کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خەسرۆ گۆران 10 ملیار دینار دەدزێ و سەرپەرشتى چەند گروپێكى تیرۆرستی دەكات

Monday, 27/04/2009, 12:00


لیستى حەدبا   توانى بە هۆى لاوازى لیستەكەى برایەتى نەینەوا توانى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ كۆنترۆل بكات و كوردیش لە خاوەن ماڵەوە ببێتە مێوان و میوانێكى رەزا گرانیش لە موسڵ ، پارتى و یەكێتى لە موسڵ بە هۆی كەسە لاوازەكانیانەوە وەك خەسرۆ گۆران و هەرێمى كەمال ئاغا، رووى كوردیان رەش كردووە و كورد لەو شارە پێناسەى دز و جەردە و پیاوكوژ لە خۆی كۆكردۆتەوە و كەسێكیش نیە داكۆكى لە كورد بكات لەو شارە و هەرهەمووى خەریكى پارەكۆكردنەوە و دزی و تێكەڵ بوونە لەگەڵ گرووپە مافیاكان ، (خەسرۆ گۆران) كە كوری كۆنە جاشێكە و خەسرۆ یەكێكە لە بێ سومعە و بەد ناوەكانى ناوچەى گۆرانەتی و باوكى دوو ژنى هێناوە و خوشكێكى بە ناوى (سەمیرە) كە بەرێوەبەرى پەیمانگەى مامۆستایان بووە بە هۆی ...... كرا بە بەرێوەبەرى پەیمانگاى مامۆستایان.
خەسرۆ گۆرانیش لە رێگەى ماستاو گرتنەوە بۆ فازل میرانى و بە پاڵپشتى بابەكرە كۆر (بابەكر زێبارى) و كۆنە جاشەكانى ناوچەى (كۆران)ەتى ئەوانەى كە دەستیان بە خوێنى دەیان پێشمەرگە و كورد پەروەر سور بووە و ئێستاش لە ناو پارتى و جەناب رسەرۆك پیاو (ماقول)ن !، ئەوەى جێگاى باسە خەسرۆ گۆران (كە گۆرانەكان بە نێوێنەرى) خۆیانیان نازانن) دواى ئەوەى ببوو بە بەر پرسی لق و داوتریش جێگرى پارێزگارى موسڵ، 10 ملیار دینارى دزییە و لە دزینەكەش سەرۆكى ئەنجومەنى پارێزگاى موسلیش بەشدار بووە ، خەسرۆ زیاتر لە 18 تەندەری گرانبەهاى بۆ خۆی دابڕیوە ، خەسرۆ گۆران موچەى زیاتر لە 200 دووسەد پاسەوان وەردەگرێ و تەنها موچەى 50 پاسەوان دەدات ، من ئاگادرام و شایەتى ئەوەش بۆ سەرۆكى هەرێم دەدەم ئەگەر بیەوێت لێپێچینەوە بكات كە خەسرۆ گۆران پەیوەندى راستەوخۆی لە گەڵ گروپە بەناو ئیسلامیەكان (مافیاكان) ى گەرەگى (حەى كەرامە) و (حەى تامیم)و (زەنجلى)، زانیارى لەسەر ئەوكەسانى پێدەگەیاندن كەخەسرۆ بە كوتلەى خۆی نەدەزانین و پێی وابوو مەترسین لەسەر كورسیەكەى ، زانیاریەكانیش لەرێگاى كەسێكەوە دەگەیشتە تیرۆرستەكان كە ناوى (ابو وائل) ە ، خەسرۆ گۆران پەیوەندى بەردەوامى لەگەڵ جەوهەر هەركى و ئەرشەد زێبارى هەیە بە بەردەوام سەردانى كەسە نزیكەكانى كردووە و پەیامى نهێنى بۆ ئەرشەد ناردووە چەندین كارى ئەو بنەماڵەیەى لە پارێزگا رایی كردووە و خەسرۆبە ژن و ژنكار لەگەڵ بنەماڵەى ئەرشەد زیبارى و جەوەهەر هەركى تێكەڵە، بەهەمان شێوەش پەیوەندیەكى توند و تۆڵی هەیە لەگەڵ (جەوهەر هەركى) زیاتر لە چەندین چار پەیامیان گۆریوەتەوە ، هەر لە لایەن ئەوانیشەوە (ئەرشەد زێبارى و جەوهەر هەركى) لە لایەن ئەوانیشەوە خەسرۆ لەهەردوو خانوەكەى كە لە موسڵ هەیەتى شەوانە لە گەڵ ژنە لەش فرۆشەكانى موسڵ رادەبوێرێ و پارەیەكى زۆر دەكاتەى شاباشى سەوە سورەكانى لە موسڵ و كادیر و ئەندام لقەكانیش چاویان دەردێت بۆ سەر مانگ و موچە وەرگرتن .
پێم وایە تا پیاوەكانى پارتى لەو شارە خەسرۆ گۆران و نمونەى وەك ئەوبن دەبێ ئاوا سەیر كەین چۆن عەرەبەكان شار بەدەرمان دەكەن و دۆڕان بە دواى دۆڕانەوە دەژمێرین ، ئەوەى سەدام بۆی نەچووە سەر و تەواو نەكرا لیستى حەدبا تەواوى دەكات .
چاوەروانى زانیارى زیاتر بن لەسەر ئەوكەسانەى كە پارتى و یەكێتى رەوانەى موسڵیان كردووە خەریكى گیرفان پڕ كردن بوونە نەك خزمەت كردنى كورد.


[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە