کوردستان تیڤی چ شیوه‌نێکی بۆ حه‌مه‌خانی حاجی دارا کرد .....
Sunday, 29/03/2009, 12:00
ساڵێك پێش ئێستا‌و له یه‌كێك له ڕۆژه سه‌ره‌تاییه‌کانی به‌هاردا هه‌واڵی کوژرانی حه‌مه‌خانی حاجی دارا بڵاو بویه‌وه هه‌رچی خه‌ڵکی شهریفوو ئازادی خواز هه‌بوو وه‌کو موژدانه هه‌واڵه‌که‌یان به‌یه‌کتر ده‌گه‌یاند ،خۆشیوو شادیه‌کی زۆر به ناوچه‌وانی خه‌ڵکییه‌وه به ئاشکرا ده‌بینرا هۆکاری دڵخۆشی خه‌ڵکیش زیاتر له مێژووی ره‌شوو پڕتاوانیهوه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو ،براده‌رێك قسه‌یه‌کی جوانی کرد که ووتی ئه‌گه‌ر تیرۆریسته‌کان ئه‌مه‌ی کردبێت هه‌زار جار بژی تیرۆریست.مێژووی حه‌مه‌خانی حاجی دارا لێوان لێوه له تاوانوو کورد کوشتن مه‌گه‌ر هه‌ر ته‌حسین شاوهیسوو عاسی ڕه‌ووفی گۆڕ به‌گۆڕ شانیان له شانی دابێت .ئه‌وه‌ی که من زۆر به‌لامه‌وه سه‌یر بوو ئه‌و شینوو واوهیلێیهبوو که دۆێنێ کوردوستان تیڤی له ساڵیادیدا بۆیان بهڕێخستبوو که ئه‌م تاوانباره خۆێن مژهیان لێکردینه چ پاڵه‌وانێك وه‌کوو ئه‌وه‌ی سه‌ر تاپای ژیانی بۆ کورد‌و کوردوستان سه‌رف کردبێت .ئه‌فسوس سه‌د ئه‌فسوس بۆ ڕاگه‌یاندنه‌کان که چون مێژوه‌کان ده‌شێونن و لنگاوو قوچ ڕوداوه‌کان ده‌گه‌یه‌نن .به‌ڕاستی هه‌ڤاڵانی پارتی ڕوتان قایمه تۆبڵێی ئاگاداری ئه‌وه نه‌بن که تێکوشهروو قاره‌مانێکی وه‌کوو(سیروان تاڵه‌بانی)که له داوی ههرهسوو له لوتکه‌ی نائومێدی گه‌له‌که‌ماندا شێر ئاسا به‌عسی هێنایه لهرزینوو مژده‌ی شۆڕشی نوێێ ده‌گه‌یانده گوند بهگوندوو شار به‌شار ،تۆبڵێی ئاگادار نه‌بن ئه‌م قاره‌مانه دوژمن به‌زێنه له‌گه‌ڵ سیان له هاوڕێکانیدا به‌ناوی(حه‌سه‌ن خاوێیوو عه‌لی چهلهبیوو حاجی چاوشین) له گوندی زێڕینجۆی شاره‌زوور که‌وتنه که‌مینی حه‌مه‌خان و جاشولکهکانی و به‌دڕندانه‌ترین شێوه شه‌هیدیان کردن ،
به‌ڕاستی ڕوتان قایمه ئه‌ی مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌م گۆڕبه‌گۆڕه نه‌بوو هه‌رله گوندی سۆیله‌میش سێ پێشمه‌رگه‌ی حزبی شیوعی به‌ده‌ستی خۆی گوله‌باران کرد که یه‌کێکیان (یوسف عه‌ره‌ب)بوو جا به‌هه‌موو عه‌قڵێکی خۆی پێش کوشتنه‌که‌ی ویستبووی ته‌نه‌زولی پێ‌بکات به‌ڵام یوسفیش پڕبه‌ده‌می تفێکی خه‌ستی کردبووه ده‌موچاویدا .ئه‌ی مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌م خۆێن مژهنهبوو گوند به گوند ده‌که‌وته پێش سوپای بهعسیهکانوو گوند نشینه‌کانی ئه‌نفال ده‌کرد که هه‌تاوه‌کوو ئێستاش ئێسکوو پروسکهکانیشیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ،ئه‌و ئه‌نفالانه‌ی که خانه‌واده‌کانیان هه‌تاوه‌کوو ئیستاش له‌و په‌ڕی کوله‌مه‌رگیدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن ،به‌ڕاستی هه‌ڤاڵانی پارتیوو بارزانی ڕوتان قایمه ئه‌ی باشه له‌خۆتان ناپرسن جیاوازی چییه له نێوان باشوو خراپ چهلادو قوربانی شۆڕشگێروو دژه شۆڕش ،من زۆر دڵنیام ئێستا موچه‌ی تۆپیوانه‌ی حه‌مه‌خان چه‌ند قات زیاتره له‌موچه‌ی شه‌هیدانه‌که‌ی سیروان تاڵه‌بانی و ئه‌وه باسی ئه‌و شیوعیه داماوانه هه‌ر مه‌که .
به‌ڕاستی کوردستان تیڤی ڕوتان قایمه باشه منوو هه‌زاره‌های وه‌ك من که له‌نزیکه‌وه ئاگاداری مێژووی پڕ خیانه‌تی حهمهخانیین چۆج چۆنی جاریکی دیکه سیقه‌مان بۆ په‌یدا بێته‌وه له ڕاستوو دروستی کاره‌کانتان ؟ من له ڕابردودا سۆزێکی باشم هه‌بووه بۆ مه‌لا موسته‌فا به ڵام له‌مه‌ولا هه‌ر ڕیپۆرتاژێکیش له سه‌ر ئه‌ویش بڵاوو بکه‌نه‌وه به گومانه‌وه سه‌یری ده‌که‌م.من دوێنی ئه‌و یاد کردنه‌وه‌م بینی به‌نج بووم له سه‌ره‌تاوه ووتم تۆ بڵێی چاوم ڕه شکهو بێشکه‌ی کردبێت ،ئه‌گه‌ر خۆم نهم دیبایه هه‌رگیز باوه‌ڕم نه ده‌کرد جا له هه‌مووی سه‌یر تر چه‌ند که‌سێکی ههرچیوو پهرچیشیان هێنابوو باسیان له تێکۆشانوو خه‌باتی حهمهخانیان ده‌کرد به‌ڵام یه‌کێ له‌وانه که بۆمن جێگای داخ بوو (خه‌سره‌و جاف)بوو چونکه شوێنوو ڕیگه‌ی لای من جۆرێکی تر بوو هه‌رگیز پێم وانه‌بوو ئه‌وه‌نده له و ئاسته سوک‌و نزمه‌دا بێت ،به‌شیوه‌یه‌ك به شانوو باڵیدا هه‌ڵی ده‌دا مرۆڤ بێزی له مرۆڤ بونیش ده‌کرده‌وه .به‌ڕاستی دڵم زۆر پڕه شتی تریش زۆره بینوسم به‌ڵام له کۆتایدا هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم ده‌ك کوردوستان تیڤی جهجاڵهت بن که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی جهلادێکمان لێده‌که‌نه قاره‌مان که بناخه‌ی جاشی ئه‌و له شاره‌زوردا دای مه‌زراند .....
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ ئه‌وشه‌هیدانه‌ی که به ده‌ستی ئه‌م جه‌لاده شه‌هید کراون ده‌ست خۆشیش بۆ ئه‌و تیرۆرستانهشی که حهمهخانیان بۆ دۆزه‌خی ئه‌به‌دی نارد.
27-3-2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست