کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود و مه‌نسور لە ماوەى ساڵێكدا

Saturday, 29/12/2012, 12:00


باوك و كوڕ: هەردووك بۆ كەیف و خۆشى لە ئیمارات. باوك بەدیار سەیركردنى نمایشى یارى فۆرمۆلا.
كوڕیش - یارى قومار و، دۆڕاندنى 3 ملیۆن و 200 هەزار دۆلار لەشەوێك.
مسعودو منسور باوك و كوڕێك. سیفەت و تایبەتمەندیان وەكو یەك. نەزان لە سیاسەت، خۆبەگەورە زان، بەڵام بچوك. سەردانى زۆر بۆ وڵاتان و ڕابواردنى كەیف و خۆشى.


مه‌سعود و خەساندن
لەكاتى شەڕى ناوەخۆدا، سەدان كەس بەدیل گیران و ڕەوانەى زیندانەكانى ژێر زەوى كران. پارتیەكەى مسعود بارزانى. لەشەڕى ناوەخۆ سەدان كەسى لەزیندانەكان لەژێر ئەشكەنجە كوشت و كەم ئەندامى كردن. تائێستاش ئەوانەى گیراوى پارتى بوونە جەستەیان تەواو نیەو، بەهۆى ئەشكەنجەو ئازاردانەوە توشى كەم ئەندامى بوونە.
ئەم ساڵ لەمانگى 3ى 2012 پێشمەرگەیەكى یەكێتى لەدادگاى لاهاى داوای یاسایى لەسەر مسعودبارزانى تۆماركرد. (ع،م) پێشمەرگەیەكى یەكێتى بووە. لەكاتى شەڕى ناوەخۆ دەستگیر دەكرێت و ڕەوانەى زیندانى ئاكرێ دەكرێت، لەناو زیندانى ئاكرێ، لەلایەن جەلادەكانى مسعودبارزانى، دەرزیەك لەم گەنجە دەدرێ و توشى نەمانى هەست جنسى دەبێت، بەقسەى گەنجەكە لەپیاوەتیان خستووە ... (ڕۆژنامەى هاوڵاتى- ژمارە 815- 7/3/2012)



خەڵاتى ئاشتی:
ساڵى پار لەكاتى ڕووداوەكانى 17 شوبات. مسعود بارزانى خەڵاتێكى كەم نرخی وەرگرت كەلەلایەن سیناتۆر دێگریگۆریۆوە بۆى سازكرابوو.
لە 16 و 17ى نەورۆزى ئەمساڵ سیناتۆرێكى مافیا بەناوى "خەڵاتى ئاشتیەوە" كڵاوى كردە سەر مسعود بارزانی و لەپێش چاوى میداكانى ناوەخۆو دەرەوە. كاڵ فامی مسعود بارزانى پیشانى خەڵكى ناوەخۆو دەرەوەدا.

سیناتۆر "سێرجیۆ دێگریگۆریۆ" كێیە؟
لەحوزەیرانى ساڵی 2006 دەبێتە سەرۆكى لێژنەى بەرگرى لەسێناتى ئیتاڵى، گومانى ئەوەى دەخرێتە ئەستۆ كەخۆى بەپارە فرۆشتۆتە حیزبەكەى "بێرلوسكۆنى"، بۆیە لەحیزبەكەى خۆى دەردەكرێ، دواى ئەوە "دێگریگۆریۆ" لەگەڵ حزبەكەى بێرلوسكۆنی دەنگ بۆ لێسەندنەوەى متمانە دەدەن لەحكومەتەكەى "پرۆدى". لەنیسانى ساڵى 2008 سیناتۆر سێرجیۆ دێگریگۆریۆ، لەگەڵ (پارتی گەلى ئازادییەكان) كەحزبەكەى "سێلڤیۆ بێرلوسكۆنی"یە، دەبێتە ئەندامى سێنات.

لەشوباتى 2008 حكومەتەكەى پرۆدى نامێنێ و لە نیسانى هەمان ساڵ. بێرلوسكۆنی دەگەڕێتەوە دەسەڵات. داواكارى گشتى لەئیتاڵیا ئاشكراى كردووە كە "دێگریگۆریۆ" خەڵاتێكى بەنرخى لە "بێرلوسكۆنى" وەرگرتووە. بۆئەوەى متمانە لە حكومەتەكەى "پرۆدۆ" وەر بگیرێتەوە. ئەمەش تاوانە. بۆیە ئەم بابەتە دەبێتە كەیسێكى گەندەڵى لەسەر "دێگریگۆریۆ".

سێناتۆر دێگریگۆریۆ

لەلایەكى تر ئەم خرە مافیایەى هاوڕێ ى بارزانى بەوە تاوانبار كراوە. كە سەرنووسەرى ڕۆژنامەیەك بووە. بەهۆى هاوڕێ یەتى لە گەڵ "بێرلوسكۆنی" پارەیەكى زۆر لەلایەن "بێرلوسكۆنی"ەوە دەدرێتە "دێگریگۆریۆ ". ئەمەش بەتاوان دادەنرێ چونكە ڕۆژنامەكە لەو ئاستە نەبووە. كە ئەم پارەى پێ بدرێ. لەساڵ 1999 تاوەكو 2010 . بڕى 23 ملیۆن یۆڕۆى پێدراوە.

ڕۆژى 16/4/2012 ڤاڵتەرى هاوڕێ ى "دێگریگۆریۆ" دەستگیر دەكرێ و دەیان تۆمەتى فەسادى ئیدارى و مافیایى دەدرێتە پاڵ. ئەمەش دواى ئەوەى "ڤاڵتەر"ى هاوكارى "دێگریگۆریۆ" دەستى هەبووە لەكارى تەزویرو بەكارهێنانى ڕۆژنامەكەیان لەكارى نایاسایى و شوشتنەوەى پارەى پیس و ....هتد.

12 و 19/3/2012 بۆماوەى 6-10 سەعات لەلایەن دادگاى ناپۆلییەوە لێكۆڵینەوە لەگەڵ سێناتۆر"دێگریگۆریۆ" كراوە.

ڕۆژى 17/4/2012 سێناتۆر"دێگرێگۆریۆ" ئیستیقالەى لەپۆستى سەرۆكى شاندى ئیتاڵى لەئەنجومەنى پەرلەمانى وڵاتانى ناتۆ پێشكەشكرد. (گۆڤارى لڤین-ژمارە 196- 1/5/2012)

مسعودبارزانى لەكاتى وەرگرتنى خەڵاتەكەى سێناتۆر دێگریگۆریۆ


لینكى پەیوەندیدار:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=3ce9c8c3#_ftnref1
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=3cf2ada2

مسعودبارزانى ئامۆزاكەى دەرفێنێت: ڕۆژى سێ شەممە 27/3/2012 مسعودبارزانى چەند چەكدارێك دەنێرێت بۆئەوەى ئامۆزاكەى تەمێ بكەن تاوەكو چیتر قسەلەسەر مەلامستەفاو عائلەى بارزانى نەكات.
دكتور عەبدولمسەوەر بارزانى، مامۆستاى بەشى مێژووە لە زانكۆى سلێمانى. ساڵى 2009 لەكاتى هەڵبژاردنى 25ى تەمموز لیستێكى دروست كرد بەناوى "بزوتنەوەى چاكسازى" بەڵام لیستەكەى دەنگى پێویستى بەدەست نەهێنا. ڕۆژى سێ شەممەى 27/3/2012 دێتەشارى هەولێرو لەنێوان- ماجدى مۆڵ و گەڕەكى منارە. لەلایەن سێ چەكدارەوە سوارى ئۆتۆمبێل دەكرێت و بەرەو شوێنێكى دەرەوەى شارى دەرفێنن، دواتر داى دەبەزێنن و چوار چەكدارى تریشى لەشوێنەكە بوونە. دوایى لەلایەن چەكدارەكانەوە ئازارو ئەشكەنجەیەكى زۆر دەدرێت و ئاگادار دەكرێتەوە كەنابێ چیتر باسى مەلامستەفاو مسعودبارزانى بكات.(سایتى كوردستان پۆست، ڕۆژنامەى هاوڵاتى و تەلەفزیۆنى ئین ئارتى، پەیام، كەى ئێن كەى، سپێدە)
دكتور عەبدولمسەوەر بارزانى، داواى لەسەر مسعودبارزانى تۆماركردو. ڕایگەیاند بێجگە لە مسعودبارزانى كەسیتر بەبەرپرس نازانم.(گۆڤارى باشور- ژمارە 10ى ساڵى 2012)

لینكى پەیوەندیدار:
http://www.youtube.com/watch?v=-PF8iFdmwYg
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=3cf2ada2

هەڕەشەى مسعود بارزانى لەگۆڕان: پارتى واتە بنەماڵەى بارزانى، بنەماڵەى بارزانیش واتە بنەماڵەى مەلا مستەفا، بنەماڵەى مەلا مستەفاش واتە. مسعودو نەوەكانى. كەواتە پارتى یەكسانە بە مسعود بارزانى. بۆیە هەر قسەو ڕەفتارێك بكرێ و ئەنجام بدرێ لەلایەن پارتیەوە. واتە: لەلایەن مسعود بارزانیەوە ئەنجام دراوە.
ڕۆژى چوارشەمەى،1 ئابى 2012 "نەوشیروان مستەفا" لەچاوپێككەوتنێكى تەلەفزیۆنى كەى ئێن كەى، چەند بابەتێكى باس كرد دەربارەى ناوەخۆ و دەرەوە، تێیدا لەچەند شوێنێك كەم كوڕى و كێشە سیاسیەكانى خستە ئەستۆى پارتى. پارتیش لەڕێگاى هەڕەشە نامەیەك وەڵامى نەوشیروانى دایەوە. ئەمە بەشێكە لە هەڕەشەنامەكە:


((وەك پارتى ئەو پەیامەمان بۆ گۆڕان هەیە، گەر ئەوان ئۆپۆزسیۆنن، چەمكى ئۆپۆزسیۆن بوون ڕوون و ئاشكرایە و گرفتمان لەگەڵ ئەم چەمكە نییە، بەڵام ئەگەر ئەوان ئەرك و ئامانجى خۆیان تەنیا بە دژایەتى پارتى و بارزانى پێناسە دەكەن و تا ئاستى تێكدان و پیلانگێڕى نهێنى و ئاشكرا، ئامادەن بەرژەوەندییە گشتییەكانیش لەپێناو ئەم ئامانجە یان بخەنە مەترسیەوە، ئەوا لێیان قبول ناكرێت و هەڵوێستمان دەبێت. ئێوە فریشتە نین و كارنامەكەتان ئاشكرایە و ناتوانن خەڵك چەواشە بكەن. هەورازێكى سەختتان گرتۆتەبەر و خەڵكانێكى زۆرخۆیان تاقیكردۆتەوە و سەر نەكەوتوون، ئێوەش سەر ناكەون))، (ڕۆژنامەى خەبات-ژمارە 4130- 2ى ئاب).

پارتى ئەم هەڕەشە نامەیەى بەتەنها بۆ گۆڕان نەنارد، بەڵكو بۆ هەموو ئەو كەسانەى نارد كە ڕۆژێك لەڕۆژان گوتویانەو دەڵێن، بارزانى و حزبەكەى هەڕەشەنە بۆسەر میللەت، مافیان، تیرۆركردەن، نەوت دزن، خیانەتكارن.........

مسعود و یارى فۆرمۆلا
ڕۆژى شەممەى 4 تشرینى دووەمى/2012 محمەد بن زایدى وەلى عهدى ئەبو زەبى ئاهەنگێكى گەورەى سازكرد بۆ زۆربەى مەلیك و سەركردەو پیاوە گەورەكانى جیهان. بۆ ئامادەبوون لەسەیر كردنى وەرزى چوارەمى جەولەى هەژدەى پاڵەوانى جیهانى بۆ یارى فۆرمۆلا 1.
ڕاگەیاندنەكانى پارتى زۆربەشانازیەوە ئەو هەواڵانەیان بڵاو كردەوەو، نووسی بوویان: فەخامەتى سەرۆكى هەرێمى كوردستان، ئەم شەو لەگەڵ كۆمەڵێك لەمەلیك و سەركردەى وڵاتان و كەسایەتیە گەورەكان. لەدیار یارى فۆمۆلا1 دانیشتبوون.


لێردا- ئەوە مەبەست نیە... بەمسعودبارزانى بڵێین حەرامە بۆ تۆ سەیرى یارى فۆرمۆلا بكەیت... بەڵكو مەبەست ئەوەیە: مسعودبارزانی لەلایەن وڵاتانى سوونە مەزهەبى عەربى وەكو ئیمارات و قەتەرو....هتد. یارى پێ دەكرێ لەبەرامبەر مالیكى وحكومەتى عێراقى.

بۆیە شانازى نیە باس بكرێ، مسعودبارزانى لەئیمارەتەو بەدیار یارى پێكردنیەوە پێ دەكەنێ...

لینكى پەیوەندیدار:
http://www.malpress.com/arabic/2012-02-18-18-04-09/1101------q-1q---.html
http://www.metro-iq.com/news-3245.html


دووەم/ منسور
منسور مسعود مستەفا تەمەنى 34 ساڵە. كوڕى مسعود بارزانى سەرۆكى هەرێمى كوردستانە. سبحانەالله بەبێ ئەوەى دەرچوى هیچ كۆلێژێكى سەربازى و خولێكى سەربازى بێت پلەى لێواى هەیە لە سوپاى كوردستان. كەئەمەش نوكتەیەكەكە. چونكە: بەپێ یاساى سەربازى ساڵى 2010 پلە سەربازیەكان بەم شێوەیە دابەش كراون:
ئەگەر كەسێك كۆلێژى سەربازى تەواو بكات،دەبێتە ئەفسەرى پلە یەك. كەئەوكاتە تەمەنى 25 ساڵ دەبێت. بۆئەوەى ببێتە نەقیب دەبێت چوار ساڵى تر خزمەتى هەبێت ئەوكاتە تەمەنى دەگاتە 29 ساڵ. بۆئەوەى پلەى ڕائید وەرگرێ دەبێ چوار ساڵى تر خزمەتى هەبێ، ئەوكاتە تەمەنى دەگاتە 33 ساڵ. بۆئەوەى ببێت بە موقەدەم دەبێت چوار ساڵى تر خزمەتى هەبێ، ئەوكاتە تەمەنى دەگاتە 37 ساڵ. بۆئەوەى پلەى عەقیدى پێ بدرێت دەبێت چوار ساڵى تر خزمەتى هەبێ. ئەكاتە تەمەنى دەگاتە 41 ساڵ. بۆئەوەى پلەى عەمید وەر گرێ دەبێت چوار ساڵى تر خزمەتى هەبێ. ئەوكاتە تەمەنى دەگاتە 45 ساڵ. بۆئەوەى پلەى لیوا وەرگرێ دەبێت چوار ساڵى تر خزمەتى هەبێ. ئەوكاتە تەمەنى دەگاتە 49 ساڵ. بۆئەوەى پلەى فەریق وەر گرێت دەبێت چوار ساڵى تر خزمەتى هەبێ. ئەوكاتە تەمەنى دەگاتە 53 ساڵ.

منسور لیوا تەزویرەكە

بەپێ ى یاساى سەربازى بێ، دەبێ منسور بارزانى پلەى ڕائد بێ، بەو مەرجەى دەرچووى كۆلێژى سەربازی بێ. بەڵام نەدەرچوى كۆلێژى سەربازیەو، هیچ خولێكى سەربازیشى نەكردووە، چونكە كوڕى مسعودبارزانیە ئەم پۆستەى پێدراوە. لەئێستادا، منسور هەردوولیواى تایبەتى و گوڵان بەڕێوە دەبات بەپلەى لیواى تەزویر.
ئەم ناونیشانانەى خوارەوە پانۆراماى منسورە لەماوەى ساڵێكدا. ئەگەرچى ڕووداوەكان هەندێكیان لەساڵانى تر ڕوویانداوە، بەڵام ئەم ڕووداوانە لە 2012 بونەتە هەواڵ و بڵاو بوونەتەوە.

منسور و ژنە فارسەكەى: سودابى خۆش دامەن یان خۆش ئامەن، ناوى ژنە فارسەكەى منسوربارزانیە، كەلەمەوپێش شوى بەدوو كوڕى تر كردبوو بەناوەكانى (عەلى و جەمیشید كوردستانى). دواتر بەهۆى بینینیان لەگەڵ منسور بارزانى دەبێتە خێزانى منسوربارزانى. ماوەى یەكتر ناسینى منسور و سودابى بۆچوار ساڵ دەچێت و لەئێستادا لەبەریتانیاو دوبەى شوقەى بۆ كڕیوە بۆ نیشتەجێ بوونى.

منسور و ژنە فارسەكەى

سوداب خانیش وەكو پیاوە قومارچیەكەى، ڕۆژانە خەریكى قوماركردن و بەفیڕۆدانى ئەوپارەیە كە منسور بارزانى لەكوردستانە بۆى دەنێرێت. بێجگە لەوەى ڕەقەم حیسابى سودابخانە بەبەردەوام فولە، چەندین سەیارە (رۆز رۆیس، مارسدیس، بى ئێم، لامبرگینى) و چەندین شوقەشى بۆكڕاوە لە (بەریتانیا، دوبەى، ئیران). ژنە فارسەكەى منسور بەبەردەوام خەریكى نەشتەرگەرى جوانكارى ڕووخساریەتى، بۆئەمەش چەندین نەشتەرگەرى جوانكارى لوت و لێوى ئەنجام داوە. لەوەتەى سودابى بۆتە خێزانى منسور، بنەماڵەى سودابى لە خۆشگوزەرانى دەژین بەهۆى ئەوپارە قەبانەى منسور بۆیان سەرف دەكات.
لەئێستادا سودابى سكى هەیە و پاشى ماوەیەكى تر منداڵى دەبێت. ئەمەبۆئەوەى بەهۆى ئەو منداڵانەوە منسور بەخۆى گرێ بدات و وازى لێ نەهێنێ.
منسور ژن دێنێ یان ژنى ترى هەیە، كێشەى ئێمە نیە ئەوەى وادەكات ئەم ڕووداوانە ببنە هەوڵ ئەوەیە: منسور بارزانى پارەى نەوت و گومرگى خەڵكى كوردستانە لەمەلهاو ژنە فارس و قومارخانەكان سەرف دەكات.

لینكى پەیوەندیدار:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=a02e2a62
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=8eff0a55

قومار دۆڕاندن: دواى ئەوەى چەند جارێك مسعود بارزانى سەردانى ئیمارات و قەتەرى كرد. گۆڤارێكى قەتەرى (گۆڤارى كاروبارى بازرگانى قەتەرى). بڵاوى كردەوە كە منسورى كوڕى مسعود بارزانى بڕى سێ ملیۆن دۆلارى لەقومارخانەیەكى شەوانە دۆڕاندووە. هەرچەندە لەلایەن هاوڕێكانى ئاگادار كراوەتەوە كە یاریەكە بوەستێنێ. بەڵام منسور بەردەوام بووە لەیاری كردن تاوەكو بەرەبەیان. لەئەنجامدا 3 ملیۆن و 200 هەزار دۆلارى دۆڕاندووە.



لینكى پەیوەندیدار:
http://www.al-bayyna.com/modules.php?name=News&file=article&sid=52904
http://www.alnaspaper.com/inp/view.asp?ID=9799
http://lvinpress.com/K_Direje.aspx?Besh=Hewal&Cor=1&Jimare=9826


دزی كردن لێى: چەند هاوڵاتیەكى ئەلبانى هەستاون بە دزیكردنى بڕى نزیكەى دوو ملیۆن دۆلار و چەندین خشڵ و یاقوت و كریستاڵ و خشڵ و زێڕو ئامێرێكى مۆبایلى گران بەها لەیەكێك لە ژوورەكانى ئوتێلى پێنج ئەستێرەیى لەبەرشلۆنە، لەكوڕى مسعود بارزانى.

ئەو هۆتێلەى پارەو خشلى منسورى لێ دزرا

لەمانگى تەمموزى ساڵى 2009 منسور بارزانى دەچێتە بنكەى پۆلیسى ئەو ناوچەیەو سكاڵا تۆمار دەكات و پۆلیس لەوە ئاگادار دەكاتەوە، كە بڕێكى زۆر لەخشڵ و زێڕ و پارەى لێ دزراوە، لەگەڵ سەعاتەكەى دەستى و پاسەپۆرتەكەى.(گۆڤارى لڤینى نوێ/ ژمارە 40 ئابى 2012).
لینكى پەیوەندیدار:
http://gazetajnk.com/?cid=1%2C979%2C2881&fb_source=message
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=063f2811

كوشتنى كچێك: وەكالەى أخبارى سەنا ڕۆژى شەمەى 22/9/2012 هەواڵێكى بڵاو كردەوە لەسەر منسورى كوڕى مسعودبارزانى. ئەمەش دواى ئەوەى مسعود بارزانى بەبێ ئاگادار كردنەوەى پەرلەمان و حكومەت و دەزگاكانى ڕاگەیاند، بەپەلە سەردانى وڵاتى ئیتاڵیایى كرد. سایتى سەنا واى بڵاو كردەوە كە منسوربارزانى كچێكى 19 ساڵى لوبنانى لەشارى ڕۆماى ئیتاڵیا كوشتوە ئەمەش بەهۆى ئەوەى كچەكە ڕازى نەبووە لەسەر شوكردنى بەمنسوربارزانى.



دادگاى ڕۆماش بڕیارى سجنى موئەبەدى بەسەر منسوردا بڕاندۆتەوە، بەهۆى ئەوەى منسوربارزانى تاوانەكەى بەشێوەیەكى نامرۆڤانە ئەنجامداوە. بەچەقۆ چەند جارێك لەسكى ئافرەتەكەى داوە تاوەكو گیانى دەرچووە. پاشان لەگەڵ پاسەوانەكانى تەرمى كچەكەیان بۆشوێنێكى تر گواستۆتەوەو ئاگریان تێبەرداوە. دواى ئەوەى مسعودبارزانى بەو بابەتەدەزانى چەند جارێك سەردانى ئیتاڵیا دەكات بۆ داپۆشینى تاوانەكە.
لینكى پەیوەندیدار:
http://sna-news.net/index.php?aa=news&id22=9235
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=745d4eae

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە