باهەولێر لەهۆلاكۆ بەزێنەوە بكەینە بارزانى بەزێن
Monday, 07/03/2011, 12:00
((ئەوە دیكتاتۆرەكان نینە بێدەنگیان دروست كردووە،بەڵكو ئەوە بێ دەنگیە دیكتاتۆرەكانى دروست كردووە)). ئەو هۆكارەى واى كردووە بنەماڵەى بارزانى وەكو كۆیلە سەیرى خەڵكى كوردستان كات بەتایبەتیش شارى هەولێر تاڕادەیەكى گەلێ زۆر بەخۆمانین چونكە بێ دەنگین بەرامبەر دیكتاتۆریەتى دەستەڵات،بۆیە دەستەڵاتى بنەماڵەیى ئەوە وابۆ بیست ساڵ دەچێت لەژێر سەرپەرشتى چەندكەسێكەوە چیان ویستبێ بەرامبەر ئەو خەڵكانە كردویانە كە وەلائیان بۆ حزب و بنەماڵە نیە. هەرلەهێنانى دەبابەو هێزى عەرەب و هێزى تورك و گەورە كردن و بەخێو كردنى جاش و ئەنفالچى تاكو دیكتاتۆریەتى ئەمڕۆ بەسەر ئەم خەڵكەوە.كە میللەتیان لەخێرو بێرى ئەم نیشتیمانە بێبەش كردووە،بەكەیفى خۆیان ئەشكەنجەى جەستەیى و دەرونیمان دەدەن و چاودێرى بەسەر ئەم خەڵكە دەكەن لەڕێ ى دەزگا داپلۆسێنەرەكانیان تاكو كەس پێیان نەڵێ نەخێر.بۆیەدەبێ ئێمەى گەنج لەبەدەركەوتنى بچوكترین فرسەت كۆببینەوەو هەوڵدەین ئەم دەسەڵاتى بنەماڵەیى یە وەدەرنێین و دەسەڵات بگەڕێنینەوە بۆخەڵكى كوردستان.ڕاستە دەستەڵات ترسێكى زۆرى هەیەو هەمو هەوڵێكى خۆى خستۆتە گەڕ بۆ بێ دەنگ كردنى خەڵكى.بەڵام ئێمەش نابێ لێبگەڕێین ئەوان بەحەزو ئارەزوى خۆیان یارى بە ژیان و چارونوسمان بكەن.دەبێ ئێمە ئاگادارى ئەوە بین كەئەوەى دەسەڵات بەنهێنى دەیكرد بەرامبەر خەڵكى بۆسەركوتكردنیان،ئەوائەمڕۆ بەئاشكرا چى بیەوێ بەرامبەر خەڵى دەیكات،چونكە دەزانێ میللەت لەڕاستیەكان تێگەیشتوە،وەدەزانێ بەرەو نەمانى دەسەڵات دەچێ.بۆیە ئەگەر ڕۆژگارێك هەولێر شارى هۆلاكۆ بەزێن بوو ئەوا دەبێ ئەمڕۆ ئێمەى گەنج و لاوى شارى هەولێرو دەوروبەرى هەوڵدەین هەولێر بكەینە شارى بارزانى و بنەماڵە بەزێن و ئەو دەستەڵاتە گەندەڵە نەهێڵین...بۆیە تاپێمان دەكرێ و لەتوانامان دایە هەوڵ دەین و بێ دەنگ نەبین بەرامبەر ئەودەستەڵاتە حزبیە مافیایە،چونكە:
_ جوانترین شت كەمرۆڤى جاهیلى پێ دەناسرێتەوە بێ دەنگیە.(ئەلبێرت كامۆ).
_ جیاوازى نێوان زیندوو مردوو بێ دەنگیە.(عەرەب).
_ بێ دەنگى بۆ نەخۆش باشە.(إنگلیزى).
_ لەبێ دەنگیدا،مرۆڤ ونە.(یۆنانى).
_ كەڕو لاڵى بەهانە نیە بۆ بێ دەنگى .(م).
_ دەسەڵات بۆ بێ دەنگ كردنى كۆمەڵگا كاردەكات .(فەڕەنسى).
_ بەندەى ڕاستەقینە ئەو كەسەیە كەنەتوانێ ڕاى خۆى بەسەربەستى بڵێ.(نۆربیدس).
_ بێهێزترین كەس ئەو كەسانەن كەبێدەنگى سیفەتیانە.(عەرەب).
_ بێدەنگى نیوەى ڕەزابونە.(عەرەب).
_ جیاوازى نێوان بەردوو مرۆڤى بێدەنگ تەنها لەنەرمیەكەیدایە.(یۆنانى).
_ دەسەڵاتدار هاوڕێ ى بێدەنگانە.(فەڕەنسى).
_ هۆكارى بێهێزى تواناى لاوەكان بێدەنگیە بەرامبەر دەستەڵات.(م)
_ مرۆڤ چەند بێدەستەڵاتە،ئەوكاتەى لەبەرامبەر دەسەڵات بێدەنگە.(م)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست