هه ڵه بجه بۆ..؟
Sunday, 14/03/2010, 12:00
هه ڵه بجه شاری شه هیدان هێرۆشیماکه ی کوردستان ئه ی شاره زوڵم لێکراوه که م له بیرت دێت 22 ساڵ له مه و به ر چه ند بێبه زه ییانه به گازی کیمیایی خنکێنرای چۆن به به رچاوی خۆته وه 5000 په پوله ت به بی تاوان شه هید کران زیاد له 2500 ڕۆڵه ت بێ سه رو شوێن کران هه تا ئێستاش زۆرێک له خه ڵکه بی تاوانه که ت به ده ست ئازارو نه ها مه تیه کانی ئه و کاره ساته وه ده ناڵێنن ،،له بیرت دێت له دوای چندین ساڵ ده ربه ده ری و ئاواره ی ئۆردووگاکانی ئێران خه ڵکه زوڵم لێکراوه که ت چه ند په رۆش بوون بۆ بینینت چه ند پیاوانه بریاریاندا که جارێکی تر بێنه وه بۆ ناو ئامێزت.جارێکی تر بریاریاندا که سه رله نوێ ژیان بونیاد بنێنه وه له سه ر جه سته ی ماندووت بۆ ئه وه ی که بیسه لینن بۆ هه موو جیهان که خه ڵکی هه ڵبجه نامرن ..
من دڵنیام باش له بیرته له دوای ڕاپه رین چه ندین کاره ساتی دڵته زێنی تریان هێایه وه نێو باوه شت بێ ویژدان بوون نه یان ووت که هه ڵه بجه زۆر ماندووه و هێشتاکه وا خوێنی لێ ئه چۆڕێ ئای هه ڵه بجه که م چه نده نه فس به رز بوویت له به ر ئه وه ی کورد حه یایی نه چێ هیچت نه وت ته نها بێ ده نگ بوویت
هه ڵه بجه گیان من دڵنیام هه موو شتێکت له بیره نامه وێت هێنده ی تر باری سه ر شانت قوورس بکه م به ڵام خۆ منیش کوڕی تۆم دڵم پڕه و ئه مه وێت بیمه وه لات و بڵێم هۆ هه ڵه بجه خۆ دوێنێ بوو فڕۆکه وانه بکوژه که تیان ئازاد کرد هۆ هه ڵه بجه ته ماشاکه له سایه ی ئه م حکومه ته کوردیه دا ئاماده نین ته نها یه ک ڕۆژ بکه نه پشوو بۆ یاد کردنه وه ی سانزه ی
سێ .. ئای هه ڵه بجه هێشتاکه هه ر زوڵمت لێ ده کرێ هه ڵه بجه بۆ هه ڵه بجه بۆ وا بێ ده نگی ؟ هه ڵه بجه بۆ وا ئه مجاره ش ده نگت دایه وه به ئه وان ؟
ئارام هه ڵه بجه یی
14.3.2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست