شیری شێران له مه‌شکه‌ی شێران شێر رایژه‌نی و شێریش چاودێریکات گه‌ر بیر له‌وه ده‌که‌یته‌وه ببیت به سه‌رۆکی پارتی ئه‌م شیره ئام�
Thursday, 13/01/2011, 12:00
گه‌ربڵێێن هیچ ملله‌تێك نیه له سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌ویه به قه‌د ملله‌تی کورد دوژمنی هه‌بێ
دوور نابێت له راستێ ، چ به هۆی دابه‌شکردنی خاکه‌که‌ی به سه‌ر تورك و فارس و
دوو وڵاتی عه‌ره‌بیه‌وه عیراق وسوریا، ئه‌م دووژمنانه هه‌مووی له لایه‌ك و دووژمنه
هه‌ره سه‌رسه‌ختی ملله‌تی کورد ، که تا ئمرۆش له گه‌ڵیا ده‌ژیت ، نه‌زانی وکاڵفامی و
ساویلکه‌یه‌تی که ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی به‌رهه‌مهێنانی به‌ناو سه‌رکرده‌ی بێ مۆراڵ ونه‌فام و
دروزن و خۆ و بنه‌ماڵه و خێل په‌رست و به‌ڵگه‌شمان کۆنگره‌ی 13 شوومی بنه‌ماڵه‌ی
بارزانی که کۆتایی هات به ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی یه‌کجاره‌کی سه‌رکردایه‌تی له له‌یه‌ن
بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا و کوشتن و له گۆرنانی خه‌ون و ئاواتی سه‌دان کادیرو کادیری
پێشکه‌وتووی ئه‌م پارته و به‌چه‌پله‌رێزانیش وڵامی درۆوساخته‌کاری ئه‌درایه‌وه وه‌ك
چۆن راهاتووین له‌ناو حزبه ده‌سه‌ڵاداره‌کانی رۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌راست که پڵه‌وپایه‌کانی
ناوحزب وحوکومه‌ت به میرات گری له یه‌کتری وه‌رده‌گرنه‌وه ، که‌چی ئه‌م دیارده
ترسناکانه له له‌یه‌ن نووسه‌ری خۆفرۆش پیرۆز ده‌کرێن وبه‌ده‌سکه‌وتێکی مه‌زن ، به
ملله‌تی ده‌فرۆشنه‌وه وسه‌رکردایه‌تی حزبێك ئه‌ونده مه‌زنی ده‌که‌ن که ئه‌سته‌مه مرۆڤی
ساده ،ده‌ستی پێبگات وۆك چۆن له چیرۆکه خه‌یالیه‌کانی کۆن ئه‌یان وت شیری شێران
له مه‌شکه‌ی شێران شێر رایژه‌نێ وشێر چاودێریشی بکات بیهێنی ئنجا ئه‌کرێیت به
زاوای پاشا، به‌ڵام دڵسۆزانی بنه‌ماڵه بارزانی سه‌رکردایه‌تی کردنی ئه‌م پارته‌یان به‌م
شێوه‌یه سه‌خت کردوه که که‌س ناتوانێت ئه‌م شیره ئاماده‌کات جگه له بنه‌ماڵه‌ی مردوی
به زۆر شه‌هیدکراو نه‌بێت وگه‌نده‌ڵیش به‌کارێکی ئاسایی ونه‌ریتێکی رۆژ هه‌ڵاتیه و
باوه و مه‌ترسی دار نیه ، ئه‌م به‌رگریه گه‌ر له‌له‌یه‌ن خه‌ڵکی ساده‌بێت زۆر ئاسایه به‌ڵام
له لایه‌ن خه‌ڵکانێك بێت پیتی (د) یاخود (پ) یان بکه‌وێته پێش ناویان وه‌ك د.که‌مال
مه‌زهه‌ر ، به‌راستی کاره‌ساته‌و شتێکی دڵخۆشکه‌ر نیه ، تۆ نه‌توانی جیاوازی بیروبۆچوونی
نووسه‌رێکی ساده‌وخۆفرۆش و مرۆڤێکی خاوه‌ن دکتوراو و میژوونووس ، لێك جیاکه‌یته‌وه
هه‌ڵبه‌ته هه‌ست ده‌که‌یت که ئه‌م ملله‌ته زۆری ماوه تا بگات به که‌مترین مافه سه‌ره‌تایه‌کانی
له‌سایه‌ی ئه‌م حزب و سه‌رکردانه له‌لایه‌ك و نووسه‌رو شاعیر‌و هونه‌رمه‌نده خۆفرۆشه‌کان
له لایه‌کی تره‌وه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست