کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەند وەڵامێك بۆجاش قەڵەم و قەڵەمفرۆشەكان.......

Sunday, 13/03/2011, 12:00


چەند ساڵێكە بەهۆى گۆڕانى سیستەمە سیاسیە كانى جیهان و ڕوخانى حكومەتەكەى سەدام حسێن.ئازادیەك لەكوردستان هەیە كەبە مایكرۆسكۆب دەبینرێ،لەژێرئەم گەردە ئازادیانەدا خەڵكانێك لەڕۆژنامەو سایت و تەلەفزیۆنەكان قسەدەربارەى حكومەت و حزب دەكەن و ڕەخنە دەگرن.لەبەرامبەردا جاش قەڵەم و قەڵەم فرۆشەكان بەتوندى بەر پەرچى ئەوانە دەدەنەوە كەڕەخنە لەحكومەت و حزب دەگرن. چونكە ئەوان پێیان وایە ئەمە رەحمەتى حزبە بەسەر خەڵك داباریە و دەبێ شوكرانەى حزب بكرێ بۆئەم رەوشە (پڕئازادیە)و نابێ وشەى نەخێر بەرامبەر بەوحكومەتە حزبیە بگوترێ.ڕۆژنامە نوسەكانى حزب بەتایبەتى پارتى زەرد شەوو ڕۆژ بانگەشەى ئازادى دیموكراتیەت دەكەن لەم هەرێمەو پێیان وایە ئەو بارودۆخە سیاسیەى لەهەرێم هەیە لە وڵاتانى ئەوروپاش ئەمەبەدەست ناكەوێ.ئەوقسەو وتانەى كە ڕۆژنامە خزمەتچیەكانى پارتى و بنەماڵە ڕۆژانە دووبارەو سەدبارەى دەكەنەوە.((حكومەت ساوایە.بەم داهاتە كەمە هەرئەوەندە دەكرێ.لەحزب بەزیاد بێ ئازادى و دیموكراتى هەیە.حكومەتێكى سەربەخۆمان هەیە.دادگاكانمان سەربەخۆن.پەرلەمانێكمان هەیە بەئیرادەى گەل قسان دەكات.سەرۆكێكمان هەیە پارچەكانى ترى كوردستان شانازى پێوە دەكەن.خەڵك بەكەیفى خۆى قسان دەكات.كوردستان پڕە لە ڕۆژنامەو گۆڤارى سەربەخۆو ئازاد كە ڕۆژانە ڕەخنە لەحكومەت و حزب دەگرن.كوردستان دەڵێ بەهەشتە لەسایەی حكومەت وحزبەوە وائاوەدان كراوەتەوەتەوە)).من زۆر بەكورتى وەڵامى ئەم قسانە دەدەمەوە.
كاكى ڕۆژنامەنوسى حزب بەپێ ى سیستەمە سیاسیەكان و ڕێگاكانى بەڕێوە بردنى وڵات حكومەت لە(4ساڵ بۆ 8ساڵ) باڵغ دەبێ و پێ دەگات ئەم حكومەتەى بارزانى و تاڵەبانى چى بوو باڵغ نەبوو؟ بۆچى ڕوداوەكانى شەڕى ناوەخۆ دەكەنە بەهانە بەسەر ئەم خەڵكەوە.بۆپێتان وایە هاوڵاتى دەبێ بەرهەمەكەى بخوات.لە(91) ەوە بارزانى و تاڵەبانى خێروبێرى ئەم هەرێمە بۆبنە ماڵەكانیان ڕاكێش دەكەن و پارەو داهاتى ئەم هەرێمە بەڤێلاو كۆمپانیادەدەن لەناوەوەىو دەرەوەى هەرێم،بۆ وان پێگەیشتوە بەڵام بۆئەم خەڵكە هێشتاساوایە.
لەساڵانى ڕابردوو مەلیك عبدللەى شاى ئوردەن ووتى ئەگەر گومرگى ئیبراهیم خلیل هى من بێ بەتەنیا ئوردەنى پێ بەڕێوە دەبەم.بەڵام ناحەتان ناگرم هەروایە داهاتێك لەسەدا یەكى بۆئەم میللەتە بێ و لەسەدا نەوەدو نۆى بۆبنەماڵە بێ،منیش دەڵێم كەمە هەرئەوەندە دەكرێ.
شەوو ڕۆژ بانگەشەى ئازادى دەكەن ،كامەئازادى ئەوئازادیەى تەنهابڵێ ى گەندەڵى هەیەو بەس،ئەوئازادیەیى بەكەیفى حزب قسەبكەى،ئازادى لەم هەرێمە بۆگیاندارەكانیش نیە نەوەكو بۆمرۆڤ،كاكى قەڵەم زەرد كوڕو نەوەكانى بارزانى بزنەكێوى و ئاسك و باڵندەى ئەم هەرێمەیان نەهێشت ئەوەندەى بیكەنە جەمى نیوەڕۆو ئێوارەیان.
مرۆڤێك چۆن تامى ئازادى دەكات لەژێر دەستى بنەماڵەیەك كەهیچ كات نەخێریان قبوڵ نیە.ئازادى چۆن بەدیاردەكەوێ كە خەڵكى ئەم هەرێمە بەئاشكرا نەتوانێ باسى خیانەتەكانى مسعود بارزانى و تاوەنەكانى ئێستاو ڕابردوى و بكات. لەهیچ سیستەمێكى سیاسى دونیا نیە كاتێك بنەماڵەیەك فەرمانڕەوابن و ئازادیش فەراهەم بێت،ئینجاچ جاى ئەوەى بنەماڵەیەكى خێلەكى عەقڵ شاخاوى كەجگە لەتوندووتیژى چیتر نازانن بێن و وڵات بەڕێوە بەرن،ئێوەلەبەر چەند بەردێك كەبەدزگاجاسوسیەكەى بەناو لق كەوت جەیشێكى چەندهەزاریتان برد بۆ داپڵۆسینى ئەم خەڵكە چەندین كەستان كوشت و چەندینتان برینداركرد.حزبێكتان هەیەبەناوى دیموكراتى،نەسەرۆك و نە ئەندامانى سەرۆكایە تى و نە ئەندامانى مەكتەب سیاسیشتان لە ماناى دیموكراتیەت نەگەیشتون.دیموكراتیەت لاى ئێوە دەسەڵاتى تاكە حزبە بەسەر گشت شتێك دا هەر لەبچوكترین مافى هاوڵاتیەك تادەگاتە پەرلەمان و حكومەت و دادگاكان.بنچەو بنەماى دیموكراتیەت واتە دەسەڵاتى گەل.
حكومەت ئەوكاتە سەربەخۆیە كە بەڕێ كردنى كاروبارى هاوڵاتیان بە واستە نەبێ،دامەزراندن بەتەسكیەیى حزبى نەبێ،حزب لەسەر حكومەت چاودیرنەبێ بۆبەرژەوەندى خۆى،تاكەتاكەى وەزیرو كاربەدەستانى حكومەت بەندەى حزب نەبن بۆخزمەت كردنى حزب لاریان نەبێ و هەمووكات لەخزمەتى دابن بەڵام بۆخزمەت كردنى هاوڵاتى لەخەودابن.حكومەتى هەرێم هەمو شتێكە بەس سەربەخۆنیە.حكومەتێكە دەستكەلاى حزبە،حكومەتێكى بنەماڵەیى یە،حكومەتێكى ناموئەسەسەیى یە،حكومەتێكى گەندەڵە.هەتاحكومەتى بەعس حوكمى دەكرت دادگاكان ئیفلیج بون پاش وەرگرتنى دەسەڵات لەلایەن هەردوبنەماڵەى كەسك و زەردەوە.ئیتر بوارى قەزائى بەیەكجارى پەكى كەوتو بوە مردووێكى گۆرستانى زیندوان،وەزیرى داد بەپێ ى سیستەمى ئیدارى دەسەڵاتێكى زۆر فراوانى هەیە،بۆئەوەى لەڕێ ى ئەو دەسەڵاتەوە بتوانێ داد پەروەرى لەكۆمەڵگا بەرهەم بهێنێ.بەڵام ئەوانەى كەلەهەرێم دەبنە وەزیرى داد ڕابردوویەكى قوڵیان هەیە لەگەڵ حزب بۆیە كەدەبنە وەزیریش بیریان هەرلەلاى خزمەت كردنى حزبە نەوەك هاوڵاتى،یاخود لەئاست كیشە دادیەكان بێ دەنگ دەبێ قسەناكات نەوەكو سكرتێرى حزبەكەى لێ ى توڕەبێ.دادوەرەكانیشنمان بەشێكى زۆریان حزبینەو بەپێ ى بەرژەوەندى حزب كاردەكەن،بەشێكیشیان كەوتونەتە ژێر هەیمەنەى حزب و ناتوانن دژى دەسەڵاتى حزب و بنەماڵەكان بڕیار بدەن.داواكارى گشتیش لەدیوەخانێك دانیشتوەو تەنها سەیرى ئەو داوایانە دەكات كەهەست دەكات بونەتە مەترسى بەسەر حزب و دەسەڵات،یاخود تەنها سەیرى كێشە مەدەنیەكان دەكات ئەویش بەشێكى كێشەكان نەوەكو هەموى.داواكارى گشتى ئێرە هاكا حزب كێشەیەكى خستە بەردەمى ئەوا بێ ڕاوەستان بەدووا داچونى بۆ دەكات تاوەكو حزب لەگەیشتن بە بەرژەوەندیەكان دووا نەكەوێت.
هەمو كات هەبونى پەرلەمان دەكەنە ئامرازێك بۆ وەڵام دانەوەى ڕەخنەكان.كاكى قەڵەم فرۆش بزانە ئەگەر پەرلەمان هەبو ئەوا ماناى ئەوە نیە كەئازادى و دیموكراتى فەراهەمە.لەسەردەمى هیتلەر و مۆسۆلین و زۆربەى دكتانتۆرەكانى جیهان پەرلەمان هەبو بەڵام پەرلەمانێكى پەككەوتو كە یەك تاكە حزب دەستى بەسەر داگرتبو.پەرلەمان دوو كارى زۆر گرنگى هەیە یەكەمیان یاسادانان دووەمیان چاودێرى كردن بەسەر حكومەت،لەپەرلەمانى هەرێم ئەگەر پرۆژە یاسایەك لەبەرژەوەندى حزب و بنەماڵەكان دابێ ئەوا زوو دەنگى لەسەر دەدرێ و لەلایەن مسعود بارزانیەوە پەسند دەكرێ.بەڵام ئەگەر پرۆژەیاسایەك لەبەرژەوەندى خەڵك دابێ بەگشتى ئەوا بەپرۆژەیاسایەكى مەترسى دار پێناس دەكرێ و وەلادەنرێ و هەرناخریتە دەنگ دانیشەوە.كارى دووەمى پەرلەمان بریتیە لەچاودێرى كردن بەسەر كارەكانى حكومەت.واتە لەڕێ ى چاودێرى كردنەوە بەسەركارەكانى حكومەت كارە باشەكان پەرەى پێ بدرێ و كارە خراپەكانیش بنبڕ بكرێ،لەماوەى چەندین كابینەى حكومەتى هەرێم وەزیریكمان نەدى بانگى پەرلەمان بكرێ و لێپرسینەوەى لەگەڵ بكرێ لەسەر گەندەڵیەكانى.چونكە پەرلەمان لەلایەن زۆرینەى ئەندامانى حزبەوە دەستى بەسەرداگیراوەو كردوویانە بە موڵكى خۆیان.لەبەرئەوە ئەگەر كارێكى وابكەن ئەوا لەبەرژەوەندیەكانى حزب دەدرێ. لەڕاگەیاندنەكانى پارتى و یەكێتى بەولاوە كەس مسعود بارزانى بەسەرۆكى خۆى نازانێ.ئەو خەڵكەى كەبەسەرۆكیشى دادەنێن بەشێكیان سود لەو حاڵەتە وەر دەگرن بەشەكەیتریشیان دڵنیام ڕابردوى ئەم پیاوە بزانن پەشیمان دەبنەوە لەوەى كەڕۆژێك لەڕۆژان بەسەرۆكى خۆیان داناوە.جاچ جاى ئەوەى كە خەڵكى پارچەكانى ترى كوردستان بە سەرۆكى خۆیانى بزانن.كاكى قەڵەم زەرد بەپێ ى بنەماكانى مافى مرۆڤ و بەپێ ى یاسایى نێو دەوڵەتى و بەپێ ى یاساى سزادانى عێراق نابێ مسعود بارزانى پۆستێكى واوەر گرێ چونكە تاوانبارەو خیانەتكارەو دزیشە.
هەرێمى كوردستانتان پڕكردەوە لەو ڕۆژنامانەى كە پێ ى دەگوترێ (ڕۆژنامەى سێبەر) چەند ڕەخنەیەك دەگرن لە نوكتە و مەتەڵ نەبێ لەهیچ ناچێ،ِۆژنامەیەك ئازادە هیچ دەستێكى لایەنى حوكمى و حزبى لەپشت نەبێ تەنانەت ڕیكخراوو گۆمەڵگا مەدەنیەكانیش پاڵپشتى نەبن بەڵام ئەو ڕۆژنامەو گۆڤارانەى كەئێوە پێ ى دەڵێن ئازاد تەنانەت پارەى چاى خواردنەوەشیان لەلایەن حزبەوە بۆ دەدرێ.ئەوەى ئەو ڕۆژنامە سێبەرانە دەیكەن لەلایەن ڕۆژنامەو گۆڤارە حزبیەكانیش هەرئەوەندە دەكرێ بۆ خزمەت گەیاندن بەحزب و بنەماڵەكان.ئەم ڕۆژنامە حزبیانە لەجوانكردنى دەم و چاوى حزب و حكومەت چیتریان پێ نیە.لەبەر ئەوەى وەكو مكیاژن و ڕوكەشن،ڕۆژنامەنوسانەى حزب وەكو بەرپرسانى حكومەت هەردەمیان دەبێتەوەو دەڵێن كوردستان ئاوەدانكراوەتەوەو پارك و شەقامى نوێ ى بۆكراوە من پێت دەلێم كاكى خزمەت چى حزب من كەنەخۆشى شەكرەم هەبو باكێلۆى پاقلاوە بە دینارێك بێ.لەم هەرێمە ئازادى لەخەویشدا بەندكراوە ئیتر من چ باكم بە پارك و شەقامى ڕازاوەبێ،داهاتى ئەو حكومەتە لەهەرشوینێك بێ ئێستا خەڵك لە ئەروپاو ئوسترالیاوە دێن بۆ سەردانى.ئێوەش دواى بیست ساڵ ئینجا منەتى دروست كردنى چەند پارك و شەقامێك دەفرۆشن بەسەر ئەم خەڵكە ماف خوراوە.ئەگەر لەماوەى بیست ساڵ هەرشەش ساڵێك پاریزگایەك ئاوەدان بكرابایەوە و خزمەت گوزارى سەرەتایى و بنەڕەتى بۆ دابین بكرابایە ئێستا هەرێمى كوردستان هیچ كێشەى نەدەما جگە ((لە نەمانى ئەم دوو بنەماڵەیە لە دەسەڵات)).دوواجارخەڵكى بەئازادانە ژیانى خۆى دەكرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە