کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


موراڵی بنەماڵەى مه‌لا مسته‌فا

Tuesday, 13/11/2012, 12:00


نێچیر بارزانى بۆ توركیا: (3000 هەزار پێشمەرگەمان بۆتان بەكوشتدا ئیتر بۆ متمانەمان پێ ناكەن)

کاتێک قسه‌ له‌ سه‌ر ره‌وشت، یان ئه‌خلاق ده‌کرێت، مه‌به‌ستی ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌و وشه‌ و مانا رووته‌ نییه‌، که‌ به‌و مانا زانستیی و فه‌لسه‌فییه‌، ده‌مانه‌وێت قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین و بیبه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێسته‌ سیاسیی و کۆمه‌لایه‌تییه‌کانه‌وه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ ده‌ڵێن موراڵ که‌ به‌ لاتینی پڕ به‌ پێستی خۆی ئه‌مه‌ی پێ ده‌گوترێ، لێردا ده‌مه‌وێت بڵێم بنەماڵەى مه‌لا مسته‌فا بارزانى بنه‌مه‌ڵه‌یه‌کی بێ موراڵن ، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ قسه‌ له‌سه‌ر ئەخلاق و ڕەوشته‌ کوردیی و عه‌ره‌بییه‌که‌ بکه‌ین، ئه‌وه‌ باسه‌که‌مان به‌لایه‌کی تردا ده‌ڕوات و له‌ مه‌به‌سته‌که‌ دوور ده‌که‌وینه‌وه‌، چونکه‌ هه‌ر یه‌که‌ له‌و سێ زاراوه‌یه‌ پێوری تایبه‌تیی خۆی هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندی که‌سایه‌تییه‌کان، ئه‌و پێوه‌ره‌ له‌ پله‌ی سفره‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات، ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی موراڵی به‌رزن، ئه‌و مانایه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ موراڵی جوانه‌ و له‌ سفره‌وه‌ به‌ره‌و سه‌رو هه‌ڵکشاوه‌ و به‌ پۆزه‌تیڤ ده‌خوێنرێته‌وه‌ (+)، پێچه‌وانه‌که‌شی به‌ره‌و خواره‌وه‌ شۆڕ ده‌بێته‌وه‌ نه‌گه‌تیڤه‌ (-) موڕاڵی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا له‌م به‌شه‌ی دووه‌میاندا خۆی ده‌بینێته‌وه‌، واته‌ موراڵیکی سارد و له‌ خوار سفره، بێموڕالیی بنه‌ماله‌ی مه‌لا مسته‌فا له‌ به‌شێک له‌م نمونانه‌ی خواره‌وه‌دا چڕ ده‌بێته‌وه‌ (كوشتن، دزین، رفاندن، ترس و تۆقاندن، هەڕەشەكردن، چەتەگه‌ری، خیانه‌ت، ...هتد).

خیانەت

خیانەتى 31ى ئاب:

بنەماڵەى بارزانى دواى ئەوەى مێژوویەكى پڕ لەخیانەتیان ئەرشیف كرد لە كەرەج، پاش ئازاد كردنى باشورى كوردستان لەلایەن خەڵكەوە، ئەمجارە خیانەتى بنەماڵەى بارزانى لەناو باشورى كوردستان دەستى پێكردەوە.

بنەماڵەى بارزانى بەسەرۆكایەتى مسعود بارزانى لەدواى 91 پەیوەندیان لەگەڵ حزبى بەعس و سەدام حوسێن نەپچراند و بەردەوام لەپەیوەندى دابوون، ئەمەش بۆ گۆڕینەوەى بەرژەوەندى تاوەكو ئەگەر بنەماڵەى بارزانى پێویستیان بە سوپاى عێراق بێ ئەوا سودى لێ ببینن، وەئەگەر حزبى بەعسیش پێویستى بەبنەماڵەى بارزانى بوو ئەوا یارمەتى بدەن. واتە: بۆ بنەماڵە بەهەردوو سەر هەر خیانەت. بەكردەوە ئەم كارەشیان ئەنجام دا.
"سەلاح موختار" كە وتەبێژى حیزبى بەعس بوو دواى نەمانى حكومەتى سەدام ئاشكراى كرد كە مسعودبارزانى و جەلال تاڵەبانى تاوەكو ڕووخانى حكومەتەكەى سەدام پەیوەندیان لەگەڵ سەدام هەبوەو پارەیان لێ وەرگرتوون، كە دەهاتن بۆ لاى سەدام حسێن شانیان ماچ دەكرد. ئەم ووتە بێژەى پێشوى بەعس خیانەتى 31ى ئابى 1996 بەنمونە و بەڵگەى قسەكانى دەهێنێتەوە.(گۆڤارى لڤین-ژمارە 89ى 15/نیسانى 2009).
موكەڕەم تاڵەبانیش دواى نەمانى حكومەتەكەى سەدام حوسین ئەوەى ئاشكرا كردكە مسعودبارزانى پەیوەندى لەگەڵ سەدام بەردەوام بوو تاوەكو 2002، بۆئەم پەیوەندیەشیان جهازى لاسلكیان بەكاردەهێنا.
بەردەوامیەتى ئەم پەیوەندیانەى مسعود بارزانى دواى ئەوەبوو كە سەدام حوسێن نیوەى باشورى كوردستانى ئەنفال و كیمیاباران كردو هەزاران گەنج و پیرەپیاوى لەعەشیرەتەكانى مزورى و بەڕۆژى و زێبارى و شێروانیان زیندەبەچاڵ كرد.


ڕۆژى 31ى ئابى 1996 سوپاى عێراقى لەگەڵ چه‌کداره‌کانی پارتى و بارزانى شارى هەولێرێ و دەوروبەریان تۆپ باران كردوو بەهەزاران كەسیان ئاوارە و دەربەركرد، دەیان ئەندامى معارەزەى عێراقیان ڕادەستى سوپاى عێراقى كرد. هەزاران ماڵیان تاڵان كرد بەناوى ئەوەى گوایە لایەنگرى یەكێتى و حزبەكانى ترن. بۆماوەى چەندین مانگ بڕیارى (منع تجول) یان دەركرد و لەژێر هەڕەشە سەدان سەیارەیان لەخەڵكى كاسبكار وەرگرت و بەكاریان دەهێنا بۆ گواستنەوى ماڵ و كەل و پەلى نەیارەكانیان.




خیانەت و كوردكوژى بۆ توركیا:

ڕۆژنامەى دەیلى نیوز لەژمارەى (5)ى نۆمڤەمبەرى ساڵى 2010 بڵاوى كردۆتەوە كە مسعود بارزانى نیگەرانە لەوەى كە توركیا تائێستا متمانەى پێ ناكات، مسعودبارزانى وەكو جەخت كردنەوەیەك لەمتمانە پێكردنى لەلایەن توركیا بە ڕۆژنامە توركیەكەى ووتوە: 3000 پێشمەرگەمان بوونە قوربانى لەشەڕى پەكەكە لە پێناو توركیا كەچى تائێستا توركیا متمانەم پێناكات.
ئەم قسانەى مسعود بارزانى ئەوە دووبارەو سەدبارەدەكاتەوە كەجەنابیان ئامادەن هەموو خیانەتێك بكەن تەنهالەبەر ئەوەى دوژمنەكانى كورد لێ ى ڕازى بن. گرنگ نیە چەند كەس لەپێناوى خۆى دەكاتە قوربانى.
لەهەمان چاوپێككەوتن، بارزانى دەڵێت: من ویستوومە كەهاوپەیمانیەتى و برایەتى لەنێوان تورك و كوردا پتەوو بەهێز بكەم، بەڵام حیزبە دەسەڵاتدارەكانى پێشووى توركیا نەیانویست لەدڵسۆزى و پاكى ئێمە تێبگەن، ئەوان تەنیا ویستیان ئێمەبەكاربهێنن لەمەبەستە سەربازییەكانى خۆیان و دواتریش وازیان لێهێناین و وەلایان ناین. ((بڕوانە ژمارە 178ى گۆڤارى لڤین 1/11/2011، كەبەشێك لەچاوپێككەوتنەكەى كردۆتە كوردى)).
شەڕى پارتى و بارزانى لەگەڵ پەكەكە بۆ بەرژەوەندى توركیا لەساڵى 1992 ەوە دەستى پێكردووە تاكو ئەمڕۆ بەردەوامە، لەلایەكى تر كۆپتەرو تەیارەكانى توركیا ڕۆژانەن گوندەكانى كوردستان بۆردومان دەكەن بەڵام بنەماڵەى بارزانى لەبەر بەرژەوەندیە بازرگانەكانیان و دەوڵەتى تورك نوقەیەكیان لێوە نایەت، نەوكو توركیا لێیان توڕەبێت و كۆمپانیا زەبەلاحەكانى كەبەهاوبەشى لەگەڵ بنەماڵەى بارزانى دایناوە بیكێشێتەوەو زەرەر بە بنەماڵەى بارزانى بگەیەنێت.

ئه‌ردوگان له‌ دوای سه‌ردانی بۆ لای دۆسته‌ بازرگانه‌که‌ی

كوشتن:

كوشتن كردەوەیەكى جیانەكراوەیە لە بنەماڵەى بارزانى، لەسەردەمى مەلا مستەفاوە تاوەكو ئەمڕۆ ئەم بنەماڵەیە كوشتنى خەڵك و تیرۆر كردنى ڕۆشەنبیرو ڕۆژنامەنوسان بۆتە ئەركى ئەم بنەماڵەیەو بەبێ تیرۆر و كوشتن كاریان ناچێ بەڕێوە!!
ئەگەر نوسەرێك یان ڕۆژنامەنوسێك، نوسینێك یان قسەیەك بڵاو بكاتەوە و بەدڵى بنەماڵەى بارزانى نەبێ ئەوا هەڕەشەو كوشتن چارەنووسى ئەو كەسەیە. بۆنمونە:
كوشتنى دكتۆر عەبدولستارتاهیر شەریف، ڕۆژى 5/3/2008 چەتەكانى بنەماڵەى بارزانى دكتۆر عەبدولستاریان تیرۆركرد ئەمەش دواى ئەوەى دكتۆر عەبدولستار دەستى كرد بەبڵاو كردنەوەى بیرەوەریەكانى خۆى و چەندجارێك لەچاوپێكەوتنەكانى باسى حزبەكەى بنەماڵەى كردبوو. مامۆستا عەبدولستار بڕیاریدا بوو ئەو زانیاریانەى لەلایەتى بڵاویان بكاتەوە. وەكو خۆى لە ژمارە (63) ى گۆڤارى لڤیندا لەچاوپێكەوتنێكى دەڵێت: (لەكەس ناترسم عومرى پیرە مەڕێكم ماوە، كۆڵنادەم با بمكوژن) پارتیش ترسى ئەوەى لێ دەنێشێ، كە دكتۆر عەبدولستار كۆمەڵێك زانیارى پێیە لەسەر مەسەلەى اتفاقى بارزانى لەگەڵ سەدام حوسێن لەساڵى 1996 بۆیە، لەدەرفەتێكدا تیرۆرى دەكەن و ناوى ئەویش لەدەفتەرى تاوەكانى بنەماڵەى بارزانى تۆمار دەكرێ. عەبدولستار لەو چاو پێكەوتنێكى كە دواى تیرۆركرۆدنى بڵاوكرایەوە لە گۆڤارى لڤین، دەڵێت: (مەسعود بارزانى و پارتى ئاڵاى كوردستانیان لەسەر پەرلەمان هێنا خوارەوەو ئاڵاى عێراقیان دانا و حەرەسى جمهوریان هێنایە سەر هەولێر). (بڕوانە ژمارە- 62+63 ى گۆڤارى لڤین).




بۆ ئاشنابوون بە ژیان و نوسینەكانى دكتۆر عەبدولستار، سەیرى ئەم لینكەى خوارەوەبكە:
لینكى پەیوەندیدار:

http://www.shahidiqalam.com/test/ku_index.asp

كوشتنى ڕۆژنامەنووس سۆرانى مامەحەمە:

یەكێك بوو لەڕۆژنامەنووسە بوێرەكانى شارى كەركووك، لەشەوى 21/7/2008 لەلایەن چەتەكانى بنەماڵەى بارزانیەوە تیرۆر كرا. چونكە ئەم ڕۆژنامەنووسە چەند بابەت و ڕاپۆرتێكى لەسەر بنەماڵەو حزبەكەى بڵاو كردبۆوە. دواى تیرۆر كردنى ئەم ڕۆژنامەنووسە لێرەولەوێ هەواڵى ئەوە بڵاو بویەوە كە "هیوا ئەحمەد"ى پیاوكوژ ئەم ڕۆژنامەنووسەى تیرۆر كردبێ.



بۆ زیاتر ئاشنابوون بەم ڕۆژنامەنووسە سەیرى ئەم دوولینكەى خوارەوە بكە كەبەشێكە لەئەرشیفى نوسینەكانى سۆرانى مامەحەمە:

لینكى پەیوەندیدار:

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=efd5

http://lvinpress.com/SoranMameHeme.aspx


كوشتنى ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان، ڕۆژى 4/5/2010 لەكاتى چوونى بۆ دەوامى كۆلێژ چەتەكانى بارزانى قوتابى و ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمانیان ڕفاند و دواتر لەشارى موسڵ تیرۆیان كرد. ئەمەش بەهۆى ئەوەى سەردەشت لەبابەتێك عاشقى كچەكەى بارزانى بوو بوو! ڕۆژى 5/5/2010 بەتیرۆركراوى دەدۆزرێتەوە


بۆبینینى نوسین و بابەتەكانى سەردەشت عوسمان سەیرى ئەم لینكەى خوارەوەبكە، بریتیە لەنوسین و ئەرشیفەكانى ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان.
لینكى پەیوەندیدار:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=de95

دزین:

بنەماڵەى بارزانى گەورەترین دزو جەردەو چەتەى كۆمەڵگاى كوردینە، دزیەكانیشیان لەچەندین ڕێگاوەیە:

سنورى ابراهیم خەلیل:

لەوەتەى بنەماڵەى بارزانى گەڕاونەتەوە باشورى كوردستان داهاتى گومرگى ابراهیم خەلیل تەنها بۆ ئەوانە، ڕۆژانە بەهەزاران دۆلار دەچێتە گیرفانی بنەماڵەى بارزانى لەم سنورەوە بێ ئەوەى كەس بتوانێ لێ پرسینەوەشى لەسەر بكات،وەئەگەر كەسێكیش قسەى لەسەر بكات ئەوە دە رفێندرێت و بەندى دەكەن بۆئەوەى ڕاستیەكان نەدركێنێ. بۆنمونە ئەكرەم خالیدى بەڕێوبەرى پێشوى ئاسایشى گومرگى ابراهیم خەلیل.


نەوت دزین:

تا ئێستا جگە لەنێچێرڤان بارزانى و ئاشتى هەورامى (ئاشتى بارزانى) كەسى تر نە لەحكومەت و نەلەپەرلەمان نازانێ داهاتى نەوت چەندەو چۆن سەرف دەكرێ. ڕۆژانە بەرپرسەكان حكومەت لێدوانى جیا جیادەدەن لەسەر نەوت و ئەوباسانەى پەیوەندیان بەنەوت هەیە. ئەوەى سەیرە قسەو لێدوانى كەسیان ناچێتەوە سەر یەكترى، چونكە كەسیان بەتەواوى ئاگادارى گرێبەستە نەوتیەكان نینە.


كۆمپانیا:

هەموو ئەو كۆمپایانیانەى لەهەرێمى كوردستان كاردەكەن، چ ئەو كۆمپایانیانەى بیانینەو چ ئەوانەى سەربەناوەخۆى هەرێمن، یان خاوەنەكەى بنەماڵەى بارزانى خاوەنینە یاخود بەهاوبەشى بنەماڵەى بارزانى بەڕێوەدەبرێت.
تاساڵى 2008 بنەماڵەى بارزانى خاوەنى 80 كۆمپانیا بوون لە سنورى توركیا، بنەماڵەى بارزانى پەیوەندى بازرگانیان لەبەندەرى میرسینەوە ئەنجام دەدەن و قاچاغ چیەتى توتن و جگەرە لەناوچە كوردنشینەكانەوە ئەنجام دەدەن. (گۆڤارى لڤین-ژمارە 81ى كانونى یەكەمى ساڵى 2008).

زەوى داگیرکردن:

كامە زەوى لەسنورى بەڕێوەبردنى بنەماڵەى بارزانى دایە، ئەوا كەوتۆتە ژێر ڕكێفى بنەماڵەى بارزانى، لەسنورى هەولێر لە دواى نەحیەى شاوێس ئەوا بەبێ ئاگادارى بنەماڵەى بارزانى كڕین و فرۆشتنى پێناكرێ نمونەش زۆرە، بۆنمونە ئەو زەویانەى كە فرۆشاون كراون بە پرۆژەى شەخسى یان خۆیان كارى پێ دەكەن یان دراوە بە بازرگانانى بیانى بەهاوبەشى بنەماڵەى بارزانى.

ڕفاندن:

لەساڵى 1999 تاوەكو ئەمڕۆ بنەماڵەى بارزانى بەسەدان كەسیان رفاندووە لەسنورى هەولێرو بادینان، بەشێكى زۆرى ئەو كەسانەى فراندویانن بەتۆمەتى تیرۆر بووە، دواى رفاندن و بزركردنیان بۆ ماوەى چەندین ساڵ هەندێكیان كوشتوونە و هەندێكیان بەرداون بەڵام دواى چى؟؟؟ دواى ئەوەى چەندین ساڵ ئەوكەسانەیان لەزیندان گیركردوو، توشى دە یان نەخۆشى دەرونى و جەستەیى یان كردن ئینجا.... لەئێستاش دا لەماوەى چەند مانگى ڕابردوو 22 كەسیان رفاندووە بە تۆمەتى تیرۆر. ئەمەش بە بڕیارى كاكە مسروربارزانى كوڕى جاش سەرۆكى پارتى و بنەماڵە.
ڕفاندنى ئەكرەم خالد: سەید ئەكرم ساڵى 1999 دەبێتە بەپرسى ئاسایشى گومرگى ئیبراهیم خەلیل، ساڵى 2007 دەست لەكار دەكێشێتەوە. ئەمەش دواى ئەوەى چەندین دزى و فەسادى پارتى ئاشكرادەكات. بەڵام حكومەت هیچى پێ ناكرێ ئەمیش واز لەكارەكەى دەهێنێت.


ئه‌كره‌م خالید، بەڕێوبەرى پێشوى ئەمنى گومرگى ئیبراهیم خەلیل

سەید ئەكرم لەساڵى 2007 تاوەكو 2010 پێنج جار دادگایى كراوەو هیچى نەچۆتە سەر. لەساڵى 2008 ەوە تاوەكو ئێستا چەندین جار بەبێ بڕیارى دادگا دەستگیركراوە. لەئێستاشدا سەیدئەكرەم لەبەندینخانەى زركا دەستگیركراوە.
لەهەفتەى پێشو سەید ئەكرەم نامەیەكى ئاگاداركردنەوەى بۆ ڕاگەیاندنەكان ناردوو. باسى ئەوەى كردبوو كە پلانەك هەیە بۆ لەناوبردنى.
هۆكارى ئازاد نەكردنى سەید ئەكرەم بۆئەوە دەگەڕێتەوە، كەلەدیمانەیەكى تەلەفزیۆنى لەكەناڵى ئێن ئارتى سەید ئەكرم گووتى: پارەى گومرگى ئیبراهیم خەلیل بەتەنها بۆ بارزانیەكانەو بۆ خودى نێچیرڤان بارزنیە.
ڕفاندنى ڕۆژنامەنووس كارزان كەریم: ڕۆژى 10/11/2011 كارزان كەریمى ڕۆژنامەنووس لەلایەن چەتەكانى بنەماڵەى بارزانى دەرفێندرێ و بۆ ماوەى نزیكەى سێ مانگ بێ سۆراغ دەبێ و، ئەشكەنجەو ئازارێكى زۆرى دەدەن.
دواتر تۆمەتى تیرۆرو سیخورى كردنى دەدەنە پاڵ و، دواى نزیكەى یازدە مانگ لە دەستگیركردنى ڕۆژى 7/10/2012 دادگایى دەكرێ و ماوەى 2 ساڵ زیندانى بۆ دەبڕێتەوە.




لینكى پەیوەندیدار:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=d728


هەڕەشەكردن:

هەڕەشە كردن لە دكتۆر عەبدولمسەوەربارزانی: ڕۆژى 27/3/2012 كاتژمێر حەوت و نیوى بەیانى، چەتەكانى بنەماڵەى بارزانى دكتور عەبدولمسەوەربارزانیان رفاند، دواى ئەشكەنجەو ئازاردانى- پێیان ووتبوو جارێكى تر نەیەتە سنورى بلێ و بارزان. ئەم رفاندنەو هەڕەشە لێكردنە لە دكتور عەبدولمسەوەربارزانی، دواى ئەوە هات كە بەڕێزیان لەزنجرە بەرنامەیەكى تەلەفزیۆنى كەناڵى ئێن ئاڕتى. باسى مێژووى بارزانى و بارزانیەكانى كردبوو. بەووتەى دكتۆر عەبدولمسەوەر ژمارەى ئەو كەسانەى رفاندوویانە سێ كەس بوونە دووان لەچەتەكان بەشێوەزارى بارزانى قسەیان كردووە...


لینكى پەیوەندیدار:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=8d211d9e

هەڕەشەكردن لە گۆڤارى هۆنیا:

گۆڤارى هۆنیا لەژمارە (65)ى 1/9/2012، ڕاپۆرتێكى چوار لاپەڕەیى لەسەر ڤێلاو شوێنە گەشتیارییە تایبەتیەكانى بنەماڵەى بارزانى بڵاو كردبۆوە هەرچەندە لەم ڕاپۆرتە باسى جەلا تاڵەبانى و كۆسرەت ڕەسولیش كرابوو، بەڵام بەشێوەیەكى كورت. دواى بڵاو بوونەوەى ژمارە 65ى گۆڤارەكە چەتەكانى بنەماڵەى بارزانى دەست بەهەڕەشە كردن دەكەن لەستافى گۆڤارەكە، بۆ گوێبیست بوونى هەڕەشەكە ئەم لینكە دابگرە:




سەرنوسەرو ئامادەكارى ڕاپۆرتەكە لەژمارە (66)ى 15/10/2012 بەم شێوەیە باسى ڕووداوەكە دەكات: سەرەتا كە هەڕەشەیان كرد، وتیان بەیانى دەگەینە لات لەسلێمانى و لەنوسینگەكەى خۆتدا دەتبەین و ئەوجا دەزانى چ ڕوودەدات! بڕوام نەكرد، بەڵام بەداخەوە بەشێوەیەكى زۆر ناشیرین و هەڕەشە كردنەوە بەرەبەیانى 23/9/2012 هاتنە سلێمانى، لەبەردەم نوسینگەى گۆڤارى هۆنیا وەستابوون و بەتەلەفۆن وتیان وەرە نوسینگەكەت كارمان پێتە، بۆیە ناچار بووم بەرەو ئاسایشى سلێمانى بەڕێ بكەوم، بۆئەوەى بەرگریم لێ بكەن، بەڵام ئاسایشى سلێمانى و هیچ كام لەدەزگا ئەمنییەكان بەرگریان لێنەكردین.



دوایش وەكو بەڵگەو ئاگادار كردنەوەى خەڵكى كوردستان لەچەتەكانى بنەماڵە نوسییەتى: لێرەوە هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە لەشێوەى مافیاو تیرۆرستانە هەڕەشەى كوشتنمان لێكراوەو هەتا ئێستاش بەردەوام لەهەڕەشەكردندان. ئەمەش ژمارەى ئەو مۆبایلانەیە كە هەڕەشەیان پێكردووە:

07504048383
07504340008
07505134916
07507575588

سەیرە ئەم بنەماڵەیە! تەنانەت نابێ سەیرى خانوەكانیشیان بكرێت! ؟
جنێودان: سەرۆكەتەزویرەكەى هەرێم كەسەرۆكى ئەم بنەماڵە تیرۆریستەیە، لەسەر تۆڕى كۆمەڵایەتى فەیس بووك نوسیویەتى: ئەوانەى جنێو دەدەن كەسانى بێ مەبدئن و نەفس نزم و بێ ڕەوشتن.



وینەى لاپەڕەى فەیسبوكى (فس بووك)ى مسعود بارزانى كە جوێنى بەخەڵكى كوردستان داوە
جنێودان لەلاى مسعود بارزانى: من بێگومانم لەوەى مسعود بارزانى توشى چەند نەخۆشیەكى دەروونى بووە، لەبەرئەوەى زۆربەى ئەوسەركردانەى لەمشێوەیەن كەمسعود بارزانى تێ ى دایە، نەخۆشى دەرونیان هەیە، هیچ عەیبیش نیە، بەڵام بۆ سەركردەكان عەیب و شورەیى یە، چونكە سەركردەكان وەكو خەڵكى ئاسایى توشى بارودۆخى دەرونى نابن بەم ڕێگاو بارودۆخانەى كە خەڵكى ئاسایى توشى دەبن. بۆیە لەو ڕۆژەى مسعودبارزانى دەبابەكانى سەدام حسین و تەیارە جەنگیەكانى توركیایى هێناوەتە باشورى كوردستان، توشى چەند نەخۆشیەكى دەرونى بووە، یەكێك لەمانە نەخۆشى خۆبەكەم زانینە، دوو جنێودانە بەخەڵكى.سێ...... چوار.....

 بۆ مسعود بارزانى واى گووت؟



بێ پره‌نسیپ و بێ مەبدەئ:

بێ مەبدەئ- لاى مسعود بارزانى ئەوكەسانەن كە خیانەت كردن لەمیللەت و كەركوك فرۆشتن و نەوت بردن بەقاچاغى بنەماڵەى بارزانى باس دەكەن. هەموو ژیانى مسعود بارزانى سەیربكەین یەك مەبدەئت دەست ناكەوێ مەگەر بۆى بكڕى.
نەفس نزم: لەبەر ئەوەى مسعودبارزانى خۆى بەكەم دەزانێ لەبەرامبەر سەركردەو كەسە سیاسیەكانى دەوروبەرى، بۆیەپێ ى وایە خەڵكى كوردستانیش وەكو ئەو خۆیان بەكەم دەزانن و نەفس نزمن.

بێ ڕەوشتی:

جوێندان بەخەڵكى كوردستان و بێ ڕەوشت كردنى خەڵكى كوردستان، تەنها لەبەر ئەوەبوو، 31ى ئابیان بیر مسعودبارزانى دەهێناوە. مسعود بارزانى پێ ى وایە ئەوەى باسى 31ى ئاب بكات بێ ڕەوشتە. كەواتە لە فەرهەنگى بنەماڵەى بارزانى 31ى جوێنە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە