جیاوازى نێوان خەڵكى هەرێم و بنەماڵەى بارزانى
Tuesday, 01/03/2011, 12:00
لەم ماوەیەدا بەهۆى ڕوخانى سیستەمە سیاسیە دیكتاتۆریەكانى چەندوڵاتێكى عەرەبى تاكە تاكە لێرەو لەوێ قەڵەمە چاو نەترسەكان و ڕۆژنامە نوسە بوێرەكان.جیاوازى و بەراوردى نێوان سیستەمى سیاسیى هەرێمى كوردستان و وڵاتانى عەربیان دەكرد،بەڵام بەرپرسە دزەكان و ڕۆژنامەنوسەجاشەكان زۆر بەتوندى وەڵامى ئەم قسانەیان دەداوە.هەربۆیە منیش لێرە تاوەكو دڵى ئەو ئاش بەتاڵانەمان لێ زوویر نەبێ ئەوا چەندجیاوازیەك بە كورتى لەنێوان خەڵكى هەرێم و بنەماڵەى بارزانى دەكەم.
_ ئێمە میللەتێكین،ئەوان بنەماڵەیەكن .ئینجا خاوەن گشت شتێكن.
_ ئێمە كوردین ئەوان عەرەبن و خەڵكى سنورەكانى شامن .
_ ژنەكانى ئێمە كوردن،بەڵام هى ئەوان ڕوسیە.
_ ئێمە خاكى خۆمانەو لەسەرى كرێچین،ئەوان بێگانەن و خۆیان بەخاوەنى ئەم خاكە دادەنێن.
_ ئێمە دوواى (30) ساڵ خزمەت كردن لەحكومەت هێشتا مافى ئەوەمان نیە ببینە خاوەن (100) مەتر زەوى،ئەوان ڕۆژانە زەوى ئەم خەڵكە بەناوى خۆیان دەكەن.هەربۆنمونە وەكو نوكتەیەك،دەڵێن لەو ماوەیەى ڕابردوو بارزانیەكى نزیك لە بنەماڵە هەمو مانگێك زەوى وەرگرتبوو بەڵام سێ مانگ زەوى وەرنەگرتبوو بۆیە توڕە دەبێ و دەچێتە لاى نەوزادهادى پارێزگاى هەولێرو پێ ى دەڵێت : ((نەوزاد ئەز سێ هەیڤە زەڤیم وەر نەگرتینە)).
_ئێمە بەپارەى برێمەر تعامل دەكەین،ئەوان بە دەفتەر دۆلار.
_ ئێمە دوواى (18) ساڵ خوێندن و ماندوبون ئینجا دەبینە خاوەن بڕوانامەیەكى بەكالەریۆس،ئەوان هەرلەشوێنى خۆیان وەكو سەمونى گەرم بڕوانامەى دكتۆرایان بەپلەى (إمتیاز) بۆدێتە ماڵەوە.
_ ئێمە لە لەنگە جل و بەرگ دەكڕین،ئەوان لەبازاڕە تایبەتیەكانى ئیتاڵیا.
_ ئێمە گۆشتى ڕۆستى هیندى و سینگى مریشكى بەرازیلى ئێكس پایەر دەخۆین،ئەوان گۆشتى بزنە كێوى و مامزو باڵندەكانى بارزان دەخۆن.
_ ئێمە بە دەبە نەوت دەكڕین،ئەوان خۆیان خاوەن بیرە نەوتن.
_ ئێمە نەوتێكى تێكەڵ بەئاو لەسۆپاكانمان دەكەین،ئەوان سۆپایان نیە.
_ ئێمە ئەگەر پێڵاوەكانمان پیس بوو بۆیاغى دەكەین،ئەوان پێڵاوەكانیان پیس نابێ.
_ ئێمە لەتەلەفزیۆن كچە قژ زەردو چاوكاڵەكانى ئەوروپا دەبینین،ئەوان شەوانە پێیان ئاشنا دەبن.
_ئێمە تەنهالەدورەوە هاوینەهەوارەكان دەبینین،ئەوا خانویان لەناو دروست كردووە.
_ ئێمە پارە لەگیرفانمان دادەنێین،ئەوان پارە لەبانكەكانى سویسڕاو ئیتاڵیا دادەنێن.
_ ئێمە حەزرەتى ئادەم بە بابە گەورە دادەنێین،ئەوان مەلابارزانى.
_ ئێمە مەككە بەقیبلە دادەنێین،ئەوان گۆڕى بارزانى.
_ ئێمە ڕقمان لەجاش ئەنفالچیەكانە،ئەوان هاودەم و هاوڕازیانن.
_ ئێمە دەڵێین باجاش و ئەنفالچیەكان دادگایى بكرێن و بە سزاى خۆیان بگەن،ئەوان شوێنى حەوانەوەو ڤێلاو سەیارەیان بۆ دابین دەكەن.
_ئێمە كەركوك بەهى خۆمان دەزانین،ئەوان دەڵێن نەخێر هى ئێمەیەو دەیفرۆشین.
_ ئێمە خۆمان لەخزمەت خۆمان داینە،ئەوان حزب و حزبەكان و حكومەت لەخزمەتیان دانە.
_ ئێمە مەزهەبى سیاسیمان دیموكراسى و لیبڕالیەتە.هى ئەوان نازیزم و فاشیزم و بەعسیزم و دكتاتۆریەتە.
_ ئێمە لە تەلەفزیۆن كۆشكى سەداممان بینیوە،ئەوان قاوەشیان تیادا خواردۆتەوە.
_ ئێمە دەبابەمان نەبینی بو تا(31) ى ئاب،ئەوان خۆیان لێیان دەخوڕى.
_ ئێمە بەسەد واستە هێشتانابینە خاوەن پاسە پۆرتێك،ئەوان هەموكات پاسەپۆرتەكانیان لەگیرفانە بۆهەڵاتن.
_ئێمە هاوڕێ ى قەڵەمین،ئەوان هاوڕێ ى فیشەكن.
_ ئێمە برسى نان و ئاوین،ئەوان برسى خوێنى ئێمە.
_ ئێمە بۆئازادى دەژین،ئەوان بۆ كۆیلە كردنى ئێمە.
_ ئێمە .......،ئەوان........
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست