پەیامێك بۆ سەرۆكی شارەوانی سلێمانی

Wednesday, 24/11/2010, 12:00


بەپێویستم زانی لەڕێگەی ئەم سایتە بەڕێزەوە. پەیامێك ئاراستەی ئەنجومەن و سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بكەم. ماوەیەكە بەهۆی چەند بڕیارێكەوە شارەوانی سلێمانی قوڵ پی گەندەڵی تیایە بەرز دەبێتەوە و چەورە خۆری تیا كەڵەكە بوە. ئەمەش لە ئاكامی چەند بڕیارێكی سەقت و ئیفلجی شارەوانی كەوای كردوە خەڵكێكی زۆری هەژار و نەدار و چەوساوە و نەبوو و خاوەن شەهید و ئەنفال و .. هەتاد تیایە زەرەرمەند بن. خەڵێكی زۆر هاتۆتە گیانیان و تابینە قا قا یان هاتوە. لەو بڕیارە سەقەتانەی شارەوانی سلێمانی كەبەسەر ئەم خەڵكە هەژارەدا دەیسەپێنن. ئاخۆ دەتانەوێ ئەم خەڵكە تەعریب و تەبعیس بكەن یان دەتانەوێ بەم بڕیارە جوانانەتان كیمیابارانی یاسایی بكەن بەسەر خەڵكی شارەكە یان دەتانەوێ ماڵوێران و سوتانیان بكەن یان خوێنیان بمژن؟ باشە شارەوانی سلێمانی ئەمە لەپێناوی چی و بۆچی؟ ئایا ئێوەش دیكتاتۆرێكی نوێن؟ ئایا ئێوە لەبیری خەڵكن؟ باشە شارەوانی سلێمانی كار ئاسانی ئێوە بۆ هاوڵاتیان ئەمەیە یان كردنەوەی درگایەكی تری پارەخۆرە؟ ئایا چی شتێكتان لەقازانجی هەژاران بوە؟ ئایا بیرتان لەوە كردۆتەوە كە خەڵكی لەژێر چی بارێكی قورسی بڕیارە سەقەتەكان تاندایە؟ ئایا دەزانن ڕۆژانە سەدەها هاوڵاتی وەك من هاواریەتی و دادو بێ دادیەتی لەدەست ئێوە؟ ئایا دەبێت ئەمە تاكەی ئەوا بێ و ئەو خەڵكە هەژارە بچەوسێنەوە؟ ئایا ئەمە پرۆژە خزمەتگوزاریەكان تانە بۆ خەڵكی شار؟ ئایا دەزانن ڕۆژانە كۆمەڵێك لە مافیای ئەندازیارو دەڵاڵ و كاسەلێسەی خۆیان لەناو دەزگاكاندا بەو بڕیارانەوە دەكەن؟؟ ئایا دەزانن ڕۆژانە چەندین دەفتەری خەیاڵی بەو بڕیارانەی ئێوە لەناو شارەوانیەكەتاندا پەیدا دەكرێ ؟؟ دیارە ئێوە لەبەر بەرژەوەندی خۆتان لەبیری هیچ دا نین؟؟ خەڵكیش لە ژێر چی ناڵەو هاوارێكدایە؟؟

شارەوانی سلێمانی فەرمون سەیری كارەكانتان بكەن

*ماوەیەكە مۆڵەتی بینای خانو دروستكردن كردوتانه‌ بە چوار قۆناغ- هەر قۆناغێ كە كەشف دەكرێ دەبێ بڕی (7500)دنیار وەسڵ ببڕی. هەر كەشفێ بە (2) هەفتە دەكرێ. كاتێك دەگاتە قۆناغی سێیەم كەتەختە و دار دەبەستی بە (15) رۆژ ئینجا كەشفت بۆ دەكرێ هەمو رۆژێ لەسەر ئێمەی هاوڵاتی دەبێ پارە بدەین لەحەقی دار و تەختەكە. فەرمون چی گەندەڵی و ڕۆتینێك تان دروست كردوە؟ بینیتان سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی چی ڕوتانەوەیەكە؟ لەخۆتان پرسی ئایا قازانجی ئەم بڕیارە لەچی دایە؟ بینیتان هاوڵاتی چی بەسەر دێ؟ ئینجا بەرتیل و پاشخانەكەشتان لەو لاوە بوەستێ. دەزانن ڕۆژانە چەند چەورە خۆری دەكرێ بەو قۆناغی كەشفانە؟؟ دەزانن چەند وەسیتەو گەندەڵی و خۆخۆری تیا دەكرێ؟؟ دەزانن..هەتاد. وەڵا جوانە شارەوانی... هەر خۆتان و گیرفانتان خۆش بێ.

*دوای ئەمە دەبێ پارەی قیر و كۆنرێت و شوستەو شەقامیش بدەی. ئەی ئەمەشتان هەر ڕوتانەوەیەكی تر نی یە شارەوانی سلێمانی و ئەنجومەنەكەی شارەوانی. ئەمە كارەكانتانە ئیتر دەبێ خەڵكی لە چی حاڵێكدا بی گوزەرێنێ. هەتا مامەڵەكەی تەواو دەبێ چەند مانگێكی پێ دەچێ پاشان بە چەند وەرقە دەبێ تەواوی كردبێ.

لەكۆتایدا لەڕێگە ئەم سایتەوە داوا لەسەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی دەكەم كە چارەسەرێكی شیاو بۆ ئەم ڕۆتین و گەندەڵی و بڕیارە نابەجێ یانە بكا. چونكە بە هەزارەهای وەك من لەژێر چەپۆكی كۆمەڵێك بڕیاری مافیای و چەورە خۆری دەناڵێنن. مەگەر پۆستاڵی بەعسییەكان بگاتە ئەو تاڵی چەشتنە. ئایا ئێوە بەعسین یان شوێن كەوتوی بەعسین تا بە بڕیارەكانتان خەڵكی دەچەوسێننەوە ئایا پاداشتی خەڵكی شار و خوێنی شەهیدان و ئەنفال كراوەكان و كیمیا باران و پێشمەرگەی دێرین و ..هەتاد بەمە دەدەنەوە.

تێبینی/ من كە مامۆستام و خەڵكی شارم و خاوەنی برایەكی شەهیدی پێشمەرگەی شاخم. لەمانگی (8 تا9) كاری مامەڵەی زەویەكەم دەكرد لەشارەوانی ڕۆژهەڵات. ئەوەی بەسەر من هات یاخوا بەسەر هیچ كەسێ نەیەت. بۆیە ئەم پەیامەم ئاراستەی سەرۆكی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی كرد تا لەو خەوە بەخەبەر بێنن. چارەسەری ئەم كێشە بكەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە