کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتى و بارزانى سەرۆكایەتى بەجێ ناهێڵن

Friday, 25/01/2013, 12:00


نەوشیروان مستەفا لەبیرەوەریەكانیدا گفتوگۆیەكى نێوان چەند چەكدارێكى یەكێتى و  بەرپرسێكى قیادە موەقەتە دەگێرێتەوە، كە بەرپرسەكەى قیادە موەقەتە بەچەكدارەكانى یەكێتى دەڵێ: ((ئەگەر هیچ كەس لە ماڵى مەلا مستەفا نەما كەرێك لە ماڵى بارزانى ئەهێنین، جامانەیەكى سورى لەسەر ئەكەین و ئەیكەین بە سەرۆكى  خۆمان)).

دواى كۆتایى هاتن بەشۆرشى ئەیلول. یەكێتى نیشتیمانى لەڕێ ى چەند ڕێكخراوێكەوە  پێكهات و بنكەو بارەگایان لەزۆربەى ئەو شوێنانە كردەوە كەبەئاسانى دەستى حكومەتى بەعسى نەدەگەیشتێ، یەكێ لەو ناوچانەى كە سەرەتایەكى بەهێزبوو بۆ گەشەكردنى یەكێتى ناوچەى سەر سنورى عێراق-توركیا-سوریا- بوو. ئەم سنورە دەروازەیەك بوو بۆ هاتووچۆى پێشمەرگەكانى یەكێتى و گەڕانەوەى ئەوكەسانەى لە ئەوروپاو سوریاو دەوڵەتانى ترى عەرەبى بوون.كەلەهەمان كاتدا بنكەى سەركردایەتى كاتى پارتیش لەو ناوچەیە بوو.
نەوشیروان مستەفا لەبیرەوەریەكانى دا ڕووداوێك دەگێڕێتەوە بەم شێوەیە:
هەندێ لەكادیرە سۆرانیەكانى یەكێتى كە لەسوریاوە بەناو  توركیادا گەرابونەوە، بەدوو تاقم گەیشتنە لامان. لەوانە: حەسەن خۆشناو، سەید كەریم، د.خدر مەعسوم، سامان گەرمیانى، عادل شكور، داود محەمەد عەلى، عەبدولڵا خۆشناو...  لەگەڵ خۆیا دوو كادرى (الجیش الشعبی لتحریر العراق) یان هێنابوو. تاقمێ لەم  كادیرانە بێ چەك هات بوونەوە. لەكاتى پەرینەوەدا لەرووبارى سەركەم لەئاستى گوندى  دەریاى سور، چەكدارەكانى قیادە موەقەتە بۆسەیەكیان بۆ نابوونەوە و گرت بویانن. برد  بوویان بۆلاى فەرماندەكەیان. گفتوگۆ و مشتوو مر لەنێوان ئەان و كابراى قیادە  موەقەتەدا رووى دابوو. كابراى قیادە موەقەتە ووتبووى: ((بۆچى ئێوە دواى جەلال  كەوتون، جەلال جاشە)). ئەوانیش وتبوویان: ((مام جەلال جاش نیە. سەركردایەتى بارزانى  ئاش بەتاڵى كرد. بۆچى واز لەكورد ناهێنن؟)). كابراى قیادە موەقەتە وت بووى:  ((بەكویرایى جەلال و ئێوە هەتا مەلا مستەفا مابێ سەرۆكمانە. دواى ئەو ئیدریس، دواى  ئەو مەسعود، دواى ئەو نیهاد... ئەگەر هیچ كەس لەماڵى مەلا مستەفا نەما كەرێك لەماڵى  بارزانى ئەهێنین، جامانەیەكى سورى لەسەر ئەكەین و ئەیكەین بە سەرۆكى خۆمان)).
(نەوشیروان مستەفا ئەمین/ لەكەنارى دانوبەوە بۆ خرى ناوزەنگ- دیوى ناوەوەى
روداوەكانى كوردستانى عیراق/ 1975-1978/ لاپەرە 161).


بارزانى و چوار كوڕى جگە لە مەنسور


كاركردن بۆ دەست بەسەر داگرتنى كوردستان تاكو سەرەى كەرەكە دێت:

ئەوەى سیاسەتى پارتى و بارزانى بینى بێ، ئەوەى بۆ ڕوون دەبێتەوە كە ئەم حزب و  بنەماڵەیە جگە لەخۆیان كەس بەڕەواتر نابینن بۆ سەرۆكایەتى كردنى كوردستان بەگشتى و سەرۆكایەتى كردنى باشور بەتایبەتى.

*ساڵى 1992 "دكتور محمود عوسمان" لەكۆبونەوەى سەركردایەتى بەرەى كوردستانى. ووت بووى بۆچى ئێمەش شوانێكمان نەبێ؟ وەكو هەموو میللەتانە ترى دونیا بۆ ئەوەى  ڕابەرایەتیمان بكات. ئەم پێشنیارە زۆر بەدڵى بارزانى بوو چونكە بارزانى لەدواى  باوكى خۆى بەڕابەرى شۆڕش و كوردایەتى دادەنا. هەرچەندە ئەوكاتە هەڵبژاردن كرا بەڵام بەهۆى ململانێكانى نیوان بارزانى و تاڵەبانى. بابەتى هەڵبژاردنى ڕابەر دوا خرا بۆ كاتێكى گونجاو.

تاساڵى 96 و هاتنەوەى بەعس و بارزانى بۆ هەولێر ئەم بابەتە بزر بوو، بەڵام دواتر  بارزانى بەبڕیارى خۆى، خۆى كردە سەرۆكى هەرێم و دەستى بەسەر تەواوى سنورى هەولێر و دهۆك داگرت. تاڵەبانیش لەسەر پێشنیارى نەوشیروان خۆى كردە سەرۆكى هەرێمى سلێمانى.
(بڕوانە كتیبى نەوشیروان مستەفا: لەنێوان من و مام جەلال،لاپەرە-86-). بارزانى  لەسەر بڕیارەكانى دەینوسى: سەرۆكى هەرێم/ مەسعود بارزانى. تاڵەبانیش لە سلێمانى دەینوسى سەرۆكى هەرێم/ جەلال تاڵەبانى. ئەم بابەتە بەم شێوەیە مایەوە تاوەكو ساڵى 2005

* 31ى ئابى 1996 بەڵگەیەكى ڕوون و ئاشكرایە لە مێژووى پارتى و بنەماڵەى بارزانى كە بۆ وەرگرتنى دەسەڵات گەورەترین خیانەتیان لەكورد و كوردستان كرد، كاتێك باشورى كوردستانیان پڕ كرد لەو سەربازو دەبابانەى كەهەزاران مناڵ و گەنج و ژن و پیریان بەزیندویەتى لە ژێر خاك نا بوو بەر لە ڕاپەرین.

*ئامادەكردن و نوسینى دەستورێك بۆ بارزانى: دەستور گرنگترین یاسایە لەوڵات چونكە  سەروەرى دەستور نابێ پێشێڵ بكرێ. وەئەگەر پێشێڵ كرا ئەوا ئەو یاسایەى یان ئەو  بڕیارەى پێچەوانەیەتى ئەوا هەڵدەوەشێتەوە یان دەبێت چابكرێت تاوەكو لەگەڵ دەستورى وڵات بگونجێ. دەستور ماف و ئازادى گشت پێكهاتەیەكى نیشتمان دیارى دەكات شێوەى دەوڵەت و حوكمڕانى وڵات ڕوون دەكاتەوە. دەسڵاتەكان دابەش دەكات. بەڵام لەباشورە تاقانە هەرێمەكەى كوردان. دەستورێك ئامادەكراوە ئەوەى بیخوێنێتەوە دەزانى ئەم دەستورە بۆ تاكەكەسێك دانراوە، نەوەكو بۆ گشت پێكهاتەكانى كۆمەڵگا. لەسەدا پەنجا زیاترى دەسەڵاتەكانى داوەتە سەرۆكایەتى هەرێم، تەنانەت لەهەندێ شوێن دەسەڵاتى سەركایەتى هەرێم دەگاتە سەدا حەفتا زیاتر. لەدەروازەى سێیەم، دەسەڵاتەكانى هەرێمى كوردستان دیارى كراوە. لەبەشى دووەم دەسەڵاتى جێ بەجێكردن دیارى كراوە: پێكهاتووە لە سەرۆكایەتى هەرێم و ئەنجومەنى وەزیران. لەمادەى 60 تاوەكو 68 باسى دەسەڵاتى سەرۆكایەتى هەرێم دەكات.

بەپێى ماددەى (1)ى دەستور سیستەمى هەرێم پەرلەمانیە. واتە پەرلەمان تاكە مەرجەعى سیاسەتە و كاروبارى ناوەخۆو دەرەوەى هەرێمە.

پرسیارەكە ئەوەیە:
ئەگەر سیستەمى هەرێم پەرلەمانیە. بۆچى دەسەڵاتەكانى هەرێم گشتگیرە بەسەر گشت دەسەڵاتەكان؟
ئایا ناكرێ سیستەمى سیاسى سیستەمێكى تێكەڵاو بێ؟ دەبێ و ئاسایى یە بەڵام بۆ هەرێمى كوردستان ئاسایى نیە، چونكە گشت دەسەڵاتەكان لەلایەن حزب و بنەماڵەوە  بەڕێوە دەبرێن.سەرۆكى هەرێم سەفەر لەدواى سەفەر دەكات بۆ دەرەوە بێ ئەوەى
پەرلەمان بزانێ بۆچى چووەو چى كردووە. لە ساڵى 2005 ەوە تاوەكو ئەمڕۆ هیچ كردارێكى سەرۆكى هەرێم شێوەى خزمەتكردنى گشتى پێوەدیار نیە جگە لەبەرژەوەندى حزبى و تایبەتى.

هەرێمێك لەلایەن مام و كوڕ و برازاوە بەڕێوە ببرێ پەرلەمانیەكەى لەكوێ یە.

گەڕاندنەوەى دەستورى هەرێم بۆ قسەلەسەر كردن و هەموار كردنەوەى بەڕاى پارتى پێشێڵكردنى بنەماى یاسا دانانە، كەمال كەركوكى ئەندامى مەكتەبى سیاسى پارتى لە ڕوون كردنەوەیەكى لەسەر دەستور دەڵێ: ((هیچ ڕێگایەكى یاسایى یان عورفێكى پەرلەمانى نیە ئەو پرۆژە یاسایە بگەڕێندرێتەوە بۆ پەرلەمان. جگەلەوەى هیچ  كەس و لایەن و دامەزراوەیەكى یاسایى بەیاسا ڕێگاى پێنەدراوە بۆ ئەوەى بتوانێت  پرۆژەكە بگەڕێنێتەوە بۆ پەرلەمان بۆ دووبارە بڕیاردان لەسەرى لەلایەن  پەرلەمانتارانەوە ئەگەر پرۆژەكە لەماوەى قیاسى كەبەیاسا دیارى كراوە سەرۆكى وڵات  یان هەرێم ئیمزاى نەكات ئەوا پرۆژەكە ئوتوماتیكى دەبێتە یاسا و ئەمەش بنەماى مەبادیئى یاسادانانە لەپەرلەمان، بۆیە ناكرێت ئەم بنەمایە پێشێل بكرێت)).
(ڕۆژنامەى خەبات- ژمارە 4151ى ڕۆژى یەك شەممە 9ى ئەیلولى 2012- لاپەرە 6).

پارتى گەڕاندنەوەى دەستور بۆ پەرلەمان بەپێشێل كردنى یاسا دادەنێت لەكاتێكدا هیچ  یاسایەك ڕێگرى لەوە ناكات ئەم دەستورە بگەڕێندرێتەوە پەرلەمان و هەموار بكرێتە.  بەپێى یاساش مادام هیچ ڕێگریەك نیە كەواتە دەكرێ بگەڕێندرێتەوە پەرلەمان.

لینكى پەیوەندیدار:



پارتى و بارزانى بەهیچ شێوەیەك قبولى ناكەن ئەم یاسایە بگەڕێتەوە پەرلەمان و هەموار بكرێتەوە. چونكە خۆیان بۆ ئاوە داناوە تاهەتایە سەرۆكایەتى باشور لەدەست بگرن، واتە تا سەرەى كەرەكە دێت.

*یاساى سەرۆكایەتى هەرێم (یاسایەك بۆ بارزانى) : دواى ئەوەى پڕۆژە یاسایەك لەلایەن چەند كەسێكى شارەزا لەبوارى كۆیلەكردنى میللەت كۆبوونەوە بەسەرپەرشتى بارزانى و مەكتەبى سیاسى. پرۆژە یاسایەكیان ئامادەكردوو دایانە پەرلەمان بۆ ئەوەى پەسندى بكات.

لەدانیشتنى ڕۆژى 7/6/2005 پەرلەمانى باشور بڕیادا لەسەر بەیاسایى كردنى ئەو پڕۆژە یاسایەى لەلایەن پارتى و بارزانیەوە ئامادەكرابوو.یاساى ژمارە (1) ى سەرۆكایەتى هەرێم كەساڵى 2005 دەرچووە. بۆتە هۆى ئەوەى بارزانى دەست بەسەر گشت دەسەڵات و دامەزراوەكانى باشور دابگرێ. ئەم دەسەڵاتەى بارزانیش بەڕوونى دیارە لە بەشى چوارەمى یاساكە.

ئەوەى لێرە پرسیارە:

ئەگەر بڕیار وایە سەرۆكایەتى مسعود بارزانى لەم ساڵ كۆتایى پێ بێ و جارێكى تر خۆى هەڵنەبژێریتەوە. بۆچى پارتى و بارزانى بەم شێوە بەرپەرچى ئەو پێشنیارانە دەدەنەوە، كە لەسەر هەموار كردنەوەى دەستور و یاساى سەرۆكایەتى هەرێم خراونەتە ڕوو؟
ئایا ئەگەر لەهەڵبژاردنى داهاتوو كەسایەتیەكى بەدەر لەپارتى و بارزانى ببێتە سەرۆكى هەرێم، بۆ پارتى و بارزانى باشتر نیە ئەم سەرۆكە دەسەڵاتەكانى زیاتر تەشریفاتى بن  وەكو لەوەى (دەسەڵاتى جێبەجێ كردنى هەبێ) ؟


لینكى پەیوەندیدار:

http://www.nrttv.com/video-dreje.aspx?jimare=412
http://sbeiy.com/Detail.aspx?id=15904&LinkID=4


*لەگەڵ هەموو ڕێزێكم بۆ "كەر" چونكە كەر یان "گوێدرێژ" گیاندارێكە خزمەتى زۆرى
بەمرۆڤایەتى كردووە بەتایبەتى میللەتى كورد. جگەلەوەى لەزۆربەى ئەو كەسانە ماندوو تر بووە، كە ئێستا خۆیان بە خەباتگێرو شورشگێرى كوردستان دادەنێن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە