کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


(موختار)،یەكێك لە دەزگاكانى پاراستن

Saturday, 26/03/2011, 12:00


 پارتى و دەزگاى پاراستن مانگانە نزیكەى (490,000,000) دینار تەنها بۆ موختارى گەڕەكەكان تەرخان دەكەن.
 یەكێك لەو كارانەى لەژێر سەرپەرشتى دەزگاى پاراستن و حزب بەڕێوە دەچێ كەدرێژە پێدەرى هەمان سیاسەتى حزبى بەعسى هاوڕێیانە و لەسنورى پارتى زۆر گرینگى پێ دەدرێ،چاودێرى كردنە بەسەر خەڵك ئەویش لەڕێ ى دانانى "موختار" لەگەڕەكەكان،بۆكۆكردنەوەى زانیارى لەسەر دانیشتوانى گەڕەك و ناردنى بۆ دەزگاى حزبى و دەزگاى پاراستن.هەرگەڕەكێك دەبێ موختارێكى خۆى هەبێ و ئەگەر گەڕەكەكە گەورە بێ و ژمارەى دانیشتوانى زۆر بێ ئەوا دوو موختار یان سێ موختارى بۆدادەنێن.ئیش و كارى ئەم موختارانە گەلێ باشە بەواتایەكى تر بڵێین بازاڕیان زۆر گەرمە چونكە بۆهەر دام و دەزگایەكى حكومى بچى ئەوا دەبێ وەرەقەى موختارى گەڕەكت پێ بێ كەلەبەرامبەردا(3000) دینار دەدەى،ئەگەر ئەم وەرەقەیەت پێ نەبێ ئەوا ئیش و كارت بەِرێ ناكرێ بەبیانوى ئەوەى چۆن باوڕبكەن كەتۆ دانیشتوى ئەم شارەو ئەم گەڕەكەى.لەكاتێكدا گشت كەسێك پسولەى خۆراك و ڕەگەزنامە و ناسنامەى بارى شارستانى هەیە كەچى حكومەت پێ ى وایە تەنها وەرەقەى موختار یاخود كتابى موختار جێگەى باوەڕە،((هەرچەندە ئێستا حكومەت كارتى زانیارى بۆ هاوڵاتیان دروست دەكات تاوەكو لەدەزگاكانى حكومەت بۆ زانیارى وەرگرتن بەكاربێت،بەڵام لەزۆربەى دەزگا حكومیەكان كارتى زانیارى هیچ إعتبارێكى بۆ ناكرێ بەبیانوى ئەوەى هێشتا ئەم پڕۆژەیە تەواو نەبوە)).لەئەساسدا وەرەقەى موختار تەنیا بۆخزمەتى دەزگاجاسوسیەكانى حزب و بنەماڵەیە.چونكە لەڕێ ى موختارەوە دەزانرێ ژمارەى ئەو كەسانەى پارتینە یان یەكێتینە یان پێچەوانەى ئەو دوو حزبەن چەندن و كێنەو كاریان چیەو لەكوێ دادەنیشن لە كامە كۆڵان و لەكامە خانو.هەموو هاوڵاتیەك زانیارى تەواوى لەسەر تۆمار كراوە لەلایەن موختارى گەڕەك بەتایبەت ئەو كەسانەى كە وەلائیان بۆ دەسەڵات نیە.ژمارەى ئەو سەفەرانەى كەلەشەو ڕۆژ دەیكات بۆ ناوەوەى شار و ئەو میوانانەى كەدێنە سەردانى و گشت جوڵەو كارێك كەدەیكات دەزانرێ و تۆمار دەكرێ...
 ئەركى موختارەكان لەڕۆژانى شەڕى ناوەخۆ گەلێ قورس و زۆر بوو چونكە دەبوو ماڵ بەماڵ لەگەڵ هێزە ئەمنیەكان و دەزگا جاسوسیەكان بگەڕێن بۆ ئەوەى پێیان نیشاندەن كە كامە ماڵ وەلائیان بۆ پارتى نیە.ئەوانیش شەو هەڵكوتنە سەر ماڵى و سەیارەكەو پاروو پولى لێ ببەن و بۆ ڕۆژەكەش خاوەن ماڵ بە ئیجبارى خانوەكەى چۆڵ بكات و چایچیەكى ڕێكخراو یان لق لەخانوەكەى نیشتەجێ بكەن،
 لە(2003) دیسان ئەركى موختارەكان بەقورسى دەستى پێكردەوە كاتێك بابەتى تیرۆر هاتە گۆڕێ كەپێیان دەگوت (ڕاوە ئیسلامى) ئەویش بە نوسینى ڕاپۆرت لەسەر ئەو كەسانەى كە بێ لایەن بوون یاخود گومانى ئەوەیان لێ دەكرا كەئیسلامى بن.تاكو ڕادەستى دەزگاى پاراستن و دژە تیرۆریان بكەن.
 لەئێستاشدا دەزگاى پارستى پارتى لەڕێ ى نزیكەى (500) موختارەوە شەوو ڕۆژ لەخزمەت حزب و حكومەتە گەندەڵ و دەزگا جاسوسیەكاندانە تاوەكو زانیارى لەسەر ئەو ئەوماڵانە یاخود ئەو كەسانە كۆبكەنەوە كە ناڕازین لەم دەسەڵاتە.
 لەشارى هەولێر لەبەر ئەم بارودۆخەى كەهەیە خەڵكێكى زۆر كەوتۆتە بەر هەڕەشە و چاودێرى دەزگاى پارستن و دەزگا فاشیەكانى حزبى بنەماڵە،بەتایبەتى مەلاو مامۆستاكان و كەسە چالاك وانەكان و ڕۆژنامەنوسەكان،بۆئەم كارەش كەدەزگاى پارستن خەریكیەتى دەیكات،سەرچاوەى سەرەكى ئەم دەزگایە موختارى گەڕەكەكانن.چونكە گشت زانیاریەكى هاوڵاتى لەلایەن تۆماركراوە لەسەرخێزان و منداڵ و كەس و كاریان.پارستنیش سود لەم ناوانە وەر دەگرێ بۆ هەڕەشەكردن لەسەریان و ترساندنیان...
 
 لەم رۆژانە موختارێك گوتى: ((ئەگەر پڕۆژەى كارتى زانیاریش تەواو بێ ئێمە هەر دەمێنین،چونكە ئێمە دانەنراوین تەنها بۆ وەرەقەكردن و پشتگیرى بۆ هاوڵاتیان،ئێمە كارى زۆر گرینگ ترمان لەئەستۆیە كە ڕۆژانە ئەنجامى دەدەین)).
 كەسى موختار ڕاستەوخۆ پەیوەندى بە ڕێكخراوى حزبەوە هەیەو بڕى ئەو موچەیەیى كە لەڕیكخراو وەرى دەگرێ(200,000) دینارە.بۆهەر ڕاپۆرتێكیش پارەى خۆى وەر دەگرێ كەبەپێ ى ئەو زانیاریانەى دەیدات بڕى پارەكە كەم و زیاد دەكات،بەڵام بەگشتى بۆهەر ڕاپۆرتێك بڕى (30,000) دینار وەردەگرێ.
 هەرموختارێك مانگانە (200,000) دینار وەر دەگرێ.ژمارەى موختارى گەِرەكەكانى شارى هەولێر نزیكەى (500) موختارە،ئەگەر كۆى موچەى مانگانەیان كەلە حزب وەرى دەگرن حیساب بكەین.دەكاتە (100,000,000) دینار.
 ئەگەر ڕۆژانە (10) پشتگیرى بكەن بۆ هاوڵاتیان،كەلەبەرامبەرى دا (3000) دینار وەر دەگرن.مانگانە ئەگەر (22) ڕۆژ دەوام بكەن،دەكاتە (660,000) دینار.ئەم ژمارەیە جارانى ژمارەى كۆى موختارەكان كەى دەكاتە (330,000,000).
 ئەگەر هەفتانە یەك ڕاپۆرت پێشكەش بە دەزگاى پاراستن بكەن،(كەبێگومان زیاتریش)،كەبۆ هەر ڕاپۆرتێك بەگشتى (30,000) دینار وەردەگرن،مانگانە دەكاتە (120,000) دینار.ئەم ژمارەیە جارانى كۆى ژمارەى موختارەكان بكەین،دەكاتە (60,000,000) دینار.كۆى هەمووى دەكاتە: (490,000,000).ئەم ژمارەیەش دابەشى سەر كۆى ژمارەى موختارەكان بكرێت،دەكاتە بڕى (800,000) بۆهەر موختارێك.بێجگە لە ڕەش وەو پارەى لابەلا.بێگومان ئەوانیش لەبەرامبەر ئەو خزمەتەى حزب و دەزگاى پاراستن پێشكەشیان دەكات كەمتەر خەمى ناكەن لەبەرامبەریان...
 تێبینى: هەندێ لەو زانیاریانەم لە موختارێك وەر گرتوە.كەماوەیەكە وازى لەموختارى هێناوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە