دیمو كراتى یان پارتى كراتى؟؟؟
Wednesday, 23/03/2011, 12:00
دیموكراتى وشەیەكى یۆنانیە لە دوو بەش پێك دێت بەشى یەكەم (demos)،بەماناى "گەل" دێت بەشى دووەمى (crates)،بەماناى "دەسەڵات یاخود حوكم" دێت بەهەردوو وشە پێكەوە واتە "دەسەڵاتى گەل". پەیڕەو كردنى دیموكراتیەت تاكو ئێستا كۆنترین سیستەمى سیاسیە كە گەل تیایدا بەشدارى كردبێ لەژیانى سیاسى دا.دواى تێپەڕبونى هەزاران ساڵ بەسەر ئەم وشەیە.مانا ڕاستەقینەكەى خۆى لەدەست نەداوە.بەڵام گۆڕان بەسەر شێوەو ناوەڕۆكى داهاتووە لەجێبەجێ كردنیدا.ووشەى دیموكراتى لەوێوە سەرچاوەى گرتوە كاتێك لەسەردەمانى زوو بەتایبەتى لەیۆنان خەڵكى لەگۆڕەپانێك كۆدەبونەوە و بڕیاریان لەسەر كاروو بارەكانى ژیان و سیاسەتى وڵات و حوكمدارى دەدا و چەند كەسێكیان هەڵدەبژارد بۆ نوێنەرایەتى كردنیان،ئەم شێوازەش پێ ى دەگوترا دیموكراتى ڕاستەو خۆ.بەڵام بەتێپەڕبوونى زەمەن و فراوان بونى شارەكان و زۆربونى دانیشتوان ئەم شێوە دیموكراتیە چیتر پەیڕەو نەكرا.بەڵكو ئەوەى پەیڕەو دەكرا دیمو كراتى ناڕاستەو خۆبوو ئەویش بەڕێگاى دیارى كردنى كۆمەڵە كەسێك بۆنوێنەرایەتى كردنى گەل لە كاروبارە سیاسى و كۆمەڵایەتیەكانیاندا بەڕێگاى دەنگدان لەشوێنى جیاجیایى وڵات ،كەلەئێستادا چەند ناوێكى هەیە وەكو:پەرلەمان،ئەنجومەنى نیشتیمانى،ئەنجومەنى گەل،ئەنجومەنى نوێنەران......بەتێپەڕبونى ساڵ و زەمەن و بەش بەش بونى زەوى بۆ چەندین كیشوەرو دروست بونى دەوڵەت دیموكراتیەت بوە بڵاوترین سیستەمى دەوڵەتان.هەردەوڵەتەو بەگوێرەى بەرژەوەندى خۆى و بارودۆخى گۆمەڵگا و سیاسەتى وڵات ئەم سیستەمەى پەیڕەو دەكرد.زۆبەى دەوڵەتە دیكتاتۆریەكان خۆیان پێ دیموكراتى بوو.كەچى لەناوەڕۆكەوە تەنها سیستەمێكى وشكى تاك ڕەوانەیان پەیڕەو دەكرد،هەندێ دەوڵەتیش بە ڕێبەرایەتى حزبەتاك ڕەو و كەسە دیكتاتۆرەكان بۆنمونە وەكو حزبى فاشى لەئیتاڵیا و نازى لەئەڵمانیا پێیان وابو دیموكراتى زەرەر بەنەتەوە و شان و شكۆى دەوڵەت دەگەیەنێ بۆیە بەهەمو شێوەیەك ڕەفزى ئەم سیستەمەیان دەكرد.هەندێ دەوڵەتیش پەرلەمانیان دامەزراند و بەڕێگاى دەنگدان چەند خەڵكیان ناردە پەرلەمان تالەوێوە نوێنەرایەتى خەڵك بكەن.هەبونى پەرلەمان بنچینەى دیموكراتیەتە.بەڵام لەكۆنەوە تاكو ئێستا زۆرن ئەو وڵات و ناوچانەى پەرلەمانیان هەیە و بەڵام لەلایەن چەند حزبێكەوە داگیر كراوەو بۆتە شوێنى بڕیاردان بۆ بەرژەوەندى حزبى دەسەڵاتدار.
لەهەرێمى كوردستانیش پەرلەمان هەیە بەڵام لەلایەن دووحزب كەنوێنەرایەتى دووبنەماڵە دەكەن دەستى بەسەردا گیراوە بۆ بەرژەوەندى تایبەتیان بەكارى دەهێنن.بۆیە مۆدێلێكى فول ئۆتۆماتیكى لەدیموكراتیەت پەیڕەو دەكرێ ئەویش بەوەى هەموكات گێڕى دیموكراتیەت لە(R)ە.بەومانایەنا كە دیموكراتیەت هەیە بەڵام بۆ دواوە دەبردرێ،بەڵكو بەو مانایەى بانگەشەى دیموكراتیەت دەكەن بەڵام ئەو دیموكراتیەیى كەلە سەردەمانێكى زو لەلایەن تاكە كەسێكەوە دەبەخشرا بەخەڵكى.ئەودیموكراتیەى كەتاكە شەخسێك بۆسى چل ساڵ سەرۆكى حزب بێ و گشت دەسەڵاتێك لە دەست یەك كەس بێ و خۆى تاكەبڕیاردەربێ و گشت خەڵكیش جێبەجێكاربێ.لەم هەرێمە دیموكراتیەتێكى زۆر تایبەت پەیڕەو دەكرێ.ئەگەر لەچوار چێوەى سنورى هەرێمى كوردستان وشەى دیموكراتیەت شى بكەینەوە ئەوە مانایەكى تایبەت بەدەستەوە دەدات.دیموكراتی لێرەدا بەماناى "پارتى كراتى" دێت پارتى بەماناى كۆمەڵە یا كۆبونەوە یا لایەن یا دەستە.لەهەرێمى كوردستان كینایەیە بۆحزبێك ناوى((پارتى دیموكراتى كوردستان))ە كەسەر بەبنەماڵەیەكە لەچیاكانى هەرێمى كوردستان نیشتەجێنە بەڵام دەسەڵاتیان بەسەر هەناسە دانى گشت خەڵكى شارو دێیەوە هەیە.كراتیش بەماناى "دەسەڵات یان حوكم" دێت.بەلێكدانى هەردو وشە دەبێتە "دەسەڵاتى پارتى" كەواتە،دیموكراتى لێرەدا واتە پارتى كراتى.پارتى كراتیش واتە دەسەڵاتى حزبى بنەماڵەى زەرد.لەم هەرێمە پارتى كراتى ئەوەندە زۆرە بۆهەر كوێ یەك بچى پارتى كراتى لێیە.لە بیناى هەروەزارەتێك پارتى كراتى لێیە.لەسەرهەر كورسیەكى پەرلەمان پارتی كراتى لێیە.لەتەك هەر دادوەرێك پارتی كراتى لێیە.لەگەڵ هەر بڕگەیاسایەك پارتی كراتیەك دەردەچێ.لەنێو دڵى هەر داواكارێكى گشتى پارتی كراتیەك هەیە.لەدەرگاى هەر دەزگایەیەكى حكومەت دەدەى پارتی كراتیەك دەرگا دەكاتەوە.لەبازاڕ و لەپاڕكەكان و لەشوێنە گشتى و تایبەتیەكان پارتى كراتى ئامادەیە،لەلاى دكتۆر،ئەندازیار،مامۆستا،فەرمانبەر،قوتابى پارتى كراتى چاودێرەو ئامادەیە.لەدووكانى دیموكراتیەتى ئەم هەرێمە پارتی كراتیەت دەفرۆشێ.لەسەر،لەژێر،هەركونجێكى ئەم هەرێمەپارتى كراتى ئامادەیەو جەنگ لەگەڵ دیموكراتى دەكات.....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست