کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دواموعجزه‌ی سه‌دی بیست ویه‌ك له‌ کورستانی باشوور سه‌رهه‌ڵده‌دا و به‌تایبه‌تی له‌ سه‌ری ره‌ش که‌ ئمرۆ کراوه‌ به‌ سه‌ری سوور

Thursday, 23/12/2010, 12:00


نابێ ئێما ئه‌ونده‌ ساويلکه‌ بین وهه‌رچی بنه‌ماله‌ی بارزانی بیرێژن قاچی بخه‌ینه‌ سه‌ر بێ بیرکردنه‌وه‌

چونکه‌ ئه‌مانه‌ گه‌ر سیاسیش نه‌بن ،لێزانی باشن له‌ یاری کردن له‌ کاتی پێوست بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی

به‌رامبه‌ره‌کانی خۆیان وبه‌تایبه‌تی کاتی پێویست ،پاش دوورستبوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ترس

میوانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌ بوو ، ئیتر به‌ هه‌ر شێوه‌ێێك بێت هه‌وڵده‌ده‌ن له‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ بده‌ن یاخود وانێشان

گۆڕان بکه‌ن که‌ له‌ مه‌حاڵ مه‌حالتره‌

وه‌ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی کار تێکردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ سه‌ر شه‌قامی کوردی که‌وتنه‌ دارژتنی چه‌ند

سیناریوێێك وله‌ هه‌موویان گاڵته‌جارتر گۆڕان له‌ ناو پارتی بنه‌ماڵه‌ وده‌وره‌که‌ سپێردرا به‌ نێچیری

کوری ئدریس خاوه‌نی دروشمی گه‌ر شۆرشمان پێنه‌کرێ خۆ ده‌توانین تێکی ده‌ین ،ئیتر زۆر له‌خه‌ڵك

و دڵسۆزانیش هه‌ڵخه‌ڵتان و تا کار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك گره‌وی له‌ سه‌ر ده‌کرد ،به‌ڵام وڵامه‌که‌یان له‌

ئاهه‌نگی زیاتر یه‌کتر ناسینی 13و31 ئاب له‌گه‌ڵ نوجه‌یفی وئه‌عوانه‌ وه‌رگرته‌وه‌ که‌ به‌هه‌ڵه‌ نه‌چن چونکه‌

گۆڕان لای بنه‌ماڵه‌ واته‌ ئه‌نفالی بنه‌ماڵه‌ وه‌نه‌مانیان وتاکه‌ رێگا بۆ مانه‌وه‌یان ،مانه‌وه‌یانه‌ له‌سه‌رکه‌بکی

پارتی وله‌هه‌مان کات که‌بکی حکومه‌ت که‌ مه‌حاڵه‌ رێگا بده‌ن هیچ که‌سانێك وبه‌تایبه‌تی گه‌ر سۆرانی

بێت جێگایان بگرێته‌وه‌ و ئه‌م به‌ناو کۆنگره‌یه‌ش ده‌ریخست که‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی زۆر له‌ یه‌کتر نزیکترن

وپله‌کانیشیان به‌ئاره‌زوومه‌به‌ستی خۆیان دابه‌شکرد گه‌ر چی تۆزی بیرورای دوورست کرد لای هه‌ندو‎ێك

له‌ لایانگرانیان به‌ڵام ئه‌مان دڵنیان ئه‌توانن چاره‌سه‌ری که‌ن و ده‌رمانه‌که‌ش لا ئه‌مانه‌ چه‌ند ده‌رزه‌نێکه‌ له‌

ده‌فتره‌ دۆلاره‌ دزراوه‌کانی ملله‌ت ئه‌توانن دڵره‌نجاوه‌کانیان چاره‌سه‌رکه‌ن،با بگه‌رێمه‌وه‌ سه‌ر بابه‌ته‌که‌ که‌

نێچیروانه‌ ئێمه‌ هه‌موومان باش ده‌زانین ئه‌م نا زاته‌ گه‌ر له‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نه‌بوایه‌ هیچ باکگروندێکی

ئه‌وتۆی نیه‌ نه‌ له‌ شهاده‌ و نه‌ له‌ خه‌بات وئه‌و نازو نعمه‌ته‌ی که‌ پێبه‌خشراوه‌ به‌ هۆی نازناوه‌که‌یه‌تی ئیتر

چۆن له‌قه‌ له‌م هه‌موو کۆمپانییایانه‌ی خۆ ئه‌دات له‌ پێناوی چی ملله‌تی بیر که‌وتۆته‌وه‌ یان پاره‌دزراوه‌کانی

گه‌راندۆته‌وه‌بۆ ملله‌ت ،به‌خوا ئێمه‌ ساویلکه‌ین گه‌ر به‌خه‌یالیش وا بیر که‌ینه‌وه‌ ،چونکه‌ ئه‌وه‌ی له‌ رێوی

له‌ دایك ببێت هه‌ر رێوی ده‌رئه‌چێ و هه‌رگیز نابێته‌ مه‌ڕ ،گه‌ر واش روویدا ئه‌مه‌ ئه‌بێته‌ موعجزه‌ی سه‌دی

بیست ویه‌ك ،نمونه‌مان زۆره‌ هه‌موو کوروخزمه‌ نزیکه‌کانی سه‌رکرده‌کانی وڵاته‌کانی ده‌وروپشتمان کامیان

بیری له‌ گۆرانکردن کردۆته‌وه‌ مه‌گه‌ر کوری حافز ئه‌لئه‌سه‌د یاخود کوری مللك حوسین مللك عبدوڵڵه‌ و

ئێستاش چاوه‌رێی کورانی موبارك و قه‌زافی وعلی عبدالله‌ سالح وئه‌وه‌هه‌ر باسێ مناڵانی وڵاتانی که‌نداو

هه‌رمه‌که‌ که‌ نێچیر زۆر موته‌ئه‌سیره‌ به‌ شێوه‌ی حکومرانیان ، به‌ تایبه‌تی دوبه‌ی.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە