کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆنی "31ی ئاب" دێت

Wednesday, 12/06/2013, 12:00


پارتي ئه‌و حزبه‌يه‌ له‌كاتي دروست بووني هه‌ر مه‌ترسيه‌ك له‌سه‌ر هێزوو پێگه‌ى بنه‌مالَه‌يي. ئه‌خلاقي سياسي و به‌رژه‌وه‌ندي كۆمه‌لَگا ده‌خاته‌ ژێر پۆستالَي بێگانه‌و دووژمنه‌كاني كورد، بۆ مانه‌وه‌و درێژه‌دان به‌ ئاغايه‌تي خۆي.

دوو مانگ و بيست رِۆژێك ماوه‌ بۆ رِێككه‌وتي گه‌وره‌ترين خيانه‌ت له‌مێژووي پارتي و بنه‌مالَه‌ى بارزاني.

ئه‌گه‌ر سه‌يري بارودۆخي پێش رِووداوي "31 ى ئابي 1996" بكه‌ين له‌رِووي ده‌سه‌لاَته‌وه‌ هه‌مان بارودۆخ له‌پێش پارتيه‌و،لێكچونێكي زۆر هه‌يه‌ له‌نێوان ئه‌و كات و ئێستاي بارودۆخه‌كان. ئه‌گه‌رچي پارتي له‌ئێستادا له‌رِووي ژماره‌ى چه‌كدارو، ده‌ست گرتن به‌سه‌ر دام و ده‌زگا سه‌ربازى و ئه‌منييه‌كان ده‌سه‌لاَتێكي فراواني هه‌يه‌، به‌لاَم له‌ولاشه‌وه‌ نه‌ياره‌كاني پارتيش له‌زۆربووندان، به‌جۆرێك ووته‌پێژي پارتي له‌م چه‌ند رِۆژه‌ى رِابردوو له‌ته‌له‌فزيۆني (ئين ئار تي) ووتي: گۆرِان ده‌يه‌وێ پارتي په‌راوێز بخات. ئه‌م ووته‌يه‌ زياتر له‌وته‌يه‌ك ده‌چێت كه‌ له‌ ده‌مى ووته‌ بێژي حزبێكى بچووك له‌ رِووى ده‌سه‌لاَت و پێگه‌ى جه‌ماوه‌رييه‌وه‌ ده‌رچووبێ. نه‌وه‌كو له‌ لايه‌ن حزبێكي خاوه‌ن هه‌زاران ئه‌ندامي پاراستن و ده‌يان دام و ده‌زگاي ئه‌مني و، سه‌دان كۆمپانيايي نه‌وت و جۆراو جۆري بازرگانى.

كه‌واته‌ پارتي ده‌ترسێت وه‌كو بارودۆخي پێش 31ى ئابي لێبێت له‌رِووى ده‌سه‌لاَت و په‌راوێز خستني له‌لايه‌ن حزب و بزوتنه‌وه‌سياسيه‌كاني باشور.

ده‌سه‌لاَتي پارتي و بنه‌مالَه‌:

سالَي 1996 ده‌سه‌لاَتي پارتي له‌ مه‌سيف سلاحه‌دين به‌و لاوه‌و, ده‌ڤه‌ري بادينان بووني هه‌بوو. له‌ئێستاشدا پارتي ده‌سه‌لاَتي خۆي ته‌نها له‌ده‌ڤه‌ري بادينان ده‌بينێته‌وه‌. ئه‌گه‌رچي به‌هۆي هه‌بووني هێزي دووه‌م كه‌ يه‌كگرتووي ئيسلاميه‌. تارِاده‌يه‌ك پارتي خستۆته‌ مه‌ترسيه‌وه‌ بۆ دوارِۆژ. هه‌رچه‌نده‌ يه‌كگرتووي ئيسلامي ده‌سه‌لاَتي له‌و ناوچه‌يه‌ به‌م شێوه‌يه‌ نيه‌ كه‌ كاريگه‌رييه‌كي زۆر بخاته‌ سه‌ر پارتي. به‌لاَم بۆ پارتي و بنه‌مالَه‌ى بارزاني كه‌ ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ به‌ تاپۆي خۆيان ده‌زانن، هه‌بووني يه‌ك كه‌سيش كه‌ پێچه‌وانه‌ى ئه‌وان بێت ئه‌وا بۆ ئه‌وان مه‌ترسيه‌.

له‌شاري هه‌ولێر. پارتي تارِاده‌يه‌كي زۆر پێگه‌ى جه‌ماوه‌رى و ده‌سه‌لاَتي به‌م شێوه‌يه‌ نه‌ماوه‌ كه‌ دواي" 31ى ئاب" هه‌يبوو. ئه‌ميش به‌هۆي هه‌بووني ژماره‌يه‌كي زۆر له‌ پارت و بزوتنه‌وه‌ى سياسي له‌هه‌ولێرو كۆبوونه‌وه‌يان و چرِ بوونه‌وه‌ى ململانێ سياسيه‌كانيان له‌و ناوچه‌يه‌. چۆن پێش" 31ى ئاب" پارتي سه‌باره‌ت به‌هه‌ولێر خۆي به‌بێگانه‌ ده‌بيني. به‌هه‌مان شێوه‌ش ئێستا خۆي به‌ يه‌كێك له‌حزبه‌ ئاسايي يه‌كان ده‌بينێ له‌هه‌ولێر. به‌تايبه‌تيش دواي يادي دامه‌زراندني يه‌كێتي و كۆبوونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ره‌ي ئه‌و حزبه‌و، لێدوانه‌ جياوازه‌كاني ئه‌نداماني سه‌ركردايه‌تي يه‌كێتي. به‌جۆرێك رِاگه‌ياندنه‌كان و لايه‌نگراني پارتي به‌حزبي و حكومييه‌وه‌ هاتنه‌ قسه‌و، له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌ريه‌كى يه‌كێتي، لێكدانه‌وه‌ى جياجيايان كرد.

له‌سنوري سلێمانيش، پارتي له‌وه‌ته‌ى هه‌يه‌ خۆي به‌غه‌ريب و بێگانه‌ ده‌زانێ. له‌ سالَي 1996 سنوري سلێماني له‌لايه‌ن يه‌كێتيه‌وه‌ به‌رِێوه‌ده‌براو. ئه‌گه‌رچي بزوتنه‌وه‌ى ئيسلامي ئه‌وكاته‌ به‌شێكي زۆر له‌ قه‌زاو نه‌حيه‌كاني ئه‌م سنوره‌ى له‌به‌ر ده‌ست دا بوو. به‌لاَم ده‌رئه‌نجام به‌هۆي ململانێ ي ناوخۆيي بزوتنه‌وه‌ى ئيسلامى و دابه‌ش بوونيان بۆ چه‌ند گروپێك و شه‌رِي به‌رده‌واميان له‌گه‌لَ يه‌كێتي ده‌سه‌لاَتيان له‌ناوچه‌كه‌دا به‌ره‌و لاوازي چوو تا له‌ 2003 له‌گه‌لَ هاتني هێزه‌كاني ئه‌مريكاو هاوپه‌يمانان، ده‌سه‌لاَتي ئيسلاميه‌كان نه‌ما.

له‌ئێستادا پارتي به‌م شێوه‌يه‌ سه‌يري پارێزگاكاني باشور ده‌كات:

سلێماني بۆ گۆرِان، هه‌ولێر بۆهه‌موو لايه‌نه‌كان و له‌داهاتوو بۆ يه‌كێتي. دهۆك بۆ پارتي. ئه‌م جۆره‌ دابه‌ش بوونه‌ش له‌لايه‌ن پارتي قبولَ نه‌كراوه‌. چونكه‌ نزيكه‌ له‌ مه‌رگي ده‌سه‌لاَتي پارتي. بۆيه‌ پێويستي به‌هێزێكه‌ تاوه‌كو رِاسته‌خۆ مامه‌لَه‌ى له‌گه‌لَ بكات و خۆي به‌تاكه‌ حزبي سه‌روه‌ر بهێلَێته‌وه‌.

مه‌سعود بارزاني له‌پار سالَ ئه‌و كاته‌ ماليكي به‌ديكتاتۆر وه‌سف ده‌كرد و هێزي بۆ نارده‌ سه‌ر سنور. له‌ئێستاش له‌گه‌لَ ماليكي بۆنه‌ته‌ جوته‌ عاشقي سياسه‌ت و به‌ (ئه‌بو اسراو ئه‌بو مسرور بانگي يه‌ك ده‌كه‌ن). ئه‌وه‌ى لێره‌دا جێگه‌ى پرسيار و تێرامانه‌، حيكمه‌ت و رِووداوه‌كاني پشت ئه‌م دوو باروودۆخه‌ چينه‌ و له‌ دواجار چي رِووده‌دات؟

ئايا دروست بوون و دروست كردني ئه‌م بارودۆخه‌ سيناريۆيه‌و بارزاني بۆ داپۆشيني قه‌يرانه‌ ناوخۆيي يه‌كاني هه‌رێم ئه‌مه‌ى دروست كرد؟ يان كێشه‌ى نێوانيان، كێشه‌يه‌كي ئيداري و حكوميه‌و،بنه‌ماى هه‌يه‌و به‌شداري كردنێكي ده‌ره‌كي هه‌يه‌، بۆچاره‌سه‌ر كردني ئه‌و كێشانه‌ى نێوان به‌غداو هه‌رێم. يان به‌هۆي توش بووني هه‌رێم به‌سه‌ره‌تاي قه‌يرانێكي ئابوري و هانا بردني مه‌سعود بارزاني بۆ به‌غدا تاوه‌كو يارمه‌تي له‌ حكومه‌ته‌كه‌ى ماليكي وه‌رگرێ. يان بێمه‌نتى ماليكي له‌مه‌سعود بارزانيه‌و وه‌كو خۆي گوته‌ني: وه‌ك پارێزگايه‌كي عێراق كۆبوونه‌وه‌كيش له‌هه‌ولێر ده‌كات.

يان مه‌سعود بارزاني ده‌سه‌لاَتي كه‌وتۆته‌ مه‌ترسي و له‌هێزێك ده‌گه‌رِێت، 31ي ئاب دووباره‌ بكاته‌وه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و حزب و بزوتنه‌وه‌ ساسيانه‌ى كه‌ بونه‌ته‌ مه‌ترسي به‌سه‌ريه‌وه‌.

له‌دواجار هه‌رچۆنێك بێت ئه‌م حزب و بنه‌مالَه‌يه‌ جێ ى متمانه‌ نينه‌. چونكه‌ مه‌سعودێك ئاماده‌بێ له‌گه‌لَ بكوژي (5000) كه‌س له‌ عه‌شيره‌ته‌كه‌ى و، بكوژي هه‌زاران مندالَ و ژن و پێره‌پياو و گه‌نجي ئه‌م كوردستانه‌، به‌ده‌بابه‌وه‌ بێنێته‌وه‌ سه‌ر خاكي ئازادكراوى باشور، ئاماده‌يه‌. له‌گه‌لَ پياوێكي وه‌كو مالێكى كه‌ هيچ زه‌ره‌ري بۆ مه‌سعود نه‌بووه‌ جگه‌ بۆ كورد. 31ى ئاب دووباره‌ بكاته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە