مه‌له‌کردن له ئاوی ڵێڵ مۆڵه‌تی ده‌وێت بۆ گرتنی بۆقه ده‌نگ نه‌خۆشوکان
Sunday, 30/01/2011, 12:00
چاوخشانێك گه‌ر به خێراییش بێت به مێژووی ململانی پارتی ویه‌کیه‌تی وحزبه‌کانی تر
ئه‌گه‌ینه برواێێك که هه‌ر حزبێك له‌م حزبانه گۆره‌پانی خه‌بات وکێشه‌ی کوردیان وه‌ك
ئه‌وه‌ی به میرات بۆیان ماوه‌ته‌وه و له سه‌ریان تاپۆ کرابێت واهه‌ژماریان کردوه‌و
دیالۆگی دانووساندن وگفتووگۆله فه‌رهه‌نگی ئه‌م حزبانه شووێنی نه‌کراوه‌ته‌وه وگه‌ر
په‌ناشیان بۆ بردبێت ئه‌بێ باش بزانین ئه‌مه به ئاره‌زوو ویستی ئه‌مان نه‌بووه‌و به
ناچاری له سه‌ر یه‌ك مێز کۆبوونه‌ته‌وه ، وه‌ك هه‌ره‌شه‌ی له ناوچوونیان به جووته
بۆ نموونه له کاتی هێرشی سه‌دام به‌چه‌کی کیمایی یان هه‌بوونی ئاخورێکی زۆری
زه‌به‌لاح وه‌ك بودجه‌ی هه‌رێم و نه‌وتی کوردستان ، ئه‌گینا هیچ شتێك نیه ئه‌مانه
کۆ کاته‌وه و ئتفاقیه به‌ناو ستراتیژیه‌که‌ی نێوان بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی هه‌موو
کورد و شاره‌زایان ده‌زانن هۆیه‌که‌ی ده‌سه‌ڵات و بودجه‌که‌ی به‌غایه وئه‌م ئتیفاقیه‌ش
ناتوانێت دڵی هه‌ردوولا له‌به‌رامبه‌ر یه‌کتری بێ گه‌رد کات وگومان وبێ باوه‌ری
ره‌شکاته‌وه وته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت سه‌رپۆشیان کات تا ئه‌و کاته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان دژبه
یه‌ك ده‌بن و ئه‌وسا وا ئه‌که‌ونه گێانی یه‌کتر مه‌گه‌ر تسۆنامی وای به خه‌ڵك کردبێت.
ئه‌مه‌ش گه‌ر راپه‌رین روو نه‌دات وهه‌ر له ده‌سه‌ڵات بن ،به‌ڵام خێره له م کاتانه‌دا
که راپه‌رین زۆر وڵاتی ته‌نیوه پارتی و یه‌کیه‌تی که‌وتوونه‌ته دانووساندن وبه‌ناو
ته‌فعیلکردنی ئتیفاقیه ستراتیجیه‌که‌ی بنه‌ماڵه و هه‌رشه‌و گوره‌شه‌ی بێ بنه‌ماو ده‌که‌ن
وناهێلن که‌س مه‌له له ئاوی ڵێڵ بکات و ئه‌بێ مۆڵه‌ت له مه‌ڵا حکمه‌ت وه‌رگرن بۆ
گرتنی ئه‌م بۆقه ده‌نگ نه‌خۆشانه ، ئه‌م کۆبوونه‌وانه یه‌ك به دوای یه‌ك شتێکمان بۆ
ده‌سه‌لمێنێ که‌هه‌رێمی کوردستان وه‌ك تونس وایه‌وله یه‌ك ده‌چن وقسه‌کانی مه‌سعود
به درۆ ده‌خاته‌وه وئه‌مه راستی و گه‌واهیه که ترس گه‌یشتۆته به‌ر قاپی هه‌موو
دکتاتۆره‌کانی ناوچه‌که و ورده دکتاتۆره‌کانی خۆشمان که به‌ده‌بابه‌ی 31ئاب هاتنه‌وه
هه‌ولێری پایته‌خت وپه‌رله‌مان،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست