هاوپەیمانى پارتى و یەكێتى هاوپەیمانییەكى موقەدەسە و لەسەرووى هەموو شتێكەیەوە
Tuesday, 19/04/2011, 12:00
ئەمە وتەی دیمانەیەكى سایتى گۆڤارى گوڵان میدیایە (gulan-media.com) لەگەڵ جەلال تاڵەبانى كە دوێنێ (18) ى (4) بڵاو كرایەوە...ئەگەر پرسیارى ددوەمى ئەم دیمانەیە بخوێنیەوە بەئاشكرا لە جەلال تاڵەبانیەوە ئەوەت بۆ ئاشكرادەبێ كەڕێكەوتننامەى ستراتیژى چیتر نیە جگەلەپاراستى بەرژەوەندى بنەماڵەو بەهانا هاتنى مسعودبارزانى و جەلال تاڵەبانى لەبەرامبەر یەكترى لەكاتى دروست بوونى هەرمەترسیەك بۆسەر ژیانى بنەماڵەكانیان...لاى هەموومان ڕوون و ئاشكرایە كە پارتى و یەكێتى چەند ساڵێكە لەژێر ناوى (ڕێككەوتننامەى ستراتیژى و هاوپەیمانیەتى) ئەوەى ویستبیان كردویانە هەر لەدزینى داهات و سامانى سروشتى كوردستان و سەپاندنى دەسەڵاتیان،تابەدەست هێنانى بچوكترین سود بۆخۆیان.ڕیككەوتننامەى ستراتیژى هۆكارێك بوو بەدەست پارتى یەكێتى بۆ سەپاندنى دەسەڵاتى حزبى بەسەر هەرێمى كوردستان و هۆكارێكى زۆر كاریگەریش بوو بۆ پاراستنى بەرژەوەندیەكانى هەردوو بنەماڵە.لەئێستاشدا جەلال تاڵەبانى دەزانێ لەچركەكانى كۆتایى دەسەڵاتەبنەماڵەییەكەیەتى لەسنورى كەسك بۆیە چركەبە چركە و گشت قسەیەكى پێدا هەڵگوتنە بەباڵاو سیاسەتى مسعود و پارتى بارزانى و لەقسەكانى ئەوە بەبیر مسعود بارزانى دێنێتەوە كە من تۆ هاوخەباتى خیانەت دەبێ هەوچركەیەك لەبیر ئەو ڕیككەوتنە دابین كەبۆ پارستنى بەرژەوەندى بنەماڵەیى بەستمان.ئەوەبەبیر مسعود بارزانى دێنێتەوە كەتۆ دەسەڵاتە بنەماڵەییەكەت زۆر لەمن گەورەترە،چونكە لەلایەن عەشیرەت و ڕیكخراوە مافیاكان پشتگیرى دەكرێ ى بەڵام من جگە لەسێ چوار كەسى بنەماڵەكەم و چەند كەسێكى خاوەن بەرژەوەندى چیترم پاڵپشت نیە.جەلال تاڵەبانى لەم دیمانەیە ئەوە بە مسعود بارزانى ڕادەگەیەنێ كە دەسەڵاتى بنەماڵەكەى لەكۆتا چركەكانیەتى و دەبێ جەنابى بارزانى بەڕەحەمى خۆى ڕەحم بەبنەماڵەكەى بكاو مەترسیان لەسەر لاببا و جاشایەتى (66) لەبیر بكا و لەباوەشى خۆى بگرێ.
بۆخوێندنەوەى دیمانەكەى جەلال تاڵەبانى ئەم كلیكە دابگرە :
http://www.gulan-media.com/t_detail.php?section=2&id=17
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست