ديـمانه سازکردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران وکوێلهکانیان زیانی زیاتره له سوود
Sunday, 26/12/2010, 12:00
ديمانه وچاوپێکه‌وتن ودواندن کارێکی باوه و بۆته پێویستێکی سه‌رده‌میانه بۆ روونکردنهوهوشێکردنهوی شته شاراوه‌کان ونادیاروتهماویهکان له لای خه‌ڵك بهههموچین وتوێژه‌کانیه‌وه ،به مه‌به‌ستی تیشك خستنه سه‌ر روو تاریکه‌کان ، له ههربوارێكا بێت ، رامیاری ، سه‌ربازی ، دارای ، سورشتی هتد . ئه‌م دیمانه‌ش یاخود چاوپێکههتنانهش له گه‌ڵ خه‌ڵکانی شاره‌زا یاخود پسپۆر له بواره‌که‌دا و بهراشکاوانهو بێ خۆدزینه‌وه وڵامی هه‌موو پرسیارێك بداته‌وه وهه‌روه‌هاش له‌مه‌ش گرنگتر لایه‌نه‌که یاخود که‌سه‌که‌ی پرسیار ده‌کات و ئه‌بێ پرسیاره‌کانی به‌ئاره‌زووی شه‌قام ،خوێنه‌ره‌کان ، بێنهرهکان ،گوێگره‌کان بێت نه‌ك به‌ئاره‌زووی کاکی مێوانه‌که بێت و هیمای گومان لاخهڵك دوورست کات و خواردنی ئکسپایهر گه‌رم کاته‌وه و بیخاته‌وه به‌ر ده‌می خه‌ڵك ،تا قێزی لێپکهنهوه ، وه‌ك چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی نێچیر بارزانی له‌گه‌ڵ گۆڤاری لڤین وئاوێنه له‌گه‌ڵ مه‌ریوان که‌ریم ئاغای نازه‌نینی مه‌به‌ستم لێره‌دا به‌رگری کردنه له م گۆڤار‌و رۆژنامه و سایتانه‌یه که‌کارێکی باش نیه لاپه‌ره جوانه‌کانیان به وڵامی ئه‌م جۆره که‌سانه پیسکه‌ن و گومان لای خه‌ڵکی دڵسۆز دورستکه‌ن چونکه وڵامه‌کانیان پێشوه‌خت زانراون و له ئاو کوتینه‌وه زیاتر نیه و ڵێڵکردنی گۆمهکهشه زیاتر وگاڵتهکردنه به‌هه‌ست و نه‌ستی خه‌ڵك ودیمانه له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران وکوێلهکانیان هه‌ر مه‌به‌ستێکی له پشت بێت به‌خراپ ئه‌شکێته‌وه وزیانی زۆر زیاتره له و سووده‌ی ئێوه بیری لێده‌که‌نه‌وه، ئه‌مه‌شتان له یاد نه‌چێت زۆر له خه‌ڵکی ساده‌ی عه‌رب بروایان هێنابو که وێنه‌ی سه‌دام له سه‌ر مانگ ده‌رچوه ، ملله‌تی کوردیش هاوژیانه وهاوبیره له‌گه‌ڵ گه‌ڵی عه‌رب و له وانه‌یه بروا بکه‌ن که هه‌موو کورد که‌سێکی تیا نیه جێگای خاوه‌نی 31 ئاب وشه‌ری براکوژی وخاك فرۆش مه‌سعود بارزانی بگرێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست