مە لیكى ئێستاو مەلیكى ئەوسا
Tuesday, 01/02/2011, 12:00
دواى كۆتایى هاتن بەفەرمان ڕەوایى و لەناوچوونى ئیمپڕاتۆرەگەورەكان بەتایبەتى ئیمپڕاتۆڕەكانى چین و یۆنان و ڕۆما و هند،سەردەمێكى تر لەپاش ئەمانە سەرى هەڵدا ئەویش فەرمان ڕەوایى مەلیكەكان و دكتاتۆرەكانی بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ڕوسیا و....هتد. كەلەسەر دەستى ئەمانە چەندین هەزار بگرە بەملێۆنان خەڵك بوونە قوربانی سیستەمى بەڕێوە بردن و دەسەڵاتە ڕە هاكانیان بۆبەرژەوەندی تایبەتی.بەڵام لەدوواجار لەزۆربەى ئەم وڵاتانە گۆڕانكاریەكى ڕیشەیى لەسیستەمى بەڕێوەبردن و دەسەڵات ڕویدا.ئەم گۆڕانكاریانەش بەهۆى چەندین هۆكاربوو،گرینگترینیان بەهۆى ناڕازى بوون و قبول نەكرن لەم شێوە دەسەڵات و سیستەمانە،ئەم ناڕەزایى بوونەش بەرامبەر نادادپەروەرى كۆمەڵایەتى و قۆرخ كردنی گشت دەسەڵاتێك لەلایەن بنەماڵەى مەلیك و پیاوە ئایینیەكان و سەرمایە دارە كان و دەست ڕۆشتووەكانى دەسەڵات بوو،كەمیللەتیان بەچاوى كۆیلە تەماشادەكرد. یەكێكى ترلەهۆكارەكان بەر بەست دانان بوو لەبەرامبەر ڕادەربڕین و نوسین و بێ بەش كردنی هاوڵاتی لە ئازادی و مافە سروشتیەكانى.هەرچەندە تائیستاش چەند وڵاتیك ماون كەشیوەى فەرمان ڕەوایى یان مەلەكیە بەڵام جیاوازیەكى زۆرى هەیە لەگەڵ فەرمان ڕەوایى مەلیكەكانى سەدەى ڕابردوو.وەجیاوازیە كی زۆریش هەیە لەنێوان وڵاتە مەلەكیە كانى ئێستالەگەڵ یەكترى.بۆنمونە وڵاتیكى وەكو بەریتانیاكەمەلەكیە جیاوازە لەكەڵ وڵاتانی سعودیاو ئوردەن كەلەم وڵاتانە مەلیك پیرۆزییە كى ئەوتۆى پێ دەدرێ كە بە چەندین كەناڵى سەتەلایت بۆپێداهەڵگوتنیان دانراون.بیجگەلەوەى واعیزەكانی سوڵتان لەخزمەتیان دان و ئەوكەسانە بەگومڕاو سەرلێ شێواو دادە نێن ئەگەر گوێڕایەڵیان نەكەی بەبیانوی ئەوەى.ئەمانە ئە میرى موسڵمانان و گوێڕایەڵ نەبونیان گوناهە و كەوتنە دواى فرقە ى خوارجە و دە بێ گویڕایەڵیان بكەن.بۆنمونە لەسعودیاتاكوئەمڕۆش ئەگەر دووكانێك بفرۆشێ وبكڕێ دەبێ بە ئیمزاى بنە ماڵەى مەلیك بێ.وە خەرج كردنى پارەى حاجیان و بازرگانى پێ كردن بە گۆشتى قوربانى و ناردنە دەرەوەى بۆ وڵاتانی ترو بەكارهێنانى پارەكەش لە كەیف و سە فاى خۆیان.بۆنمومە وەلید بن گلال لەم چەند ساڵەى رابردوو سى و دوو ملیۆن دۆلاری بە زەڕافەو فیلێك دا بۆنێوكێڵگەكەى.من ناڵیم وڵاتە مەلەكیە كانی ڕۆژئاوابێ كەم و كوڕینە و دوورن لە گەندەڵى ،بەڵام ئەوەى گرینگە ئازادى رادەربڕین و گووتنى ڕاستیە كان و وەرگرتنی مافە سروشتیەكانى هاوڵاتیە بەئاسایى.ئەوەى من دەمەوێ باسی بكەم بەراوورد كردنی وڵاتە مەلەكیەكانی ڕۆژئاواو ڕۆژهەلات نیە لەگەڵ یەكتری بەڵكو بەراوورد كردنى فەرمان ڕەوایى مەلیكەكانی سەدەى رابردووە لە گەل مەملەكەتێك لە كوردستانى باشور بەناوى (هەرێمى كوردستان) كەلەلایەن بنە ماڵەی بارزانى و مەلیك (مسعودبارزانی)ەوە بەڕێوە دەبرێ .
ئەگەر ئەوسا مەلیك بۆ بەهێزكردنی دەسەڵاتى خۆى و سەپاندنى بیروباوەڕەكانى و كپكردنەوەى خەڵكى قسەى بكردبا دەیگوت: من دەسەڵاتم لەخواوە وەرگرتوە و من هەموو كات لەڕاستیم و ئێوە لەهەڵەن،بەڵام مەلیكى ئیستا بۆبەهێزكردنى دەسەڵات و پیرۆزكردنی بنەماڵەكەى دەڵێ من شێخم و خۆشم لە هەموو خەڵكى بەدیندارتر دەزانم و ،باوكیشم باوكی ئێوەیە و بنەماڵەشمان لەهەموو بنەماڵەیەكى تر میللەت پەروەرترن.
ئەوسا بەبۆنەى یادى لەدایك بوون و مردنى باوكى مەلیك حكومەت ڕانەدەگیراو لەدامودەزگاكاندا نەدەبووە پشوى فەرمى و ئیشى خەڵك ڕانەدەوەستا.وێنەى باوكى مەلیك بەسەرفەرمانبەراندا دابەش نەدەكرا بۆئەوەى لەیەخەى چاكەتیان بدەن،وە كۆنفراس و ئاهەنگى گەورە نەدەكرا بۆپیرۆزكردنى مردووەكان لەخەڵكى و خەرج كردنى ملیۆنان دینار لەگیرفانى میللەتەوە...ئەگەرئەوسا كەسێك بەخەیاڵ عاشقى كچەكەى مەلیك بوایە و مەلیك بەمەى بزانیبا،ئەوكەسە نەدەكوژرا.بەڵكو دەیگوت ئەمە شێتە و چى لەسەرنیە...ئەگەرئەوسا مەلیك دەستى تێكەڵ كردبا لەگەڵ دووژمنى گەل و نیشتمان دەیگوت:من وادەكەم وئەودەسەڵاتەى كەلە خوا وەرمگرتووە پێ ى بەهێز تر دەكەم. بەڵام مەلیكى ئێستا دان بە هێنانى هێزى میللەت كوژدانانێ و ئەگەرباسیش بكرێ وەڵام نادرێتەوە تاكو وانیشاندەن كە ئەم جۆرە قسانە خەیاڵن و دوورن لەڕاستى...ئەگەر ئەوسا موڵك و ماڵى مەلیك لەكەمى دابوایە،ئەوا بەئاشكرا پیاوەكانى دەناردە سەرخەڵكى و ماڵى هاوڵاتیانى دەبرد یاخود باج و سەرانەى زیاد دەكرد.بەڵام ئیستا مەلیك لەڕێى پڕۆژەى وەهمى بەناو خزمەت كردن و بیرە نەوت و گومرگى سەرسنور و دزینى ماڵى میللەت بەنوێژى نیوەڕۆ لەلایەن وەزیرو بەڕێوبەرە گشتیەكانەوە،ماڵ و موڵك بۆخۆى و حزبەكەى كۆدەكاتەوە... ئەگەرئەوسا مەلیك جل و بەرگى بكردابا دەبوایە كامە بەرگ دوور لەهەموان لێهاتوترە بێت و جلى بۆبدورێ،بەڵام مەلیكى ئێستا بۆئەوەى بەرگدوورەكان ئەزیەت نەخۆن،خۆى دەچیتە كامە وڵات بیەوێ و ئەوشەقامەى جلى لێدەكڕێ بەپاسەوانەكانى دادەپۆشرێ و چاكەت وپانتۆڵێك بەچەند دەفتەردۆلارێك دەكڕێ تەنهابۆسەفەرێك،پاشان سەرێك لەبنكە حزبیەكانى خۆى دەدات،كەلەڕاگەیاندنەكان بە (نوسینگەى هەرێمى كوردستان)ناودەبرێ كە لەئەساسدا دەزگاى جاسوسى و خزمەتكردنی بنەماڵەى مەلیكن...ئەگەرئەوسا مەلیك دەم و ددانەكانى تەواو نەبا نەدەچوە كامە وڵاتى بیەوێ و بەملیۆنان دینارلە جوانكردنى دەم و ددانەكانى خەرج بكا،بەڵكوپارێزى دەكرد لەشیرینى و ئەوشتانەى دەم و ددان تێك دەدا...ئەگەرئەوسا مەلیك لەگەڵ هێزێكى ترلە كێشەدابا،بەر وەختە ڕێكەوتنێكى ستراتیجیان ئیمزادەكردو و ماڵى میللەتیان لوش دەكرد،بەڵام ئێستامەلیك دواى هێنانى دەبابەو تانك و سەربازى عەرەبى میللەت كوژ بۆسەرنەیارەكانى و بوونە قوربانى خەڵكى ناو مەملەكەت و دروستكردنى هەستى ناوچەچیەتى،ئینجا ڕێككەوتنێك بۆپاراستنى بەرژەوەندیەكانى هەردوو بنەماڵە ئیمزادەكەن،بەناوى (ڕێككەوتنى ستراتیجى بۆبەرژەوەندى میللەت) ...ئەوسا كۆنگرە نەبوو وەكو ئێستا،تاكومەلیك لەخوانێكى دە دووانزە ڕۆژى و ڕەقێ و سەماو گۆرانى و خەرج كردنى ملیۆنان دینار،بڵێ:ئێمە تاكە هێزى ڕەهاى مەملەكەتین و دەبێ كاربكەین بۆ بەهێزكردنمان،بەڵكو مەلیكى ئەوسا هەرلەپەنجەرەى كۆشكەوە ئەوەى ویستباى بەخەڵكى ڕادەگەیاند...ئەگەرئەوسا مەلیك رێى لەڕادەربڕینى خەڵكى بگرتابا،بەئاشكرا و بەبێ پەردە میللەتى دەم كوت دەكرد.بەڵام ئیستا مەلیك بۆئەوەى بەخەڵكى دەووروبەر وانیشاندا كەئەوەتا ئێمە هەمووشتێكمان بەیاسایە دێت و لەڕیگاى ئەندامە حزبیەكانى ناوپەرلەمان بەیاسایەكى دیكتاتۆرانە ئازادى و مافە سروشتیەكان كۆت و بەند دەكات...ئەگەر ئەوسا دژى ناعەدالەتى كۆمەڵایەتى و گەندەڵى و داواكردنى ماف،خۆپیشاندان و ناڕەزایى هەبوایا،نەى دەگووت ئەمەدەستێكە و لەپشت ئەم هەڵایە دایە ،دەیگوت:میللەت بێ دەنگ بن و نوزە مەكەن باتوشى غەزەبى خوداوەند نەبنەوە...ئەوسا بەكارهێنانى هەر وشە و پیتێك ئاسایى بوو، بەڵام ئیستا لەبەر خاتری دلى مەلیك،بەكارهێنانى یاخود قسەكردن لەسەر ژمارە(31) و (96) لەگەڵ هەردوو پیتى (أ+ب) قەدەغەیە... ئەگەرئەوسا قسەیەك لەسەر مەلیك و بنەماڵەكەى بكرابا و بەدڵى نەباو پێچەوانەى بەرژەوەندیەكانیان بوایە،ئەوا ئەوكەسەیان بەند دەكردوقەڵەویان دەكرد،پاش چەند مانگێگ واعیزى مەلیك لەناو شاردا هاوارى دەكردوو دەیگوت :لەبەرئەوەى فڵانى كوڕى فڵان ناماقوڵى بەرامبەر مەلیك كردووە بۆیە بە فەرمانى مەلیك هەر ئەمڕۆ لەگۆڕەپانی شاردا لە ژێر مەقسەلەدا سەری لەلەشى جیادەكرێتەوە.بەڵام ئێستا ئەگەر كەسێك قسە لەسەر بنەماڵەى مەلیك و حزبەكەى بكات،ئەوا لەلایەن جاسوس و دەزگابەناو پاراستن و زانیاریەكانەوە دەدۆزرێتەوە و دەبرێتە دەرەوەى مەملەكەت و یەك دوو گوللەى لەنێو دەمى دەدرێ و فڕێ دەدریتە سەرشەقامێك و پاشان ڕاى دەگەیەنن،لەبەر ئەوەى فڵانى كوڕى فڵان تیرۆرست بوو كوژرا...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست