کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با ئه‌م جاره‌ ته‌نها گۆڕینی جل و به‌رگ وبه‌ژن و باڵا نه‌بێت

Sunday, 16/01/2011, 12:00


چاوخشانێك به‌ مێژووی گشت رژێمه‌ دکتاتۆره‌ کانی جیهان له‌ سه‌رده‌ می کۆن

وئێستاشی له‌ گه‌ڵبێت بۆمان روونده‌بێت که‌ هه‌موویان یه‌ك شت کۆیان ده‌کاته‌وه‌

ئه‌ویش مه‌حاڵبوون له‌ گۆڕانبوونیانه‌،بۆیه‌ هه‌موو کارو کرده‌وهوهه‌ڵسوکه‌وتیان

زۆرله‌یه‌کتر نزیکن یاخود وه‌کویه‌کترن ،وه‌بۆ رزگاربوونی ملله‌ت ته‌نها ئومێد

دورستکردن وچاوه‌رێکردن له‌رێگای ره‌خنه‌وگازنده‌و وه‌ده‌رخستنی گه‌نده‌ڵی و

چه‌ند کارێکی قێزوه‌ندیان ، به‌ ئومێدی چاوبه‌خۆداخشانه‌وه‌یان و پاشگه‌زببنه‌وه‌

گه‌مژه‌ییه‌ وگاڵته‌ کردنه‌ ، به‌ئه‌قلی شه‌قامی کوردی ودرێژه‌دانه‌ به‌ ته‌مه‌نی ئه‌م

ده‌سه‌ڵاته‌ بۆگه‌نانه‌ ، گه‌ر چی نکۆڵی ناکرێت ئه‌بێته‌ هانده‌رێك ، بۆئاماده‌باشی

شه‌قام بۆ کات وساتی پێویست و ته‌نهاشه‌قام ئه‌بێته‌ فاکته‌ری سه‌ره‌کی بۆکاری

گۆڕانی رژێمه‌ دیکتاتۆره‌کان وباوی ئنقلابات نه‌ماوه‌ وکارو پیشه‌ی زلهێزه‌کان‌

بوو، وه‌خێراکردن له‌ رووخاندن وله‌ ناوبردنیان زیانه‌کانی گیانی وماڵی که‌متر

ده‌بێت ، به‌ڵام لێره‌دا گرنگتر له‌ کاری رووخان،کێن ئه‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌م

کاره‌ مێژوویه‌ی ده‌که‌ن وته‌نها گۆڕانی جل وبه‌رگ وبه‌ژن و باڵانه‌بێت ودیسان

خۆزگه‌ به‌ کۆنه‌که‌ بخوازینه‌وه‌ ، وه‌نمونه‌شمان له‌ به‌ر ده‌ست دایه‌ وه‌ك گۆڕینی

رژێمی شای ئێران 1979 وهه‌روه‌ها گۆڕینی رژێمی عیراق له‌ 2003 گه‌رچی

به‌ده‌ستی گه‌ڵانی عیراق نه‌بوو ،به‌ڵام تا ئمرۆش بارودۆخه‌که‌ ئاسایی نه‌بۆته‌وه

وه‌نه‌‌هامه‌تیه‌کان هه‌رماون و روو له‌ زیابوونه‌ وبه‌تایبه‌تی ، له‌ به‌شی باشووری

کوردستان ، له‌ سایه‌ی دوو بنه‌ماڵه‌ی مافیای خۆسه‌پێن وبه‌تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی

بارزانی وکاتیان هاتوه‌ وسنوورێکیان بۆ دابنرێت و بخرێنه‌ به‌ر ده‌می دادگای

ملله‌ت وبه‌سزای خۆیان بگه‌ن به‌ ئومێدی خوداگه‌وره‌.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە