تا که‌ی سنگفراوی ملله‌تی باشوور له خیانه‌تکاران ووڵات فرۆشان
Tuesday, 19/04/2011, 12:00
رێگا نه‌ما تاقی نه‌کرێته‌وه ، له‌ناره‌زایی ده‌ربرینی ملله‌تی باشوور ، بۆ گه‌یاندنی ده‌نگیان به‌گـــوێ خۆسه‌پێنه‌ران ولکاو به کورسیه‌کانیان وکۆتایی هێنان وده‌ست کێشانه‌وه‌وهه‌ڵگرتن له یاریکردنیان به چاره‌نووسی ملله‌ت وبه‌ستنه‌وه‌ی به چاره‌نووسی ته‌نها دوو بنه‌ماڵه‌ی سودمه‌ند وگرێدراو بـــــه نه‌هێنی وئاشکرا به دوژمنانی کورد وکوردستان و سه‌یرکردنیان بۆ خاك وملله‌ت وه‌ك کۆمپانیای مولکداری خۆیان ونه‌وه‌کانیان وئه‌م دوو مانگه له خۆپیشاندانی خه‌ڵکی شاری سلێمانی وده‌وروی
به‌ری وخۆپیشاندانی دوێنێی شاری هه‌ولێر بۆ یه‌که‌م جار‌و به‌کارهێنانـی چه‌ك وگرتن وفراندن و وبه‌کار هێنانی زمانی بازاری ده‌رحه‌ق به په‌رڵه‌مانتاران ورێگه گرتن وهه‌ره‌شه‌کردن لێیان ئه‌مه دوا وڵامی ده‌سه‌ڵاتدارانه بۆ داخوازیه‌کانی ملله‌ت وله‌مه زیاتر هیچ وڵامێکی تریان لێ نابیسن و نابینن وبه ئاشکرا پێمان ئه‌ڵێن سه‌رتان دا له‌به‌رد وئه‌وه‌ی ئێوه ئه‌یکه‌ن وداوای ده‌که‌ن خه‌ونــــی شاعیرانه،یان به مانگه شه‌و وه‌ڕینه وئه‌وه‌ی ده‌ستمان بۆ درێژ کات ده‌ستی ده‌برین وئه‌ویاسایه‌ی ئێوه باسی لێده‌که‌ن خۆمان دامانرشتوه‌بۆ ئێوه‌ی ره‌عیه‌ت وشمولی ناوچه‌ی ســـــــــه‌ری ره‌ش و قه‌ڵاچوالان ونۆکه‌روکویله‌کانمان ناکات وهه‌میشه کارتی ڤیتۆمان پێیه‌وله‌کۆنه‌وه ملله‌ت به‌نه‌زانی
خۆی پێبه‌خشیوین وله‌ئاشبه‌تاڵ وخیانه‌ت وهێنانی سوپای داگیرکه‌ران ودابه‌شکردنی پله وپــــایه وبردنی سه‌روه‌ت وسامانی ملله‌ت ده‌ستی ئێمه‌یان واڵاکردوه ونوقه‌ی لێوه‌نه‌هاتوه وئیسـتاش ئێوه هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوی ده‌ستی ده‌ره‌کی وئۆپۆزسسیۆنن که ده‌یه‌وێت سواری شه‌پۆڵه‌که بێت وده‌ســـــه‌ڵات بگرێته ده‌ست ، خه‌یالتان خاوه ئێمه ئێره‌مان به‌خوێن گرتوه‌وبه‌خوێن به‌ری ئه‌ده‌ین ،ئێمه‌شۆرشی شاخمان کردوه ،له‌پشت کومپیوته‌ر دانه‌نیشوین وفه‌یسس بوك بکه‌ینه‌وه وهه‌میشه هه‌ر وابــــــوه که‌ر کردویه‌تی وئێمه‌ش خواردومانه‌وبردومانه وهه‌ر ئه‌بێت وابێت و(له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ری رێزم بۆ حزبی که‌رانی کوردستان که دروشمه‌که‌یانم به‌کار هێناوه) خوێنی هه‌مووتان برژێت باکمــــان نیه ، ئه‌ی هه‌رئێوه نه‌بون پاش شه‌ری براکوژی وئه‌م رووباره خوێنه‌ی لێتانمان رشت دووباره
ده‌نگتان دا به ئێمه، بارزانی و تاله‌بانی دۆستی نزیکی موعه‌مه‌ر قه‌زافی وبه‌شارئه‌سه‌دن ووه‌ك ئه‌وان بیر ده‌که‌نه‌وه نه‌ك وه‌ك حوسنی موباره‌ك و زه‌ینه‌لعابدین ، واته یه‌ك رێگامان له پێشـــه‌و ناچارمان ده‌که‌ن هه‌ڵیبژێرین وناوی خوای لێ‌بێنین و السن بالسن والبادی اڤلم وجێگا نه‌ما چیتر له سینه‌ی ملله‌ت بۆ پێشێلکاره‌کانی ده‌سه‌ڵات ونۆکه‌ره‌کانیان وپاش خوێن رشتنی مناڵ وگه‌نجی خێر له خۆنه‌دیوی ئه‌م خاکه چاوه‌رێی جێترن لێیان ،با هه‌موومــــان به ده‌نگ وبازو بیگۆرین وبیانێرینه‌وه لا ئاغاکانیان چ بۆ ئه‌نکره بێت چ بۆ دمه‌شقی راپه‌ریو وچ بۆ ته‌هران بێت ئه‌وێ شوێنی راسته‌قینه‌ی خۆیانه .....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست