کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هۆكارەكانى مەترسى بوونى ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێم

Tuesday, 10/07/2012, 12:00



ڕۆژى یەكشەممە بەروارى 8/7/2012 پارتى و یەكێتى ئەنجومەنێكى تیرۆریان دامەزراند و مسرور بارزانى ڕاوێژكارو خەسرەو گوڵ مەحەمەدیش جێگر.ئەم ئەنجومەنە بەپێ ى یاساى ژمارە چوارى ساڵى 2011 پێكهێنراوە. لە ڕۆژى 22/5/2011 لەلایەن مسعود بارزانى سەرۆكى هەرێمەوە دەرچوێندرایە.
 ئەم ئەنجومەنە بەهەرجۆرێك بێ مەترسیە بۆسەر ژیانى هاوڵاتیان، چونكە هەردەسەڵاتێك لەدونیا بیەوێ كۆت و بەند دابنێ لەسەر هاوڵاتیان و هەڕەشە بێ بۆسەر ئازادى تاكەكەس و ئەرك و مافەكانى، ئەوا گرنگى بە بوارى هەواڵگرى و سیخوڕى دەدات لە ناوەخۆى هەرێم یان وڵات.
ئەم گرنگى دان و كاركردنانەش بۆ بوارى هەواڵگرى و سیخوڕى دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونى متمانەى هاونیشتمانیان بەو دەسەڵاتەى كە حوكمیان دەكات،بەپێچەوانەشەوە. لەهەرێمى كوردستانیش پارتى و یەكێتى بەتایبەتى پارتى، ئەو بوارەى زۆر گرنگى پێ دەدات و بودجەى گەورەى بۆ دابین دەكات بوارى هەواڵگرى و ئاسایشە.لەم یەك دوو ڕۆژە دەزگایەك ڕاگەیاندرا بەنێوى (ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێمى كوردستان).
 ئەوەى زۆر جێگاى هەڵوەستە لەسەر كردنە بوونى دەزگایەك نیە بەم ناونیشانە. بەڵكو ئەو یاسایەیە كە ئەم ئەنجومەنە كارەكانى پێ ڕایى دەكات. چونكە ئەم یاسایە بەشێوەیەكى نایاسایى دەرچووەو ناكۆكى هەیە لەگەڵ زۆربەى یاساكان لەوانەش دەستورى عێراقى.
ئەم یاسایە لەناوەڕۆكەكەى ئەوە بەتاكى كورد دەڵێت كەلەمەو دوا ئەنجومەنێك هەیە لەهەرێم چاودێرە بەسەر گشت كار و كردارى هاوڵاتیان و دەست وەردەداتە ئەرك و مافى شەخێى هاوڵاتیان بەپێ ى بەرژەوەندى بنەماڵەیى و حزبى.
من وەكو هاوڵاتیەك پێم وایە ناكرێ لێكدانەوە بۆ یاسایەك بكەین كە لەهەمبانەى پارتى و یەكێتى دەرچووە. چونكە ئەم دووحزبە گشت كارێكیان نایاسایى یە و لەسەر بنەماى بەرژەوەندى بنەماڵەیى و حزبى ڕەفتار دەكەن. بەڵام باشترە لە بارودۆخێكى وا بەرچاو ڕوونیەك دەربارەى ئەم یاسا قەرەقوشیانە بدرێ بۆ ئەوەى هیچ نەبێ بزانین ئەم دوو حزبە لەڕێ ى چەند یاسایەكەوە دەزگاى تیرۆرى و سەركوتكەر بۆ هاوڵاتیانیان دادەمەزرێنن.

ئەو هۆكارانەى دەبنە دروست كردنى مەترسى و هەڕەشە بۆسەر هاوڵاتیان لەم یاسایە بریتین لەم هۆكارانە:

1: ئەنجامدانى كارى تیرۆرى و هەڕەشە كردنە سەر خەڵك و پاراستنى بەرژەوەندییە بنەماڵەیى و حزبیەكان لەڕێگاى یاسایى ئەنجومەنى ئاسایش. واتە پشت بەستن بە یاسا بۆ ئەنجامدانى كارە نایاسایى یەكان. یاخود دەتوانین بڵێین شەرعیەتدان بەكارەكانى پاراستن و زانیارى.

2: نەبوونى پەیوەندى لەنێوان پەرلەمان و ئەنجومەنى ئاسایش، چونكە بەپێ ى ماددەى یەكەم لە خاڵى یەكەم دەڵێت: (ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێمى كوردستان دادەمەزرێت و بە سەرۆكى هەرێمەوە گرێ دەدرێ). ئەمەش دیارە كە ئەم ئەنجومەنە ناكەوێتە ژێر چاودێری پەرلەمان و ڕاستەوخۆ كوڕ بە باوك گرێ دەدات.

3: دابەش كردنى پۆستەكان لەنێوان دووحزب، ئەمەش لەو كاتەوەى پارتى و یەكێتى حكومەتیان دامەزراندووە هەمووكات بەبرابەشە پۆستەكان دابەش دەكەن ئەمەش بۆ پاراستنى بەرژەوەندیە حزبیەكانیانە. كەواتە بەدەستەوە بوونى ئەنجومەنێكى لەم شێوەیە بەدەست پارتى و یەكێكتى مەترسیەكى زۆر گەورەیە بەسەر هاوڵاتیانى هەرێم.

4: بەم پۆستەوە ئەمە دەبێتە سێ یەم پۆستى گرنگ كە بەدەست سێ كەسى یەك بنەماڵەوەیە، كەئەمەش بنەماڵەیى بوونى ئەم حكومەتە درێژە پێدەدات.

5: هەبوونى دەسەڵاتێكى ڕەها لەلایەن ئەم ئەنجومەنەوە، ئەمەش لە لێكدانەوەى چەند مادەیەك بەدیار دەكەوێ. بۆ نمونە لە ماددەى سێ لەخاڵى سێ یەم دەڵێ: (كۆكردنەوە و شى كردنەوەى زانیارى و هەڵسەنگاندنى هەر هەڕەشەیەك بۆ سەر ئاسایشى هەرێم، ئامانجى ئەم ئەنجومەنەیە). دیارە ئەم خاڵە وەكو لاستیكێك ئەم دوو حزبە چۆنیان بوێ وا مامەڵە لەگەڵ ئەم دەقە دەكەن و بە ئارەزووى حزب و بنەماڵە كانیان هەڕەشەكان دیارى دەكەن. ئەم باروو دۆخەش لە یاساكانى تر بە ڕوون و ئاشكرا پێشتر ڕوویداوە بۆ نمونە دواى دەر چونى یاساى بەرەنگار بوونەوەى تیرۆر. تەنها لەسنورى پارتى نزیكەى چوار هەزار كەس بە تۆمەتى تیرۆرو هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشى هەرێم دەستگیر كران و لەم چوار هەزارە دواى لێكۆڵینەوە بەدیار كەوت كە تەنها نزیكەى سێ سەد كەس دەستیان لە تەقینەوەو هەڕەشەكردن بۆ سەر هەرێم هەبووە لەسنورى پارتى.

6: گەورەترین هۆكار كەدەبێتە دروست كردنى مەترسى و هەڕەشە بۆ سەر ئازادى و مافەكانى تاكەكەس بریتیە لە بڕگەى یازدەهەم لەماددەى سێ یەم كە دەڵێ: (پاراستنى ئاسایشى پەیوەندى كردن، لەئامانجەكانى ئەم ئەنجومەنەیە). واتە ئەم ئەنجومەن دەتوانێ بە پێ ى ئارەزووى بنەماڵەو حزبەكان بە پێ ى ئەو دەسەڵاتە ڕەهایەى كە پێ ى دراوە. دەتوانێ چاودێرى لەسەر تۆڕى پەیوەندیەكانى هاوڵاتیان دابنێ بەگشت جۆرەكانیەوە (مۆبایل، ئینتەرنێت، تەلەفۆنى زەوى...).

7: لەبڕگەى هەشتەم لەماددەى سێ، یەكێكى تر لەئامانجەكانى ئەنجومەن دەخاتە ڕوو كە نوسراوە: (پاراستنى سیستەمى زانیارى لەهەرێمدا). باشە من بەروەختە دەپرسم سیستەمى زانیارى لەهەرێمدا هەیە؟ ئەگەر هەیە چۆن ئەم ئەنجومەنە ئەم سیستەمە دەپارێزێت؟ كە بێگومان سیستەمى زانیارى لەهەرێم نیە تاوەكو بپارێزریتَ.

8: هۆكارێكى تر لەدروست بوونى مەترسى و هەڕەشە بۆسەر ئازادى و مافى هاوڵاتیانى هەرێم بریتیتە لە بڕگەى دووەم لەماددەى چوارە كە دەڵێ: (سەرۆكى هەرێمیش بۆى هەیە لەحاڵەتى ئاسایى پێویستیدا كەسان یان دەزگاى دیكە بۆ ئەنجومەن زیاد بكات)، دیارە لەم بڕگەیە سەرۆكى هەرێم لەتواناى داهەیە بە ئارەزوى خۆى دەزگاى ترى هەواڵگرى یان دەزگاى ترى بەنێو پاراستن و ئاسایشى هەرێم دروست بكات.

9: هاوڵاتیانى كوردستان ئەوە دەزانن كە چەندین ساڵە دوو دەزگا بوونە هەڕەشەبۆ سەر ئازادى هاوڵاتیان و مافەكانیان، ئەمیش دەزگاى پاراستن و زانیاریە لە ماددەى دووەم لە بڕگەى یەكەم لەخاڵى سێ یەم دەڵێت: (ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێم پێكدێت لە ئاژانسى پاراستن و زانیارى).

10: خاڵێكى تر ئەم ئەنجومەنە لەچوار چێوەى كاروبارى حكومەت كارەكانى ئەنجام دەدات. واتە ئەم ئەنجومەنە نەبەستراوەتەوە بەهیچ لایەنێكى حكومەتەوە. تەنها لەیەك شوێن نەبێ، ئەویش دابین كردنى بودجەیەكى گەورەى ساڵانەیە بۆ ئەم ئەنجومەن.

بۆ بینی به‌شێک له‌ مه‌ڕاسیمی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نه‌که‌، کلیکی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌:

***************************

***************************

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە