کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مسعودبارزانى (ئەمیرالموئمینین)ە یان (ئەمیرالموجریمین)

Sunday, 06/03/2011, 12:00






مسعودبارزانى (ئەمیرالموئمینین)ە و خۆپیشاندەرانیش خەواریج،ئەمە وتەى ئەو مامۆستاو مەلایانەیە كە لەژێر سێبەرى دەسەڵاتێكى تاوانكارو گەندەڵ چەندساڵێكە لەكوردستان ڕیبەرایتى ڕەوتێك دەكەن بەناوى سەلەفى و قوتابى كپ كراو لەمزگەت و حوجرەكان بەرهەم دێنن و فەرمان ڕەواكان و سەركردە كوردەكانیان لێ كردووین بە خەلیفەو پیرۆزیان دەكەن.لەڕێى فتواو ڕێنماییەجۆراو جۆرو سەیرەكان.سەلەفیەكانى كوردستان هاتون هەمان سەلەفیەت پەیڕەودەكەن كەلەسعودیالەسەردەمانێكى زوو سەرى هەڵداو پاشان لەلایەن كۆمەڵە شێخێك بڵاو بۆوەو گەشەى سەند.وەكو شێخ (ئەلبانى و عوسەیمین و سالح بن فوزان و بن باز و...هتد) بەتایبەتى شیخ ئەلبانى بە سەردارى ئەم ڕەوتە دادەنرێ ئەویش بەهۆى زۆرگەڕان و وانە گوتنەوەى لە جامعەو مزگەوت و شوێنە جیاجیاكان وەكو سوریاو ئوردەن وسعودیاویەمەن ومیسر.خۆشى ئەلبانیەو خەڵكى ئەلبانییە.لەكوردستانى خۆشمان لەلایەن چەند مامۆستاومەلایەك ڕێبەرایتى ئەم ڕەوتە دەكرێ وەكو مامۆستا(عبدالكریم لەسنورى سلێمانى و عبداللگیف لەسنورى ڕانیەو لەهەولێریش لەلایەن مامۆستا سیروان و وریاو عمرچنگیانى و چەند مەلایەكى تازە پێ گەیشتو.لەدهۆكیش لەلایەن حمدى سەلەفى).سەلەفیەكانى كوردستان پێ ى دەڵێن شێخ حمدى و بە شێخى خۆیانى دەزانن،چونكە قوتابى شێخ ئەلبانى بووە.لەبەرامبەریشدا حەمدى سەلەفى مەلابارزانى بەشێخى خۆى دەزانێ.سەلەفیەكانى كوردستان دەڵێن:مسعود بارزانى حاكم و فەرمان ڕەواى ئەم میللەتەیەو بۆتە هۆى حەسانەوەى موسڵمانان و یەكخستى خاكى كوردستان و ڕێگرتن لەفەسادى و شەڕو ئاژاوە.سەلەفیەكان پێیان وایە كوردستان بە مسعود بارزانیەوە ڕاوەستاوە ئەگەر ئەو نەما ئیتر نەك هەرێمى كوردستان بگرە هەموكوردستان كاول دەبێ خەڵك لەبرسانا دەمرن و ژیان لەسەر ئەم پارچە زەویە نامێنێ.مەلایەسەلەفیەكان لەكاتى هەڵبژاردن ڕیكلامێكى وایان بۆ مسعود بارزانى دەكردن وایان دەزانى ئەمە ئیمامى عومەرەو بەیعەتى پێ دەدەن.سەلەفیەكانى كوردستان لەكاتى هەڵبژاردن دەیان گووت (دەنگدان جائزنیە،بەڵام بۆئەوەى پارێزراوبین لەدەست و زمانى ڕافزیەكان بڕۆن دەنگ بدەنە لیستى كوردستانى و مسعود بارزانى،دەنگ مەدەنە ئەوماركسیانەى هاتوون داواى گۆڕان دەكەن.دەنگ مەدەنە ئەوحزبانەى ئیسلام بەكار دێنن بۆمەرامى خۆیان).
سەلەفیەكانى كوردستان دەڵێن ئیمە بێ لایەنین و وەلائمان بۆ هیچ لایەنێك نیە بەڵام هێندە وەلائیان بۆ پارتى و مسعود بارزانى هەیە،ڕەدى هەموو ئەوكەسانە دەدەنەوە كە ڕەخنە لەدەسەڵات و حزب و سەركردەكان دەگرن و ئەوكەسانەش بەخەواریج دادەنێن كە دژى ئەم حكومەتە گەندەڵە بێتە سەرشەقام.ئەوان دەڵێن نابێ خۆپیشان دان و ڕاپەڕین بكرێت دژى دەسەڵات و سەركردەكان چونكە فیتنە دروست دەبێ سەلەفیە پارتیەكانى ئێرەش.بۆئەم قسەیەیان پشت بەفتواى (مفتى سعودیا) دەبەستن كەلەم ڕۆژانەدا لەسەر ڕاپەڕینەكەى میسر وتونس ووتى (ئەمە ڕاپەرین نیەو فیتنەیەو فەسادى بڵاو دەبێتەوە) جەنابى مفتى لەژیانیكى پڕ لەڕەفاهى دەژى تائیستا مەلیكى سعودیا خۆش بێ،نەیهێشتوە بۆچركەیەكیش لەخۆشى داببڕێ،دێت خەڵكى هەموبەتەخریب چى و فتنە چى و خەواریج ئەژمار دەكات.ئەوانەى خۆشمان لەبەرئەوەى لەمسعود بارزانیان گوێ لێ بووە كەكوردستان دووبەیە،دوبەیش لەسعودیا نزیكە بۆیە هەمان فتواكانى مفتى سعودیا لە وهەرێَمە بۆئەم خەڵكە دووبارە دەكەنەوە.سەلەفیەكانى ئێرە دەڵێن مسعود بارزانى و هاوشێوەكانى لەكوردستان.وەكو خەلیفەكانى ئەمەوى و عەباسى و عوسمانی وانە چونكەئەمانەى كوردستانیش هەرچەندە جارجارە بەدوای خۆشى و لەزەتى دوونیا دەكەون بەڵام ئیسلامن و ڕێ لەبەجێهێنانى عبادەت ناگرن و خزمەتى خەڵك دەكەن والى ئەو میللەتەنە لەبەرئەوە گویڕایەڵ بونیان واجبە.ئەم برادەرانە بئ ئەوەى بیربكەنەوە تەمەشاى بارودۆخى ئابورى ئەو سەردەم بكەن،كەداهاتى تاكە كەس و كۆمەڵگا.تەنهابریتى بوو لە كشتوكاڵ و ئاژەڵ دارى.وەسنورى خەلافەت بریتى بوو لەسنورێكى فراوان وگەورە.وەسەیرى بارودۆخى ئێستاش بكەن كەتەنهاداهات و ئابورى سێ پاریزگا ى بچوك ساڵانە بریتیە لە سەدان ملیار دینار،بێجگەلەبیرە نەوت و پارەى گومرگى سنورو كۆمپانیا زەبەلاحەكانى بەرپرسەباڵاكانى پارتى كەبەخوێنى ئەم مییللەتە دایان ناوە،وە داهاتى فڕۆكەخانە كەتائێستا بزەرەو نازاندرێ دەچێتە گیرفانى كامە كوڕى مسعود بارزانى.كەچى لەدابەش كردنى ئەم داهات و سامانە یەك بۆئێمەو نەوەدو نۆ بۆئەوان.سەیرلەوەدایە دوواى ئەو هەموو كوشتن و ماڵ وێران كردنەى خەڵك و دزین و بەكارهێنانى داهاتى ئەم میللەتەبۆخۆشى و لەزەتى بنەماڵەیى و بەردەوام بونیان لەسەرگەندەڵى و ڕاكێش كردنى هەموبەرژەوندیەكان بۆبنەماڵەكانیان.كاكى سەلەفیش فتواى سەرداریەتى و ئەمیرایەتى بۆ مسعود بارزانى و هاوشێوەكانى دەدات و ئەو حكومەتە گەندەڵە بە حكومەتێكى پاك دەزانێ و وەلائى خۆیان بۆ سەر كردەو پیاوە دزوو گەندەڵەكانى حكومەت دەر دەبڕن.ئەگەر لاى ئێوە (ئەمیرالموئمینین) بێ ئەوا لاى خەڵكى تێگەیشتو لەڕاستیەكان ئەمیرو سەركردەى كۆمەڵێكى دزو مافیاو خوینمژە كەواتە.دەك پیرۆزت بێ كاكى سەلەفى ئەمیرایەتى ئەو دزو پیاو كوژانە....بۆگوێ بیست بونت لەوفتوا سەیرسەیرانە گوێ لە وتارەكانى ئەومەلایانەى كوردستان بگرن كەلە سەرەوە ناوم هێناون...
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە