بارزانی ده‌مێکه وڵامی خۆپیشانده‌رانی داوه‌ته‌وه
Tuesday, 29/03/2011, 12:00
گه‌ر سه‌یری یاخود روونتر بڵێین بگه‌رێینه‌وه دواوه وسه‌یری کرده‌وه‌کانی دکتاتۆره‌کــــــــانی له‌ناوچوی تونس و مسر وئێستاش له‌و کاته‌وساتانه‌شدا دکتاتۆره له سه‌ر یه‌ك قاچ وه‌ستاوکانی لیبیا و یه‌مه‌ن ونزیك بونه‌وه‌یان له چوار گۆشه‌ی یاری شترنج (ک‌ش مات الملك) هــــــه‌ر هه‌موویان په‌نایان بردۆته رێگاێێك بۆ وڵامدانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران ، که داوا ده‌که‌ن ده‌ست له کاری خۆسه‌پاندی وه‌ك سه‌رۆك به زۆره ملی هه‌ڵگرن ورێگا بده‌ن ملله‌ت نوێنه‌ری خــۆی یاخود سه‌رۆکی خۆی به ئازادی هه‌ڵبژێرێت و بۆکاتێکی دیاری کراو بێت وسه‌رۆکایه‌تیش نه‌کرێت به نه‌ریتی میرات گری وحوکمی وڵات بکه‌وێته ده‌ست بنه‌ماڵه‌یه‌ك وبه‌ئاره‌زووی هینی خۆیان لێیخورن ووڵات بکرێته چێلگه‌ی په‌له‌وه‌ربۆیان ومافی ده‌نگ به‌رزکردنه‌وه‌شت پێ ره‌وانه‌بینن ، ئه‌گینا سه‌رت ده‌برن ، یان ده‌مت پر ده‌که‌ن له گوله وبه‌تیرۆرست له‌قه‌له‌م ده‌دن ، رێگاکه‌ش خۆی له خۆیدا وڵامدانه‌وه‌ێێکی راسته‌و خۆیه بۆ خۆپیشانده‌ران ، که خه‌ڵك منیان ده‌وێت وه‌ك سه‌رۆك وهه‌موو لایه‌کیشمان ، ده‌زانین چۆن وبه چ شێوه‌ێێك خه‌ڵك کۆده‌که‌نه‌وه و نکۆڵیش ناکرێت به‌درێژای ته‌مه‌نی حوکمرانیان توانیتیان وژدانی خه‌ڵکانێکی زۆر بکرن به پاره‌ی دزراوی ملله‌ت ، یاخود له‌رێگای ترس وتۆقاندن و هه‌ره‌شه‌ی نان برین به‌ڵام ئه‌بێ ئه‌مه له‌یاد نه‌کین ، له‌کاتی ته‌نگانه‌دا خه‌ڵکی کراوو ترسێندراو هه‌ڵخه‌ڵه‌تێندراو ماڵ نین بۆ سه‌رۆك .هاتنیشیان ته‌نها بۆ زیادکردنی ژماره‌یه وسه‌رۆکیش له‌ئێمه باشتر د‌رکی پێ ده‌کات ، به‌ڵام هه‌ر په‌نای بۆ ده‌بات وخۆی پێ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت وچاوه‌رێشه ملله‌ت به‌م خه‌ڵکه‌ی به‌ر ده‌می که پێشتر زانراو له چۆنیه‌تی کۆکردنه‌وه‌یان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێت ، ئه‌م رێگایه سه‌رکه‌وتنی به ده‌ست ده‌هێنا گه‌ر ساڵانی حه‌فتاکانبا یاخود هاشتاکان و تا نه‌وه‌ده‌کانیش جێگای قه‌بول بوو ، نه‌ك ساڵی 2011 ، یاد کردنه‌وه‌ی رۆژی راپه‌ریوی سلێمانی له‌لایه‌ن جه‌لال و یادکردنه‌وه‌ی رۆژی راپه‌ریوی خه‌ڵکی هه‌ولێرله لایه‌ن مه‌سعود بارزانی ،وڵامی کۆتایی بوو بۆ خۆپیشانده‌رانی به‌ر ده‌رگای سه‌را ، که ئه‌وان له‌سه‌ر کۆڵتان دانابه‌زن ..دانابه‌زن به‌زه‌بری هێزنه‌بێت دانابه‌زن...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست