کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دایە ونەسیم وكۆرپەلە

Sunday, 21/04/2013, 12:00




هاوارلەم هەمووزوڵمە خەریكە دڵم شەق ئەبا
كەس نیە پەردەى خەمەكان لەسەر دڵم لاببا

نەسیمێ لە پەنجەرەى بەندیخانەوە هاتەماڵ
وتم نەسیم گیان تكایە بنوسە بۆم شەرح وحاڵ

بنوسە ئێمە دوودایە لەگەلأ منداڵ بەژمارە سەدووچوار
ئاخ بەكامیان بڵێین لەبرسامەگرى ومەكە هاوار

نەسیم گیان بنوسە زۆرقورس بووخەمى ئازاروژان
دەمان بینى ئەشكەنجەى منداڵى وردى بێتاوان

بنوسە دیسان شەوهات بۆیان دەكەم لاى لایە
نا دەبێ تۆئازادبى لە كۆڵان بكەیت كایە

بنوسە لاى كام ڕژێم كۆرپەلە تاوانى هەیە
لەباتى سنگى دایەولانك بەندیخانە جێگەیە

نەسیم جێى هێشتم وبەزووى گەڕایەوە
نەسیم لام دانیشت ودڵخۆشى دڵمى دایەوە

وتى خەمەكانم باسكرد بۆداروبەردوئاسمان
وتى هەرهەموویان زۆرخەمباربون لەگەڵ مرۆڤەكانى جیهان

زەوى شەقى بردوودڵى بەردیش وەك لۆكە بوونەرم
ئاسمان لەباتى بەفرووباران دایڕشت فرمێسكى گەرم

دارەكانیش هاتنە لەرزە دەستیان كردبە حەى كردن
هاوار جینۆسایدكراین ئەى جیهان لەبرى ئەوەى كوردین
هەتا ڕووبارودەریاكان بۆماوەیەك ڕاوەستا
هەروەك ئەووئەمرەى كەكردى پێغەرمبەرموسا
نەسیم گیان

بگێڕەوە بڵئ بردینیان بۆ چۆڵوبیابان
دوژمنان دەم بە خندەهەڵیان كەندگۆڕى زۆرى بێ ناونیشان

وەك چاڵى شەتڵ هەڵیانكەند لە پێش چاوان
بەزیندوى وەك ئەووشەتڵە لە چاڵیان ناین

كۆرپەلە ئەڵێى شەتڵە لەخاك نێژراوە وەك نمام
منیان دواى دوودەیە دەرهێنا هەربەكۆرپەلە ناسرام

كاتێ گەڕامەوە گەرمیان دایە گرتمیە باوەش
وتى باتێر بۆنت كەم كۆرپەلەى بۆمن بۆنخۆش

وتم كوڕانى هاوتەمەنم دەبینم بون بە پیاوو
بۆچ من دواى دوودەیە بەكۆرپەلە دێمە بەرچاوو

وتم قەینادواى دوودەیە هەركۆرپەلەى سێ مانگانم
فەخرەبۆتان ئەى گەلەكەم كەمن تاجى سەرتانم

گەرنازانن من كێم ئاڵام ئاڵاى كوردستانم
لەگشت دونیاناسراوم چونكە ناسنامەى نیشتمانم

تێبینى...باوەجانى ناوى خوازراوى نوسەرە ...كە نوسەر ئافرەتێكى نیشتمان پەروەرى خاوەن دوبراى شهیدى كوردستانى ئێرانە وئەم هۆنراوەى بۆ ئەنفال نوسیوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە