بەرلەساڵى 1948 هیچ ناوێک نەبوو بەناوى دەوڵەتى ئیسرائیل و خاکى جولەکە نشین بەشێوەیەکى جێگیر.هیتلەریش لەهەر شوێنێک دەستى بگەیشتبایە جولەکەیەک دەیکوشت.تاواى واى لێهات جولەکەکان ڕۆژو شەو لەسەر یەکتر دابنێن بۆگەیشتن بەخاکى فەلەستین تاوەکو لەسەرى جێگیربن،خاکى فەلەستین بۆ ئەوان زۆر پیرۆز بوو چونکە جێگاى پێغەمبەرەکانیان...
سیخورى لەپیشە كۆنەكانى ولایەتە یەكگرتوەكانى ئەمریكایە بەتایبەتی لەجەنگە نێوە خۆیەكانى بەڵام لەپاش ساڵى 1947 لەگەڵ دەست پێكردنى شەڕى سارد لەنێوان بلۆكى ڕۆژهەڵات و بلۆكى ڕۆژئاوادا سیخورى بووە بەهەموو شتێك بۆ ئەمریكا،بەڵكوو بە پیشەیەكى نیشتمانى دادەنرێ.سیخورى كردن لەخزمەت ئەمریكا ڕاستەوخۆ لەلایەن دەزگایەك...
كارى هەواڵگرى لەسەردەمى پێشوو دواى لەشكرو هێزى سەربازى هۆكارى دووەم بوو بۆ بەدەست هێنانى بەرژەوەندى سیاسى نێوان دووژمنەكان بەتایبەتیش لەنێوان یەكەم جەنگى جیهانى تاكوو ساڵى 1989 و كۆتایى هاتنى شەرىِ سارد.لەڕۆژگارى ئەمڕۆش ئەم هێزە هەیەو بەردەوامە بەڵام بەهۆى بەرەو پێش چونى تەكنەلۆژیا گۆڕِان بەسەر ئەم كارەداهاتووەو...
سەرتا بەر لە دروست بوونى پارتى : تاقمێك لە ئەفسەرانى كوردى دەرچوى زاستگاى جەنگى عێراق كەلەهاوكارانى مستەفا بارزانى بوون و هەندێكیان لەگەڵ ئەو چووبونە كوردستانى ئێران و هەندێكیشیان دواتر،لەوانە (عیزەت عەبدولعەزیز،سەید عەزیزى شەمزینى،مستەفا خۆشناو،میرحاج ئەحمەد،مەحەمەد مەحمود قودسى،عەبدولرەحمان موفتى،بەكر...
بەدەست هێنانى (59) كورسى پەرلەمان لەكۆى (111) كورسى لەلایەن پارتى و یەكێتیەوە،شكستێكى گەورەى جەماوەرى و لەدواجار سیاسى ئەم دوو حزبە بوو. ئەگەر سەیرى ئامارەكانى هەرسێ خولى پەرلەمان بكەین (1992،2005،2009) بۆمان بەدیاردەكەوێ كەپارتى و یەكێتى لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى پێشو تووشى چ شكستێكى سیاسى و جەماوەرى...
زاراوەى ئۆپۆزسیۆن لەووشەى لاتینى (oppositio) وەرگیراوە بەماناى،ڕووبەڕووبونەوە و بەرامبەر یەك وەستان،یان ڕاى پێچەوانە دێت.بەكارهێنانى ئەم ووشەیە لەسەرەتادا لەبوارى ئەستێرەناسى بەكاردەهات.لەفەڕەنسیش ووشەى (oppositioN) بەماناى ڕەخنەگرتن و ناڕازى بوون بەكاردێت.لەزماى ئینگلیزیش ئۆپۆزسیۆن بەماناى ڕووبەڕووبونەوە...
مسعود بارزانى كەدەچێتە ئیتاڵیا بەرنامە ژێر زبڵدانكەوتوەكەى مۆسۆلینى دێنێتەوە بۆ درێژەپێدانى سیاسەتى خۆی و حزبەكەى. زۆربەى مێژونوسان و كۆمەڵناسان پێیان وایە بەنەمانى ڕژێمە فاشیەكانى ئەڵمانیاو ئیتاڵیا كۆتایى نەهاتوە بە فاشیەت،چونكە فاشیەت بۆتە پەتایەك و ڕەگ و ڕیشەى بڵاو بۆتەوە لەناو گۆمەڵگاكان و درێژە...
تیرۆرى سپى : بریتیە لەوكارو كردەوە توند و تیژ و تۆقێنەرانەى كەلەلایەن بزوتنەوەیەك یاخود كۆمەڵەو گروپ و لایەنێك ئەنجام دەدرێ كەسەربەدەسەڵاتن و لایەنگرى دەسەڵاتدارانن ئەمانە هەڵدەستن بەئەنجامدانى كارى ترس و تۆقاندن لەدژى شۆڕشگێڕان بەبێ سەیر كردنى بەرژەوەندى گشتى،بەڵكو ئەوەى لەپێناویدا كاردەكەن تەنها...
ئەمە وتەی دیمانەیەكى سایتى گۆڤارى گوڵان میدیایە (gulan-media.com) لەگەڵ جەلال تاڵەبانى كە دوێنێ (18) ى (4) بڵاو كرایەوە...ئەگەر پرسیارى ددوەمى ئەم دیمانەیە بخوێنیەوە بەئاشكرا لە جەلال تاڵەبانیەوە ئەوەت بۆ ئاشكرادەبێ كەڕێكەوتننامەى ستراتیژى چیتر نیە جگەلەپاراستى بەرژەوەندى بنەماڵەو بەهانا هاتنى مسعودبارزانى...
مسعودبارزانى چەند بڕیاریكى سەیرى دەركرد كە دیسان و بە بەر دەوام ئەوەمان پێدەڵێت،من هەر ئەو مسعودەم كەلە (31 ى ئاب) هێزى مییلەت كوژم داباردە سەر میللەت و خیانەتى بنەماڵەیى و حزبیم درێژەپێدا و ئێستاش دەسەڵاتێكى عەسكەریم هەیەو بەكارى دەهێنم لەپێناو فراوانكردنى دەسەڵاتە حزبى و بنەماڵەیى و مانەوەى خۆم.لەو...
ئەوەى درێژە بەمانەوەى ئەم دەسەڵاتە حزبی و بنەماڵەیى یە دەدات،داواكردنى چاكسازی و پاكسازیە لێ ى.چونكە داواكردنى چاكسازى واتە:من بەتۆ ڕازیم بەڵام ئەگەر ئەزیەت نەبێ كەمێك كەم و كوڕیت هەیە حكومەت یاخود حزب،ئەو كەمتەر خەمیانەو كەم و كوڕیانەتان چاكەن،لەبەرامبەردا دەسەڵات بۆ مانەوەى خۆى وەڵامى ئەم داواكاریانە...
پارتى و دەزگاى پاراستن مانگانە نزیكەى (490,000,000) دینار تەنها بۆ موختارى گەڕەكەكان تەرخان دەكەن. یەكێك لەو كارانەى لەژێر سەرپەرشتى دەزگاى پاراستن و حزب بەڕێوە دەچێ كەدرێژە پێدەرى هەمان سیاسەتى حزبى بەعسى هاوڕێیانە و لەسنورى پارتى زۆر گرینگى پێ دەدرێ،چاودێرى كردنە بەسەر خەڵك ئەویش لەڕێ ى دانانى "موختار"...
دیموكراتى وشەیەكى یۆنانیە لە دوو بەش پێك دێت بەشى یەكەم (demos)،بەماناى "گەل" دێت بەشى دووەمى (crates)،بەماناى "دەسەڵات یاخود حوكم" دێت بەهەردوو وشە پێكەوە واتە "دەسەڵاتى گەل". پەیڕەو كردنى دیموكراتیەت تاكو ئێستا كۆنترین سیستەمى سیاسیە كە گەل تیایدا بەشدارى كردبێ لەژیانى سیاسى دا.دواى تێپەڕبونى هەزاران...
پەرلەمانە زەردەكەى كوردستان پێێوایە خەڵكى ئەم هەرێمە گشتى مردون و زیندوویان تێدانیە بۆیە یەكەم بڕیارى و یەكەم دانیشتن و یەكەم دروستكردنى لێژنەى لەخزمەتى مردوویەك دەركردووە،لەیەكەم دانیشتن و لەیەكەم بڕیاریاندا بەو خەڵكەیان پیشاندا كەئێمە مردوویەكى بنەماڵە بە چوار ملیۆن زیندوى ئەم هەرێمە نادەین،پیشانیاندا...
چەند ساڵێكە بەهۆى گۆڕانى سیستەمە سیاسیە كانى جیهان و ڕوخانى حكومەتەكەى سەدام حسێن.ئازادیەك لەكوردستان هەیە كەبە مایكرۆسكۆب دەبینرێ،لەژێرئەم گەردە ئازادیانەدا خەڵكانێك لەڕۆژنامەو سایت و تەلەفزیۆنەكان قسەدەربارەى حكومەت و حزب دەكەن و ڕەخنە دەگرن.لەبەرامبەردا جاش قەڵەم و قەڵەم فرۆشەكان بەتوندى بەر پەرچى...