ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی بۆچی ئه‌نجام ده‌ده‌ن ؟
Thursday, 26/05/2011, 12:00
لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان ئێستا له هه‌وڵی به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پێنج قۆڵیدان له‌سه‌ر ڕه‌وشی سیاسی هه‌رێم و هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو بۆ ده‌رچوون له وتهنگژه سیاسی و ئابورییه‌ی كه‌ئێستا ڕه‌وشی ناوچه‌كانی هه‌رێمی به‌گشتی گرتۆته‌وه،به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه ئه‌وه‌یه كه شه‌قام نه‌یتوانی وه‌ك هێزێكی جه‌ماوه‌ری خۆی نیشانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆسیۆن بدات و داوا بكرێت كه‌ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بكرێته كۆبوونه‌وه‌یه‌كی شه‌ش قۆڵی،له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌قام له‌دۆخی ئێستایدا له‌هه‌موو لایه‌نه سیاسیه ئۆپۆزسیۆنه‌كان زیاتر داوخواستی هه‌یه ومافی هه‌یه به‌شداری له دانیشتنانه‌دا بكات داواكارییه‌كانی خۆی بخاته به‌رده‌م ده‌سه‌لات تا جێبه‌جێیان بكات یان وه‌ڵامێكیان ده‌ست بكه‌وێت تا بهڕاستگۆیانهخۆیان بیخهنهبهردهم ڕای گشتی شه‌قام و ئه‌وانیش بڕیاری خۆیان بده‌ن به‌ڵام به‌داخه‌وه نه ئۆپۆسیۆن نه ده‌سه‌لات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێت چاره‌ی شه‌قام و ئه‌و كه‌سایه‌تییه سهربهخۆو بێلایه‌نانه ببینێن كهخۆبهخشانه له خۆپیشانه‌كانی 17 شوبات و به‌رده‌ركی سه‌را ئاماده‌ییان هه‌بووه رۆڵێكی كارایان هه‌بووه له گه‌یاندنی ده‌نگی نارازی جه‌ماوه‌ردا،ئه‌گه‌ر شه‌قام رووی هه‌لوێست بكاته ئۆپۆسیۆن لێی بپرسێت تۆ چی په‌یامێك ئه‌گه‌یه‌نیت به‌ده‌سه‌ڵات له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێت داواكانی شه‌قام مه‌رجی سه‌ره‌كی گفتوگۆ‌و رێكهوتنمانه ئێمه‌ش وه‌ك شه‌قام ده‌ڵێن والله‌اعلم بۆ له‌به‌رئه‌وه‌ی كه:
1:گه‌ر داواكانی شه‌قام ده‌گه‌یه‌نن ئه‌ی بۆ رێگه‌ناده‌ن شه‌قام خۆی قسه‌بكات و داواكان پێشكه‌ش بكات مه‌گه‌ر شه‌قام خۆپیشاندانی كرد‌و تاوانبار كرا یان ئێوه؟
2:كئ ده‌لێت ده‌سه‌ڵات ئه‌و داوایانه جێبه‌جێ ده‌كات كه‌ئێوه به‌ناوی شه‌قامه‌وه پێشكه‌شی ده‌كه‌ن به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ئێوه ئۆپۆسیۆنن و داواكاری خۆتان بڵێن نه‌ك داواكانی شه‌قام.
3:ئێوه بۆ مافتان هه‌بێت به‌ناوی شه‌قامه‌وه داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن له‌كاتیكدا شه‌قامتان بهگیرهشێوێن ناوزه‌د كرد؟ئه‌ی ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ نه‌كران هه‌ڵوێستان چی ده‌بێت؟
4:ئێمه دڵنیاین كه ده‌سه‌ڵاتی زه‌ردو سه‌وز هه‌رگیز نا‌توانیت هه‌ندێك داوای گرنگی شه‌قام جێبه‌جێ بكات كهسهرهڕمی داواكارییه‌كانه وه‌ك به‌ده‌سته‌وه‌دان و دادگایكردنی بكوژانی خۆپییشاندهران، ئیتر دانشتنی چی و بۆ چی؟
5:باشه ئۆپۆزسیۆن ئێوه له‌رۆژی 17 شوبات به‌تایبه‌ت و رۆژانی تری خۆپیشاندان ڕۆڵتان چی بووه بۆ شه‌قام وا ئێستا خۆتان به‌ده‌م ڕاستی شه‌قام داده‌نێن؟
له‌به‌ر ئه‌وه جه‌ماوه‌ری كوردستان دڵنییا نه‌بن له‌و دانیشتن هپێنج قۆڵییه‌ی كه‌ئێستا له‌ئارادایه پێشینان واته‌نی (هیچ تۆزێك لهقوڕهبهرزنابێتهوه) واتهلهو كۆبونه‌وه‌یه‌دا هیچ ده‌رئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ری بۆ شه‌قام و كه‌س و كاری شه‌هیدان و برینداره‌كان و خۆپیشانده‌ر به‌گشتی تێدا نابێت، من دڵنیام كه‌ئه‌وه بڕیاری لایه‌نه‌كان نییه به‌لكو له‌لایه‌ن هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی زڵ هێزی ئهمهریكاو ئیران و توركیا له‌م ده‌ست كهلایانه داواكراوه كه‌ده‌بێت جارێك دۆخی كوردستان به‌و ئاقاره ناله‌باره‌دا بڕوات و ئیتر میلله‌ت و شه‌قام با (هه‌ر سیر بخوات و ده‌هۆڵ لێبدات) ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌ت بیویستایه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێمی كوردستان بگۆرێت دڵنیابن به‌ڕشتنی خوینی ته‌نها شه‌هید رێژوان ده‌یتوانی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ریمی كوردستان وه‌ك سه‌دام حسێن وده‌ست و پێوه‌نده‌كانی به دادگایی و له‌ناوبردن ببات و داوای له خۆپیشانده‌ران ده‌كرد كه‌زیاتر سوربن له‌سه‌ر خۆپیشاندان و ده‌یوت ئه‌وه‌داوای ڕه‌وای خۆتانه،چونكهئهوهی ده‌سه‌لاتی كوردی كردی هیچی له‌رووداوه‌كه‌ی دوجه‌یل كه‌متر نه‌بوو كهسهدامی پێ له‌سێداره‌درا بگره سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و ته‌قه‌كردن بوو له‌سه‌رۆكی وولات به‌لام ئه‌مه با بڵێین به‌ردگرتن و شكاندنی شوشه‌ی بینایه‌ك بووبهبێ بوونی هیچ زیانێكی گیانی به‌پاسه‌وان و كادرانی ئه‌و باره‌گایه، ئێستا ئۆپۆسیۆن ئه‌یه‌وێت چی به‌ده‌سه‌لات بڵێت، بڵێت كوێت عه‌یب دارهچارهی بكهیان چیمان ئه‌ویت بۆمان بكه،دڵنیابه ئۆپۆزسیۆن تۆ ئه‌و هێزهنیت بتوانیت كۆتایی به‌م دهسهڵاتهغهدارو جهلادهبهێنیت به‌بێ بوونی ئه‌و شهقامهچونكهنهشهڕی ئه‌وت پێ ده‌كرێت نهشهقامیش جارێكی تر ئه‌و بهرگرییهت لێده‌كات و ئه‌و ده‌نگه‌ت بۆ ده‌دات چونكهوهك كوردهواری ده‌لێت(بۆیهپێم ووتی خالۆ بۆ ئه‌وه‌ی چۆله‌كه‌م بۆ بگری) ،شه‌قامی نارازی بۆیه د هنگی به‌ئێوه‌و كاكه‌و مامه‌و ئه‌و پهرلهمانهحیزبیهی كرد به‌قوربانتان دا تا بتوانن له‌حاڵه‌تێكی وا كتوپڕ‌و كاره‌ساتباری وه‌ك 17 شوبات و پاشی ئه‌وه به‌ری سه‌نگه‌رو خه‌باتمان بۆ بگرن پشتیوانی سه‌رو مالیمان لێبكه‌ن ،له‌به‌ر ئه‌وه‌روون و ئاشكرا ده‌سه‌لات پێت ئه‌لێت دانیشه‌و فزهمهكهتۆ خوا ئه‌و شهقامهنارازییهبهجۆشهی پێیدایت نه‌تتوانی پشگیری بكه‌ی، نه‌توانی بچیتهناوییهوهبڵێی وا منیش نارۆمهوهتا وه‌ك سوركێو و شێرزادی ئێوه‌و هاورێكانتان شه‌هید نه‌كرێم تا وه‌ك ڕۆڵه‌ی ئه‌م میللهتهزیندان و پڕ شه‌ق نه‌كرێم ده‌نا ئێستهئێمهش به‌ده‌ردی بنه‌ماڵه‌كه‌ی حسنی مباره‌ك و زه‌ین العابدین نه‌مانده‌زانی له‌كۆی خۆمان حهشاربدهین،دووبارهئۆپۆسیۆن شه‌قام ده‌لێت ببوره ئه‌و كۆبونهوهئهنجام مهدهبۆ ئێمه هیچت ده‌ست ناكه‌وێت ئیتر نازانین بۆ خۆتان به‌ته‌مای چین بۆتان بكرێت ئهوهمافی خۆتانه،ئێمهدهڵێن ئێوه گه‌ر ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خۆپیشانده‌ر بوونایه هه‌رگیز شه‌قامتان به‌و ده‌رده نه‌ده‌برد و خۆتان نه‌ده‌كرد بهكهوا سوری به‌ر له‌شكری كوبونهوهكان به‌بێ ئاماده‌بوونی لیژنه‌یه‌ك له‌خۆپیشانده‌ران ئێوهبهبێ ئه‌وه‌ی بتوانن هیچ كارێك بۆ شه‌قام و جه‌ماوه‌ر بكه‌نن و ده‌نگی ناره‌زایمان به‌شێوه‌یه‌ك ڕابگه‌یه‌نن تا ده‌وڵه‌تانی زڵ هێزی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا بههانامانهوهبێن و له‌و گێژاوی جه‌ورو سته‌م و زوڵم و نادادپهروهرییهدرمان بهینن و ڕزگارمان بكه‌ن كه‌زۆر باش و ئاسان ده‌تانتوانی ئه‌و بكه‌ن به‌ڵأم ویست و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیتان ڕیگه‌ی نه‌دان ده‌نگی شه‌قام به‌و ئاستهبگات ده‌هۆڵی حه‌یاچوون و ڕسوایی بۆ ده‌سه‌ڵات لێبدات ئێستا ده‌توانن چی بكه‌ن؟له‌به‌ر ئه‌وه‌ته‌نها هێور كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌و چه‌واشه‌كردنی ده‌نگی راسته‌قینه‌و ناڕازی شهقامهبۆیهدهبێت شه‌قام ووریا بێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شیكردنه‌وه‌ی باش وئیجابی بۆ ئه‌و كۆبوونهوانهنهكات كهلهغیابی خودی شه‌قام ئه‌نجام ده‌درێت.
پارێزه‌ر/كارزان عمر
ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی لاوانی 17 شوبات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست