کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود به‌ به‌ردێك دوو قه‌ل له‌سولیمانی ده‌کوژیت..

Friday, 12/11/2010, 12:00


لای هه‌موو که‌سێك روون و ئاشکرایه‌ که‌ پله‌ی سه‌رۆك کۆماری عیراق گه‌وره‌تره‌ له‌ سه‌رۆکی هه‌رێم به‌لام هۆی چیه‌ مه‌سعود ده‌ست به‌رداری ئه‌و پله‌یه‌ ده‌بێت بۆ جه‌لال وابه‌ئاسانی وهه‌میشه‌ دوو لایه‌نی دژ به‌یه‌کن وپله‌وپایه‌وسه‌روه‌ت وسامان هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م رکابه‌ریه‌بوه‌ وه‌بۆته‌ هۆی چه‌ندین شه‌ری خوێناوی له‌نێوانیان وخه‌لکی هه‌ژاریش بوونه‌ته‌ سووته‌مه‌نی شه‌ره‌کانیان وباجه‌که‌یان داوه‌ ،زۆر له‌براده‌ران ئاماژه‌یان یاخود روونتر بڵێن چه‌ند هۆێێکی راست ودورست خستۆته‌ روو به‌ڵام هۆی سه‌ره‌کی هه‌ردوور کردنه‌وه‌ جه‌لال نیه‌ وسه‌رقالکردنی به‌ و پله‌یه‌ که‌ خه‌ونیشی پێوه‌ نه‌دیبو ،به‌ڵام مه‌سعود نیازێکی تری له‌ دڵه‌ بۆ دوور کردنه‌وه‌ی جالال له‌ سولیمانی ،واته‌ دوور کردنه‌وه‌ی جه‌لاله‌ له‌ یه‌کیه‌تی وبه‌مه‌به‌ستی زیاتر لاوازکردنی یه‌کیه‌تیه‌ و به‌ دووریشی مه‌زانن که‌ هه‌ولی دابێت وکه‌سێکی سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی ده‌ست نیشانکردبێت بۆ سه‌رۆکی داهاتوی یه‌کیه‌تی وپه‌یمانی یارمه‌تیشی پێدابێت وئه‌مه‌ش له‌یاد نه‌که‌ین به‌مردنی جه‌لال له‌سه‌ر ته‌ختی سه‌رۆکی به‌غدای عرووبه‌ یه‌کیه‌تی به‌ هێرۆ کۆنترۆڵ ناکرێت ولافاوی پله‌وپایه‌ ئه‌میش رائه‌مالی ئه‌مه‌ قه‌لێك .

قه‌لی دووه‌م مه‌سعود ئێستا ئه‌وه‌نده‌ حساب بۆیه‌کیه‌تی ناکات وه‌ك پێشووتر نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بالێکی لێشکاوه‌ له‌ لایه‌ن کاك نه‌وشیروان چونکه‌ گه‌ر بێنه‌ سه‌ر راستی ێه‌کیه‌تی هه‌موو کاتێك وئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت گه‌ر تۆزێ هه‌وڵدات چه‌ند گۆرانکارێك بکات له‌ ناو رێزه‌کانی ،له‌ ماوه‌ێێکی کورت توانای هه‌یه‌ پارتی بارزانی له‌ گۆره‌پانه‌که‌ رامالی گه‌ر هه‌موو دووژمنانیش یارمه‌تی ده‌ری بن به‌ڵام ئه‌م گۆڕانکاریانه‌ کاتی به‌سه‌رچوه‌ بۆ جه‌لال پاش مۆرکردنی به‌ناو ئتفاقه‌ هاوبه‌شبوونیان له‌ سه‌روه‌ت وسامانی هه‌رێمه‌که‌مان به‌سه‌رخان وژێرخانیه‌وه‌ به‌ڵام ترسی سه‌ره‌کی مه‌سعود کاك نه‌وشیروانه‌و لاوازبوونی یه‌کیه‌تی واته‌ لاوازبوونی گۆڕانیشه‌ و ئه‌م کات زۆر به‌ئاسانی هه‌ره‌شه‌ له‌ گۆرانیش بکات یاخود ناچاریان کات مل بۆ داخوازیه‌کانی ئه‌م شۆرکه‌ن به‌ڵام ئه‌مه‌ی بۆ ئه‌چێته‌ سه‌ر یاخود نا داهاتوو وڵامی ئه‌و پرسیاره‌ لایه‌ به‌ روونی..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە