کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کام ده‌ست له‌ پشت خۆپیشانده‌رانه‌ ؟ ئه‌وده‌ستانه‌که‌ئێوه‌ هه‌موو رۆژێ ماچیان ده‌که‌ن

Saturday, 09/04/2011, 12:00


هه‌رچی رژێمی دونیا هه‌یه‌ له‌ کاتی هه‌وڵدانی مڵله‌ت بۆله‌ گۆرنانی ،بێ بیرکردنه‌وه‌
ویه‌که‌م هه‌نگاویان بۆچه‌واشه‌کردنی خه‌ڵکی خۆیان ، ده‌ستی ده‌ره‌کی ئه‌خه‌نه‌ پــاش
هه‌ر شۆرشێك یان جولانه‌وه‌ێێك یان خۆپیشاندانێك بۆهێنانه‌وه‌ی پاساو رێگادان بــــه‌
چه‌ته‌وبه‌ڵته‌جیه‌کانی بۆ خوێن رشتنی هاوڵاتیانی سڤیل ،که‌ مافیکی ره‌وای خۆیانه‌ بۆ
خۆپیشاندان و داواکردنیان بۆ ئازادی ویه‌کسانی وپاراستنی که‌رامه‌تی تاکـــــــه‌کانی
ورێگرتن له‌ دزین وبه‌هه‌دردانی سه‌روه‌ت وسامانی وده‌ست گرتن وده‌ست تێوه‌ردان
له‌هه‌موو چومگه‌کانی ژیانی ملله‌ت ودامه‌زراندنی به‌رڵه‌مان وحکومه‌ت % ده‌رسه‌د
سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌ له‌ کویله‌ وپێلاو لێسه‌کان وسه‌رشۆروچاووزوبان به‌ستراو لـه‌ ئاستی
حه‌ق وتووتی ئاسا له‌ دووباره‌ کردنه‌وه‌ی ووشه‌کانی سه‌رکرده‌ زه‌لیله‌کانیان له‌ئاست
دووژمنانمان وهه‌موومان ئه‌بینین چۆن به‌ چۆك دادێن وئه‌که‌ونه‌ له‌رزان وپێڵاوماچ
کردن ونه‌برانی زه‌رده‌خه‌نه‌ له‌ سه‌ر لێویان و خه‌ریکه‌ له‌ خۆشی دیدارریان باڵبگرن
له‌ سوکیا وکۆنترۆڵی له‌شیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن وه‌ك چۆن سه‌ربازێك کاتی خۆی له‌به‌ر
ده‌م سه‌دام ئه‌وه‌ستا ، ئا به‌م شیوه‌ ره‌فتار ده‌که‌ن به‌ناو سه‌رکرده‌کانی کورد له‌ به‌رده‌م
سه‌رکرده‌کانی دووژمن و ئه‌یانه‌وێت ملله‌تیش سوزده‌یان بۆ به‌بات وبه‌مــــــوقه‌ده‌س
ناویان ببات و ره‌خنه‌ گرتنیش لێیان بخرێته‌ خانه‌ی ته‌حریم وته‌جریم وخــه‌تی سوور
به‌زاندنه‌ به‌خراپ ناو هێنانیان ، من قه‌ت له‌و باوه‌ره‌ نیم ملله‌ت سه‌رکرده‌ی دکتاتۆر
به‌رهه‌م بێنێت به‌ هۆی نه‌زانی ونه‌فامی ، گه‌روابێت ئه‌بوایه‌ نیلسن ماندێلاش به‌با به
دکتاتۆر ، چونکه‌ ملله‌ته‌که‌ی زۆر دواکه‌وتوو وله‌وپه‌ری خراپی ژیانی به‌سه‌رده‌برد
له‌ سایه‌یی رژێمی ره‌گه‌ز په‌رستی پێست سپیه‌کان ، به‌رای من هۆی ســــه‌ره‌کی بۆ
دورست بوونی سه‌رکرده‌ی دکتاتۆر ، هه‌ست کردنی سه‌رکرده‌که‌خۆی ئه‌م شــوێنه
شایسته‌ی ئه‌م نیه‌ وخه‌ڵك به‌هه‌ڵه‌ چووه‌ وبۆپاراستنی شوێنه‌که‌ی په‌نا ده‌باته‌ به‌رتوندو
تیژی وهه‌وڵ ده‌دات هه‌موو رێگاکان له‌ خه‌ڵك دابخات وئازادیشیان لێ زه‌وت کات
وووڵات ئه‌خاته‌ ژێر باری نائاسای ، بۆ کۆت کردنی ده‌ست وپێی خـه‌ڵك ورۆژانه
رشتنی ده‌ریاێێك له‌ درۆ وده‌ڵه‌سه‌ وپف کردنی جۆته‌ گونی سـه‌رکرده‌ وبه‌رزکردنه
وه‌ی بۆ ئاسمان و به‌نه‌مانی ئه‌م ئاسمانیش باران نابارێنێت وملله‌ت و خاکیش له‌نـاو
ده‌چن ،بۆیه‌ ئه‌بێ ملله‌ت له‌ هه‌وڵ وتێکۆشانی نه‌وه‌ستێت تا ئه‌یانخاته‌وه‌ ئه‌وشـوێنه‌ی
که‌شایسته‌یه‌ به‌ خۆفرۆشانه‌ مه‌سعود وجه‌لال (زبلخانه‌ی مێژوو)



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە