بزوتنه‌وه‌ى ئيسلامي بۆ بارزاني: تۆ زامني ئاشتي و ئارامي كوردستاني
Saturday, 20/07/2013, 12:00
13 سالَه به‌رپرسي رِاگه‌ياند و سكرتێري (مه‌لا عوسمان)ى رابه‌ري بزوتنه‌وه‌ي ئيسلامي، له‌لايه‌ن پارتيه‌وه رفێندراوه، كه‌چي ئه‌م حزبه به‌پارتي و بارزاني ده‌لَێن تۆ زامني ئاشتي و ئارامي پێكهاته‌كاني كوردستاني.
وه‌ليد يونس احمد، سالَي 1958 له‌شاري كه‌ركوك له‌دايك بووه. له‌سالَي 1979 په‌يمانگاي ته‌كنيكي له‌كه‌ركوك ته‌واو كردووه. دواتر به‌هۆي كاروباري باوكييه‌وه رِووده‌كه‌ن شارۆچكه‌ى زاخۆ.
له‌سالاَني هه‌شتاكانه‌وه تاوه‌كو 1995 له‌گه‌لَ ئيخوان موسليمون كاري سياسي كردووه. دواي 1995 په‌يوه‌ندي به بزوتنه‌وه‌ي ئيسلاميه‌وه ده‌كات و ده‌بێته به‌پرسي رِاگه‌ياندني بزوتنه‌وه‌ي ئيسلامي و سكرتێري مه‌لا عوسماني رِابه‌ري بزوتنه‌وه‌ي ئيسلامي.
رِۆژي 6/2/2000 له‌كاتي چووني بۆسه‌ر كار له‌مه‌لَبه‌ندي بزوتنه‌وى ئيسلامي. له‌لايه‌ن هێزێكي پاراستنه‌وه ده‌رفێندرێت و بێ سه‌رو شوێن ده‌كرێ، تاوه‌كو رِۆژي 5/2/2010 به‌هۆي مانگرتنێكي چه‌ندجاره‌و بۆ ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌يه‌ك و فشارێكي زۆري رێكخراوه‌كاني مافي مرۆڤ به‌تايبه‌تى رێكخراوي (amnesty) دادگايي ده‌كرێت.
بۆماوه‌ي (10) سالَ وه‌ليد يونس ئه‌حمه‌د، له شوێنێكي ناديارو به‌نديخانه‌يه‌كي نهێني له‌لايه‌ن پاراستنه‌وه شاردرابۆوه. به‌درێژايي ئه‌م (10) سالَه په‌يوه‌ندي نه‌بووه به ده‌ره‌وه ته‌نانه‌ت نه‌يتوانيوه يه‌ك كه‌سيش له‌مالَ و مندالَه‌كه ببينێ. (10) سالَ له به‌نديخانه نهێني و ژووره تاريكه‌كاني پاراستن ئه‌م پياوه بێ سه‌رو شوێن كراوه.
سالَي 2011 له‌لايه‌ن دادگايه‌كي حزبي و له‌ژێر چاودێري پاراستن و ئاسايشي پارتي، دادگايي كرا و به پێنج سالَ زينداني كردن سزا درا، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى (متمانه‌و باوه‌رِي به گروپه تيرۆرستيه‌كاني عێراق هه‌بووه) له‌كاتێكدا هيچ به‌لَگه‌يه‌ك به‌ده‌ست نه‌هاتووه بۆ تاوانباركردني.
رِووداوه سه‌يره‌كاني گرتن و رفاندي ئه‌م پياوه:
له‌سالَي 2000 رفێندراوه. له‌سه‌ر تۆمه‌تێك كه گوايه 2009 ئه‌نجامي داوه. به‌قانوني "به‌رنگار بوونه‌وه‌ى تيرۆر" سزادراوه كه سالَي 2006 ده‌رچووه. سالَي 2011 دادگايي كراوه، به تۆمه‌تي ئينتمابوون بۆ گروپه تيرۆرستيه‌كان، به‌لاَم به بێ بووني هيچ به‌لَگه‌يه‌ك.
لینکی پەیوەندییدار:
http://www.amnesty.orghttps://www.amnesty.orgلينكي په‌يوه‌نديدار، ڤيديۆ :
ئه‌وه‌ى زۆر سه‌يرو جيگاى گومانه بزوتنه‌وه‌ى ئيسلامي تاوه‌كو ئێستا خۆي له‌م پياوه نه‌كردۆته خاوه‌ن. ته‌نانه‌ت هه‌والَێكيشي نه‌پرسيوه. ئه‌مه‌ش به‌هۆي بيروباوه‌رِي جياوازي له‌گه‌لَ بنه‌مالَه‌ى ئه‌م حزبه، كه‌بريتين له كوره‌كاني مه‌لا عه‌لي و مه‌لا عوسمان.
ئه‌وه بۆماوه‌ى 13 سالَه ئه‌م به‌رپرسه‌ى بزوتنه‌وه‌ى ئيسلامي له‌لايه‌ن پاراستنه‌وه رفێندراوه، كه‌چي رابه‌رو به‌رپرساني ئه‌م حزبه هيچ هه‌لَوێستێكيان نه‌بووه بۆ ئه‌م به‌رپرسه‌ى خۆيان، ته‌نانه‌ت رِۆژانه سه‌رداني مه‌سعودو نێچيرڤان بارزاني ده‌كه‌ن و وه‌لائي خۆيان بۆ خه‌لافه‌ته‌كه‌ى دووباره ده‌كه‌نه‌وه. تاوه‌كو به‌شيان له‌وه‌رگرتني تاكه وه‌زاره‌تێكي حكومه‌ته‌كه‌ى بارزاني بمێنێ.
سه‌رداني بزوتنه‌وه‌ى ئيسلامي بۆلاي خه‌ليفه‌كه‌يان:
((شاندي بزوتنه‌وه‌ى ئيسلامي له كوردستان ته‌ئكيديان له‌وه كرده‌وه كه سه‌رۆك بارزاني زامني ئاشتي و ئارامي و ته‌بايي هه‌موو پێكهاته‌كاني كوردستانه، هه‌رێمي كوردستان پێويستي به سه‌رۆك بارزانييه كه حوكمي حه‌كيمانه‌ى ده‌كات و هه‌روه‌ك و چۆن دوو خول به‌بێ جياوازي هيچ رِه‌گه‌ز و ئاين و نه‌ته‌وه، سه‌رۆكي هه‌موو پێكهاته‌كاني هه‌رێمي كوردستان بووه... سه‌رۆك مه‌سعود بارزاني كه‌سايه‌تيه‌كي كوردستاني و جيهانييه و رِابردووي پرِه له سه‌روه‌ري و خزمه‌ت به‌گه‌له‌كه‌ي و ته‌واوي خه‌لَكي كوردستان. بۆيه داواي لێده‌كه‌ين كه جارێكي ديكه خۆي كانديد بكاته‌وه و ئه‌و رِێگا پرِ له‌سه‌ر فرازيه ته‌واو بكات، كه گه‌يشتنه به‌مافي ته‌واوي گه‌لي كوردستان. سه‌رۆك بارزاني له 26 ى گولاَن كۆتايي به‌وه هێنا كه ده‌ستور بگه‌رِێته‌وه په‌رله‌مان يان نه‌گه‌رِێته‌وه به‌لَكو ده‌بێت رِۆژي رِيفرِاندۆم دياري بكرێت و خه‌لَكي كوردستان ده‌نگي له‌سه‌ر بدات و مماره‌سه‌ي ئه‌و مافه بكات كه بۆي فه‌راهه‌م كراوه كه ئه‌ويش ريفراندۆمه له‌سه‌ر ده‌ستور)) رِۆژنامه‌ى خه‌بات ژماره (4333)ى رِۆژي دووشه‌مه, 3/6/2013.
13/6/2013: ((رِابه‌رى بزوتنه‌وه‌ى ئيسلامي ده‌ستخۆشي له‌سه‌رۆك بارزاني كرد كه‌توانيويه‌تي به‌رنگاري هه‌موو ئه‌و هه‌ولاَنه ببێته‌وه كه‌ئامانجيان زيانگه‌ياندن بووه به مافه ره‌واكاني گه‌لي كوردستان و به‌هۆي پێداگري به‌رێزيانه‌وه چه‌ندين ده‌ستكه‌وتي گرنگ بۆ كوردستان وه‌دي هاتوون.....)). رۆژنامه‌ى خه‌بات/ ژماره (4342)ى رۆژى يه‌ك شه‌مه، 16/6/2013.
ئه‌ندامێكي مه‌كته‌بي سياسي بزوتنه‌وه‌ى ئيسلامي، كه‌س له‌بارزاني شياوتر نييه بۆ سه‌رۆكي هه‌رێم:
((سه‌باره‌ت به‌هه‌لَبژاردنه‌وه‌ى مه‌سعود بارزاني بۆ سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمي كوردستان، كه‌مال ره‌حيم ئه‌ندامي مه‌كته‌بي سياسي بزوتنه‌وه‌ى ئيسلامي كوردستان له‌به‌رنامه‌يه‌كي كه‌نالَي زاگرۆس تيڤي وتي: من قه‌ناعه‌تم وايه له ئێستادا كه‌سێكى تر له‌كاك مه‌سعو بارزاني شياوتر نييه تا بتوانێت سه‌رۆكايه‌تي هه‌رێمي كوردستان بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى: خه‌باتي كوردايه‌تى هه‌يه‌و، هێزي ته‌نفيزي كوردستاني به‌ده‌سته .....)). رۆژنامه‌ى هه‌ولێر/ ژماره (1674) رۆژي شه‌ممه، 6/7/2013.
وته بێژي بزوتنه‌وه‌ى ئيسلاميى كوردستان، شوان قه‌لاَدزه‌يي: ((بۆئه‌وه‌ى ئارامي به‌رقه‌رار بێ و كێشه‌ى سالاَني رابردوو دووباره نه‌بێته‌وه، بارودۆخي هه‌رێمي كوردستان پێويستي به‌و برِياره هه‌يه."بريارى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى بارزاني"....)) رۆژنامه‌ى هه‌ولێر/ ژماره (1685) رۆژي پێنجشه‌مه، 18/7/2013.
به‌رپرسي په‌يوه‌ندييه‌كاني ده‌ره‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى ئيسلامي، حاجي ئاسۆ: (ته‌نها مه‌سعودبارزاني شايه‌ني سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمه)
http://bzavpress.com/Detail.aspx?id=682&LinkID=21ئەو وێنەیەی سەرەوە: وه‌ليد يونس ئه‌حمه‌د... رابه‌ري گشتي بزوتنه‌وه‌ى ئيسلامي له‌گه‌لَ بارزاني
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست