کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاك نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ تاقیکردنه‌وه‌ێێکی سه‌ختدایه‌

Saturday, 19/02/2011, 12:00



با به‌ بیرت بێنینه‌وه‌ ئه‌مه‌ دروشمی ده‌می خۆته‌ ده‌سه‌ڵات دوو شتیان له‌ ده‌سته دراو درۆ
وبه‌ئزنی خوا هه‌ردووکیان له‌ده‌ست ده‌رده‌ێنین ، تائێستا وله‌داهاتوش ناتوانن دراویان له‌ ده‌ست ده‌ربێنن وئه‌مه‌ خه‌ونی شاعیرانه‌ چونکه‌ خه‌باتی ئه‌مان بۆ دراوه‌ وهه‌ربه‌دراویش درێژه‌ به‌ته‌مه‌نیان ده‌ده‌ن وبه‌رده‌وام ده‌بن وخۆشت له‌ ئێمه‌ باشتر ئاشناییت هه‌یه‌ له‌گـه‌ڵ ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌ وشاره‌زایێكی باشت هه‌یه‌ که‌ چۆن بیر ده‌که‌نه‌وه‌وپه‌نا بۆهه‌ر کارێــــك ده‌به‌ن به‌خه‌یاڵتان بێت یاخود نێت وئه‌وه‌ سه‌لمێندراوه‌ وبوختان نیه‌ ومێژووی کـــــــــۆن وئێستاش به‌رونی ئه‌مه‌مان بۆ ده‌رده‌خات، به‌ڵام بۆ درو ئه‌وه‌ ئێوه‌ش لێی بێبه‌ش نین وله‌ میدیاو وبه‌یانامه‌کانتان به‌زه‌قی خه‌ڵك هه‌ستی پێده‌کات وگه‌ر پاساوتان بگه‌رێنه‌وه‌ بۆکات ونه‌گونجانی وگه‌ران به‌دوای ده‌رفه‌ت وهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی بارزانی وتاڵه‌بانی ته‌نها هه‌ڵاتنه‌ له‌راستی وخۆڵکردنه‌ چاوی جه‌ماوه‌روئێوه‌ رۆڵی راسته‌وخۆ له‌ خۆپیشاندانکه‌ی شاری سلێمانیتان هه‌بێت یان نه‌بێت وه‌كو یه‌ك وایه‌و تاوه‌نه‌که‌ی خراوه‌ته‌ی ئه‌سـتۆی ئێوه‌ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ وبۆیه‌ پارتی پارتان فه‌رمانی دا به‌ سوتاندنی گشت باره‌گاکانی ئێوه‌ له‌ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی وئه‌گه‌ر چی له‌ به‌یانامه‌کانیان راسته‌وخۆ ده‌ستی ئه‌وتاوانه‌ که‌ خۆیان ئه‌نجامیان داوه‌ ئه‌یخه‌نه‌ ئه‌ستۆی ئێوه‌ ، واته‌ ئێوه‌ش رازین وچاوه‌رێ پێکهێنانی لیژنه‌ن که‌ده‌سه‌ڵات پێکیبهێنێت بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ وسزادانی ئه‌وکه‌سانه‌ یاخود ئه‌و گرۆپه‌ی که‌ له‌پشت ئه‌و کاره‌ وه‌ستاوه‌ وه‌ هه‌موولایه‌کمان ئه‌زانین وشاره‌زایمان هه‌یه‌ ده‌سـه‌ڵات  چۆن و بۆچ مه‌به‌ستێك لیژنه‌ پێکده‌هێنێت وته‌نها بۆکات کوشتنه‌وه‌ سه‌راوگیرکردنه‌وه‌ی راستیه‌کانه‌ وگاڵته‌ کردنه‌ به‌ئه‌قلی خه‌ڵك وتائه‌مانه‌ش مابن یه‌ك راستی له‌ده‌میان یاخود له‌سه‌ر رووی میدیاکانیه‌ن نابیسترێت و نابینرێت وه‌من وه‌ك گۆڕانخوازێك واهه‌ست ده‌که‌م ئێوه‌ چاوه‌رێی گۆڕانی خۆرسکن ، یان ده‌ستێکی ده‌ره‌کی له‌جیاتی ئێمه‌ به‌وکاره‌ هه‌ڵسێت ویان گۆڕان له‌ قاپیه‌کانمان دات ئنجا بکه‌وینه‌ خۆ، یاخود چاوه‌رێ که‌ین که‌ی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌ له‌ حوکمرانی بێزاربن وبه‌ئاره‌زوی خۆیان ده‌سه‌ڵات به‌ جێبهلن و وخه‌ڵك ئێستا ساویلکه‌ نیه‌ وشت ده‌خوێنیته‌وه‌ گه‌ر بێده‌نگیشه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ ناسه‌لمێنێت که‌ رازیه‌ ، بۆیه‌ ئێستا جه‌نابتان که‌وتوونه‌ته‌ شوێنێك وه‌ك عاره‌ب وته‌نی لایحسدعلیه‌ وده‌رچون لێی وبریاردان کارێکی سه‌خت ودژواره‌ وبێده‌نگیش دژوارتره ‌و ریسه‌که‌مان ئه‌بێته‌وه‌ به‌ خوری وئه‌مکاره‌ش به‌ ویستی خوت خستۆته‌ سه‌ر شانت وبه‌رپرسیاری لێی له‌ سه‌رکه‌وتن وهه‌ره‌س هێنانی ولامان رونه‌ پشت به‌ستن به‌ جه‌ماوه‌ر هه‌میشه‌  سه‌رکه‌وته‌ن به‌ده‌ست هاتوه‌ ورژێمی زۆر زه‌به‌لاحتر وتوکمه‌ترو شاره‌زاتر وخاوه‌ن سوپای هه‌مه‌ جۆرو له‌ به‌ر ده‌می ئیراده‌ی گه‌ڵ خۆیان نه‌گرتوه‌ ووه‌ك پوش ئاوریان به‌رداوه‌تێ وله‌ناوبردراون وبۆنه‌ته‌ په‌ندی زه‌مانه‌ ئه‌مه‌ علی زه‌ینلعابدین ئه‌مه‌ موبارك و وانۆره‌ی علی عه‌بدوڵڵه‌ سالحه‌ وموعه‌مه‌رقه‌زافیش وبه‌شاری رێویش به‌رێوه‌یه‌ به‌ ئومێدی خوداو گه‌ڵ و چاوه‌رێی بریارتانین .......


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە