کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەك بۆ نەوشیروان

Friday, 25/02/2011, 12:00




مۆسۆلینى گووتى : ((دە ساڵى تر بەبەردەوامى حوكمى وڵات دەكەم چونكە جێگرەوەى من هێشتا لەدایك نەبووە،سكرتێرەكەشى وەڵامى دایەوەو گووتى : سەركردەى بەڕێز دەوڵەت ئەمڕۆ باوەڕى بەتۆ هەیە،لەبەر ئەوەى ئێمە نەگەیشتوینەتە قۆناغێك كە دەوڵەت هێز ببەخشێتە مرۆڤ،بەڵكو ئێستا مرۆڤ هێز دەبەخشێتە دەوڵەت،بۆیە ناتوانین پێش بینى دیارنەمانى ئەو مرۆڤە بكەین)).
لەنێو ئەم گفتو گۆیەو لەپشت ئەم قسانەوە دوونیایەك فەلسەفەى سیاسەت و فەلسەفەى ئازادى و فەرمانڕەوایى تێدایە.بەڵام ئەوەى من گەرەكمە.ئەو دێرەیە ((مرۆڤ هێز دەبەخشێتە دەوڵەت)), مرۆڤ واتە گەل،گەل دەتوانێ هەمو شتبێ،گەل دەتوانێ چارەنوسى خۆى دیاركات،گەل دەتوانێ ژیانى خۆى بگوزەرێنێ،گەل كۆمەڵگا بەڕێوە دەبات،گەل یاساكان ڕێك دەخات،گەل دەتوانێ فەرمانڕەواكان دروست كات و هەرگەلیش دەتوانێ فەرمانڕەواكان بڕوخینێ.ئەرێ تۆ پیاوى سەر گردەكە پێت وایە كامەگرنگە گەل یان بنەماڵە؟عەدالەتى یان ناعەدالەتى؟چاكسازى یان گەندەڵكارى؟حكومەتى سەربەخۆ یان حكومەتى حزب؟بتەكان یان زیندوەكان؟ئەمڕۆ ڕۆژى هەڵبژاردنە.نەوەك ڕاوەستان لەنێوان ڕازى گەل و دووبنەماڵە.ئێمە چاوەڕێ بوین ڕوناكى مۆمەكەت ببێتە گڕو بڵێسەى ئاگرێكى بەتین و ئەم سیستەم و ئەم فەرمانڕەوا بنەماڵەییانە كۆتایى پێ بێنێ و بسوتێنێ،ئێمە چاوەڕێ بوین لەگەڵ یەكەم تروسكایى ڕەنگى ڕاپەڕین،لەگەڵ یەكەم زەنگى دەنگى ڕاپەڕین بەدەركەوى و بەدەنگێكى بەرز نەخێر بۆدەسەڵاتى زەردو كەسك بكەى،هاوار بكەى نابۆبنەماڵەكان بەڵێ بۆ میللەت.كەچى مۆمەكەت وادەكوژێتەوەو تۆش لەگردەكە نایەتەخوارەوەو بەدەم چاى خواردنەوە بەبارزانى پێدەكەنى كە كوردستانى جێهێشتوە.دووا فرسەتەو لەدەستى مەدە،خۆت شەرمەزارى گەل مەكە،ڕەنگى پاییز بكە بەهار،كپى بكە بەدەنگ و هاواربكەوبڵى گەل،ئەگەر ئەمڕۆشتێك نەكەى میللەت سبەى هەمو شت دەكات.جا تا زووە بێ دەنگیت بشكێنەو لەگەڵ گەنجە ماف خوراوەكانى ئەم هەرێمە بڕۆ سەر شەقامەكانى شارو ڕێگاى ئازادى خۆشكەن،بڕۆنە كۆشكەكان و بتەكان تێك بشكێن.گڕلە دكتاتۆریەت بەردەن ئاوارەى ئەوروپایان كەن.بارودۆخێك هاتۆتە پێش نابێ لەكیس خۆمانى دەین ئەمڕۆبابكەین بەڕۆژى ڕوخاندنى ئەو دووبنەماڵەى بیست ساڵە خوێنى میللەت دەمژن و پیرۆزى بەخۆیان دەدەن بۆیە پێویستە بەخێرایى گشت دەنگێكى ناڕازى لەبەرامبەر زوڵمى ئەم دوو بنەماڵەیەدا هاوارى نەخیریان بۆبكات.بەسە چیتر مەترسە لە ڕاگەیاندنەكانى حزب،ئەگەر هەموو ژیانت بۆ خزمەتى پارتى و یەكێتى دابنێیت بەڵام یەكجار بڵێ ى (نا) ئیتر لاى ئەوان سفرى.بەسە بێدەنگى بشكێنەو لەگردەكە دابەزە و بەم جەماوەرە زۆرەتەوە مۆمەكەت بكە گڕى ئاگرێكى بەتین و هەرێمى پێ ڕۆشنكە،میللەت ئازادى و داد پەروەرى و چاكسازى دەوێ.ئەمانەش گەل خۆى پێ ى دەكرێ نەوەك دوو بنەماڵەى دزوجەردە نەوەك دووبنەماڵەى مافیاى سەر گەل.ئەگەر گۆڕانت دەوێ یارمەتى گەل دەو دەست لەنێو دەستیان بنێ،گۆڕانكارى بەڕوخاندنى ئەم دووبنەماڵیە دەكرێ نەوەك بەقسەو بەیاننامەو هەڵبژاردنى تەزویر،ئەمانە جاش و ئەنفالچین لەدەبابە زیاتر ناناسن،وڵامى قەڵەم بەفیشەك دەدەنەوە.ئەمانە وڵات فرۆشن ئەمانە نەوەى سەدامن ئەمانە خیانەت كارن.بۆیەلەدیكتاتۆریەت زیاتر چیتریان لێ چاوەڕێ ناكرێ،دوبارە پێت دەڵیین: گۆڕان بەچونە ناوگەل و چونە ناو خۆپیشاندانەكان دەكرێ نەوەك بە دانیشتن لەگردەكە......


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە