بەرێز / وەزارەتى كشتوكاڵ و سەرچاوەكانى ئاو
Thursday, 07/06/2012, 12:00
لەدواى (3) مانگ لە هەوڵدان بە شێوازى یاداشت و داواكارى و بەیاننامە لەگشت قچا و ناحیەكانى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى راپەرین و گەرمیان بۆ لایەنە پەیوەندى دارەكان بەمەبەستى جێ بەجێ كردنى داواكاریەكانى ئەندازیارانى كشتوكاڵى كە كۆمەڵێك خاڵى لەخۆ گرتبو خۆشبەختانە لەماوەیەدا سەندیكاى ئەندازیارانى كشتوكاڵى كوردستان پشتگیریان كردین بەڵام بەداخەوە هەوڵەكان بێ ئەنجام بوون تاوەكو لە بەروارى(5/6/2012) مانگرتنمان ڕاگەیاند بۆ ماوەى یەك ڕۆژ كە نەچوینە فەرمانگەكانەوە وەك ناڕەزاییەك بەرامبەر جێ بەجێ نەكردنى داواكارى یەكانمان كە بەراستى ئەوە ئەوە دەگەیەنێت كە حكومەتى هەرێمى كوردستان كەرتى كشتوكاڵى پشت گوێ خستوە و بەلایەوە بوون و نەبوونى وەك یەك وایە، دواى مانگرتنكەمان هەواڵێكى خۆشمان بیست كەداواكانمان بۆ جێ بەجێ كراوە بەڵام چۆن دەرمالەى بەڕێژەى 30% بۆئەوانەى سەرپەرشتى پرۆژە دەكەن وە 20% بۆ ئەوانەى كە فەرمانبەرن ئەوە ئەو پەڕى سوكایەتی كردنە بە ئەندازیارى كشتوكاڵى بۆیە ئێمە دەڵیین كە ئەمە جێ بەجێ كردنى داواكارى یە كانمانە ئەوا ئەو وەزارەتە هەڵبوەشێتەوە باشترە لەو ئیمتیازەى دەیبەخشن بە فەرمانبەرەكانى ، بۆ ئێمە لەچاو هاو پیشەییەكانى ترمان دەبێ هاوڵاتى دەرەجە دوو بین ؟ ئێمە لەكاتى مانگرتنەكەمان داوامان كردبوو كە پێویستە لەلایەن وەزارەتى دارایى و ئابوریەوە پێداچونەوە بە سەرجەم دەرماڵەكاندا بكرێت لە گشت وەزارەتەكاندا چونكە بەراستى بێ سەرو بەرى و نادادیەكى زۆر هەیە لەو بوارەدا ، لەكۆتایى دا دەڵێین كەئەم ڕێژانەى بۆمان دابین كراوە
بۆمان زیاد بكەن وەك ئەوەى داوامان كردووە ، بە پێچەوانەوە لەڕۆژانى داهاتوودا هەڵوێستى زۆر توند وسەرتاسەری مان دەبێت.
لەگەڵ رێزماندا......
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست