کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەیركەن چۆن یەكەم بڕیارى پەرلەمان لەساڵى 2000لەبەرژەوەندى مەلامستەفا دەرچووە

Monday, 14/03/2011, 12:00


پەرلەمانە زەردەكەى كوردستان پێێوایە خەڵكى ئەم هەرێمە گشتى مردون و زیندوویان تێدانیە بۆیە یەكەم بڕیارى و یەكەم دانیشتن و یەكەم دروستكردنى لێژنەى لەخزمەتى مردوویەك دەركردووە،لەیەكەم دانیشتن و لەیەكەم بڕیاریاندا بەو خەڵكەیان پیشاندا كەئێمە مردوویەكى بنەماڵە بە چوار ملیۆن زیندوى ئەم هەرێمە نادەین،پیشانیاندا كەئێمە هیچ باكمان بەوە نیە كەخەڵك برسیە یا ماف خوراوە یا خزمەتگوزارى نیە.گرنگ ئەوەیە ئێمە بتوانین ساڵانە لە(14/3)ى هەموو ساڵێك یادى مەلاى باوكمان بكەینەوە،بنەماڵەى بارزانى بەزیندوەكانیان پێ ڕاناگەن بۆ دزین و خواردنى ماڵى میللەت و دیكتاتۆریەت كردن بۆیە مردووەكانیشیان زیندوو دەكەنەوەو ساڵانە چواردەى سێ دەكەنە پشوى ڕەسمى و گشت دام و دەزگایەك دادەخەن و ئیشى خەڵك پەك دەخەن چونكە لە چواردەى سێ مستەفایەك لەدایك بووە.
فەرمون سەیر كەن ئەمەى خوارەوە یەكەم بڕیارى پەرلەمانە كەخۆى بەنوێنەرى خەڵك دادەنێت.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە