بەرپرسەكانى یەكێتى لەناو خوشی و كەیفی خۆیاندا ئاگایان لەهیچ نەماوە
Thursday, 23/06/2011, 12:00
ئەگەر تەماشایەكى نێوان ناحیەى رزگارى و كەلار بكەیت كەناسراوە بەسەى سۆنە ، ئەو هەموو باخ و باخاتە ببینیت ، سەرت سور دەمێنێت ، بەڵام كەنزیك ببیتەوەو ناوەرۆكەكەى بزانیت ئەوە بێگومان پەشیمان دەبیتەوەو ئەوسا دەزانیت كە ئەوە هەمووى موڵكى بەرپرسەكانى یەكێتیە ، تەنانەت هەندێكیان هێندە كەیف خۆشن و دڵشاد بەو باخانە جێگەى سەماى ئافرەتان و مەسبەح و ئەو پەرى جوانكاریان تیاكردووە ، كەهەمووى بەپارەى دزى كردن لەم حكومەتە و لەم خەڵكە رەش و رووتە . باخەكانیش هی ئەم بەرپرسانەن "
سەردار فەقێ محەمەد كە قایمقامى قەزاى دەربەندیخانە و پێشووتریش قایمقامى كفری بووەو ، پارەپولێكى زۆرى كۆكردوەتەوەو خانوویەكى لەدەربەندیخان و سلێمانى و كەلار و كفریش هەیە ، هەرچەند لەكەلار دوو خانووی هەیە ،باخەكەشی بای 20 دەفتەر دۆلارە ، دەى تۆ وەرە سەردارێك تا بەرپریی كۆمیتەى كەلارى یەكێتى بوو ، دینارێكى نەبوو ، بەدەمى خۆی ووتبووى خەڵك بەرووكەشیەن وادەزانێت زۆر دەوڵەمەندم بەڵام دینارێكم نیە .
محەمەد عەبدوڵا، جێگری لێپرسراوى مەڵبەندى گەرمیانە ، باخێكى گەورەو دوو هەزار مەترى هەیە ، بە وتەى كەسێكى نزیك لەو ناوچەیە كەئەویش باخێكى گەورەى هەیە ووتى " محەمەد عەبدوڵا بەنیازە خانوو ڤیلای تیادروست بكات و مەسبەحى تیابكات ، كە نرخی ئەو باخە خۆی بە 15 دەفتەر دۆلار دەدات ، ئەویش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەى كە لەوكاتەوەى بووەتە بەرپرس لەناو یەكێـتى لەگەڵ بازرگان و مقاولەكاندا دەستى بەیەكەوە كردووەو لەپرۆژەكاندا هاوبەشیان دەكات .
رزگارى حاجى حەمید ، ئەم رزگارە لەژێرەوە بازرگانى دەكات و لەسەریشەوە حزبایەتى دەكات ، باخێكى لەو سنورە هەیە ، وتویەتى بە 20 دەفتەر دۆلاریش نایدەم ، یەكێكە لەو كادیرانەى كەلەئێستادا نارەزاییەكى زۆرى لەسەر هەیە ، ئەویش لەبەر ئەوەى تاوەكو ئێستا قسەیەكى خێری بۆیەكێتى نەكردووە ، هەر ئەوەش واى كردووە ، نیگەرانیەك لەوبارەیەوە دروست ببێت ، چونكە رزگارى حاجى حەمید لەرابردوودا باڵی رفۆرم بووە لەناو یەكێـتى ، ئەمە جگە لەوەى ئەم رزگارە لە ڤیلاكانى بەهەشتى شارى هادى و مەهدى خانوویەكى بە 20 دەفتەر دۆلار كریوە .
ئئەمە جگە لەوەى هەرەیەك لە جەمال خەتات وسامان كەرمیانیش لەناوچەكانى گەرمیاندا باخیان هەیە .
لەلایەكى تریشەوە لە گەرەكى گردەكۆزینە عەلی شەهید محەمەد كە مەسئولی ئاسایشی گەرمیانە ئەویش باخێكى گەورەى هەیە ، كە زیاتر لە 3 هەازر زەوى دەبێت .
ئەویش لەبەر ئەوەیە كە كۆمەڵێك بەرپرس هەیە لەشارى كەلار كەحوكمى ماڤیا دەكەن و لەئێستاشدا خەڵكی شارەكە لێیان تورەبووەو ئەوانیش بەبێ گوێدانە هیچ شتێك خەریكى دزى خۆیانن ، تەنانەت یەك پرۆژە بەبێ ئاگارى ئەوان ناكرێت ،ئەوانەش كێن " عەلی شەهید محەمەد ، سەید جوادى شارەوانى ، نەوشیروانى ئاسایش ،
ئەمە جگە لەوەى هەندێكى تریان بەوەشەوە نەوەستاون و دەستیان بەكارى بەد رەوشتیتش كردووە ، هەر لەپاڵ ئەوەشدا
لەئێستا جەلال نورى قایمقامى كەلاریش لەبەرئەوەى كە دوادواییەتى لە خانووەكانى كۆمپانیای رووناكى و هەروەها چەندین پارچە زەوى و هەروەها دووكانى داگیركردوەو لە چەندین پرۆژەدا شەریكە و بە هەزاران دۆلارى وەرگرتووە ،
لەلایەكى تریشەوە هێرش فەیزولای چاودێری كۆمەڵایەتى كەتاوەكو پێش ئەوەى ببێـە بەرپرس بە دەیان راپۆرتى نهێنى و درۆو دەلەسەى لەسەر بەرپرسی پێشوو دەنوسی تەنانەت چەندین راپۆرتى لەلای نوسەرى ئەم بابەتەیە . جگە لەوەى كەمانگانە یەك ملیۆن دینار ئیفاد بۆخۆی دەنوسێت ,
مامۆستا عەدالەتى كۆمیتەى كەلار ، ئەو مەسئولەى كە هەرشتێك بێت دەبێت ئەو سیفی بۆ بدات ، گەر بەرپرسی تەكتولاتەكانى مەڵبەندیش بێت ئەو بەلایەوە گرنگ نیە گرنگ ئەوەیە پۆستێكى پێبدرێت ، برۆن تەماشاى باخەكەى بكەن ، یان برۆن تەماشاى كۆڵانى ماڵەكانیان بكەن لەشێخ لەنگەر كەخەڵكى گوندەكە پێیان دەڵێن گەرەكى فیرعەونەكە ، جگە لە لایەنە رەوشتیەكەیان ،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست