كسانی له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و هه‌ندێك له ولاتانی ئه‌فه‌ریقا كه راپه‌رینه‌كه‌ی تونس بووه گزنگی ئه‌و به‌ره‌به‌یانه‌وه وا ێیستا به‌ته‌واوی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی جیهانی گرتۆته‌وه.ئه‌وه‌ش لێره‌دا پروشكێكی له خۆره به‌ركه‌وتووه هه‌رێمی كوردستانه كه زۆر ده‌مێك بوو هه‌وری ڕه‌شی سته‌م و تۆقاندنی بنه‌ماڵه‌ی زه‌ردو سه‌وز به‌ری ئه‌و رووناكییه‌ی لێگرتبووین به هیچ شیوه‌یه‌ك رێكه‌ی تروسكاییه‌ك له ئازادیی و یهكسانس نه‌مابوویه‌وه بۆ هاواركردنمان به‌لام بوونی ئه‌و باهۆزه به هێزه ناچار چۆكی به‌و هه‌وره چڵكنه شكاند‌و خۆری ئازادی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی گرته‌وه‌و بووه هۆی خۆگه‌رم كردنه‌وه‌یه‌ك به‌رووی سته‌مكاری و شكاندنی به‌سته‌ڵه‌كی زوڵم وكوشتن و كپ كردنی ده‌نگی ئازا‌و بوێری جه‌ماوه‌ری وا ئێستاكه كوردستانیش به‌ش به حالی خۆی له هه‌وڵی راوه‌دوونانی سته‌م و گه‌نده‌لی و خنكاندنی ده‌سه‌لاتی بنهمالهیدایه و كورسی ده‌سه‌لات و كۆمپانیا‌و بانكه‌كانی پێلێژ كردوون و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌ره‌نگاریان ده‌بنه‌وه،له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌ڵی كورد باش تێده‌گه‌ن كه سه‌رده‌می به‌ڵئ قوربان به‌سه‌رچووه و چی دی مه‌ودایه‌ك بۆ مرۆڤ په‌ره‌ستی سیسته‌می تاك ڕه‌وی له جیهانا بوونی نییه و ده‌بێت لای ئێمه‌ش ئه‌و خۆری بنهمالهێی ه تاكڕه‌وییه له‌ناوببرێت و زوو ئاوا بكرێت ،نه‌وی نوێ به بیری تازهگهرێی و یهكسانس كۆمه‌لایتی و سیسته‌می دادپه‌روه‌ری له هه‌ولی شكاندنی په‌یكه‌ری بیری دیكتاتۆری و هه‌لپه‌ره‌ستی و خزم خزم خزمێنهدان و تازه هه‌رگیز ناگهرێنهو سه‌ر ئه‌و تراژیدیا كۆنانه‌ی وه‌ك شه‌ری براكوژ یه هینانی دووئیداره‌یی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی نه‌ته‌وه‌یی كه ئه‌م ده‌سه‌لاته بنهمالهییه به نوقلی به‌رات شیرینیان وه‌ك بانگی چه‌ژن به گوێی ئێمهداپیرۆزییان ده‌كرد،بۆیه دلنێابن هه‌ردوكتان بنه‌ماڵه‌ی زه‌ردو سه‌وز دلی میلله‌ت پریه‌تی له ئاگری ڕق و توره‌یی به‌رامبه‌رتان و چ دی ده‌بێت ئێوه‌ش وه‌ك موباره‌ك و زه‌ین العابدین و قه‌زافی و بشار ئه‌سه‌د و علی عبدالله ێالح بێت به‌شتان و له‌وه زیاتر هیچ چارێكی تر نه‌ماوه بۆ ژیانتان هه‌لهاتن له پاشان بریاری ده ست به‌سه‌ركردنی خۆتان سه‌روه‌تی ئه‌و میلله‌ته‌ی كه چه‌ندین ساله پێی راده‌بوێرن خۆتان وكچ و كورتان و ده‌ست و پێوندتان كردبووتان به عاده‌ت له قومار خانهوباڕو مه‌لهاكان سه‌رفتان ده‌كرد له سه‌ر خوێنی شه‌هیدان و ئه‌نفاڵ و كیماباران ....
پارێزه‌ر كارزان عمر
ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی لاوانی 17 شوبات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست