نامه‌یه‌کی کراوه بۆ به‌ڕێز نه‌وشیروان موسته‌فا سه‌باره‌ت به کوردۆ قاسم
Saturday, 09/05/2009, 12:00
به‌ڕێز کاک نه‌وشیراوان سڵاو ماوه‌یه‌که به‌هۆی ته‌نگژه‌ی یه‌کیتیه‌وه کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی ۆشتگیری تۆیان کردوه‌و بایکۆتی کۆبونه‌وه‌کانی یه‌کێتی ئه‌که‌ن و خۆیان به‌باڵی ڕیفۆرم ده‌ناسێنن ، زۆربه‌ییان کێشه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌کانی یه‌کێتی هه‌یه و ڕیفۆرم ئه‌که‌ن به بیانوو تا له‌لای تۆ چێی خۆیان بکه‌نه‌وه ، ئه‌وانه‌ی که خۆیان به‌باڵی ڕیفۆرم ناو ده‌به‌ن خه‌ڵک ئه‌یانناسێت و ئه‌زانن کێن ده‌بێت که ڕیفۆرمیزم تیایاندا ڕه‌نگ بداته‌وه بۆیه من ئاگادارت ئه‌که‌مه‌وه که ده‌بێت جه‌نابت پیوانه‌یه‌ک دابنێیت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌کرێت ڕیفۆرم قبوڵیان بکات ، بۆ نموونه ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که خۆیان به‌ڕیفۆرم به‌خه‌ڵک ئه‌ناسێنن له‌لای خه‌ڵک دیارن ، جه‌نابت ده‌بێت ئه‌و که‌سانه یه‌که‌م شت به‌وه قبوڵ بکه‌یت که به‌شداری شیڕی ناوخۆیان نه‌کردبێت یان ده‌ستیان به‌خوێنی خه‌ڵک سوور نه‌بێت له شه‌ڕی ناوخۆی شاردا ، بۆ نموونه سه‌فینی مه‌لا قه‌ره من وه‌کوو خۆم نه‌مبیستوه که تاوانباری شه‌ڕی ناوخۆ بێت له‌به‌ر ئه‌وه ده‌کرێت که بڵێین قبووڵ ده‌کرێ ، ئه‌مه ته‌نها نموونه‌بوو ده‌کرێت من هه‌له‌بم به‌لام وه‌کوو نمونه‌یه‌ک هێنامه‌وه،
سه‌باره‌ت به کوردۆ قاسم هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ده‌زانن که کوردۆ قاسم له‌شه‌ڕی ناوخۆدا چه‌ی کردوه ، ده‌کرێت جه‌نابت سه‌ردانی ئه‌و شارانه بکه‌یت که شه‌ڕی ناوخۆیان تێدابوه و ئه‌وجا تاوانه‌کانی کوردۆ قاسمت بۆ ده‌رده‌که‌وێت ، ناوچه‌کانی ده‌ورو به‌ری سلێمانی بگه‌ڕێ بزانه که کوردۆ قاسم چی کردوه له‌شه‌ڕی ناوخۆدا، جووبێته هه‌ر شارێک یان شارۆچکه‌و گوندێک گه‌نجه‌کانی ئه‌و ناوچانه‌ی کۆکردوه‌ته‌وه‌و به‌بیانووی پارتی بوونیان یان ئیسلامی بوونیان چه‌ندین گه‌نجی بی‌تاوانی شه‌هید کردوه ،بۆ نموونه : یه‌که‌م براده‌رێکم بۆی گیڕامه‌وه که‌له‌شه‌ڕی ناوخۆدا کاتێک یه‌کێتی ده‌ستی گرت به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا، له‌هه‌له‌بجه هێزه‌که‌ی یه‌کێتی به‌سه‌رپه‌رشتی کوردۆ قاسم نزیکه‌ی هه‌شت که‌سیان بێ‌تاوان کوشت ، که‌یه‌کیکیان مێرد منداڵێکی 16 ساڵان بوه به‌ناوی فه‌ریق تۆفیق پاشان له‌نێو گه‌نمدا لاشه‌کانیان فڕێدابوون پاس چه‌ند ڕۆژیک شوانێک لاشه‌کانی دۆزیبوویه‌وه ،
دووه‌م : له گوندێکی سه‌ر به هه‌ڵه‌بجه هه‌ر ئه‌و براده‌ره‌م گێڕایه‌وه که کووردۆ قاسم پاش ئه‌وه‌ی که هێزه پاوکوژه‌کانی ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر گونده‌که‌دا هه‌موو گه‌نجه‌کانیان کۆکردوه‌ته‌وه‌و ڕیزی کردوون که ڕه‌میان بکات له‌و کاته‌دا کوڕێکیان تیدابوه که ،نه‌خۆشی ده‌رونی له‌گه‌ڵ بوه‌و له‌کاتی ڕیز کردنه‌که‌دا جوڵاوه‌ته‌وه کووردۆ قاسم به‌ده‌مانچه‌که‌ی خۆی ئه‌و گه‌نجه‌ی کوشتوه ، بۆ پاشان مام هه‌لمه‌ت که پیسمه‌رگه‌یه‌کی دیرینی یه‌کیتیه‌به رووداوه‌که ئه‌زانێت پیی ناخۆش بوه‌و له کوردۆ قاسم توره بوه و ده‌مانچه‌ی لی هه‌ڵکێشاوه‌و ڕیسوای کردوه ، پاسان مام هه‌ڵمه‌ت گه‌نجه‌کانی ئازاد کردوه ،
له‌کۆتاییدا کاک نه‌وشیروان داواکارم ئه‌و تاوانباره به ڕیفۆرم قبوول نه‌که‌یت چونکه باڵی ڕیفۆرمیش خویناوی ئه‌کات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست