کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با پزیشكەكان (حەكەم) بن... لەسەر كەتەرخەمی خەستەخانەكەی ئازادی منداڵان

Thursday, 09/12/2010, 12:00



لەهەموو دونیادا منداڵ بە پلەى یەكەم دێت بۆ گرنگیدان پێى ,منداڵ بە سەرمایەیەكی گەورەی نەتەوایەتى سەیر ئەكرێت , كەسێك نابینیت لە ووڵاتانى پێشكەوتوو ,كە ساوایەك نەبینێت .بە سۆزێكى لە ڕادە بەدە ر تێى نەڕوانێت ,ئەم بونەوەرە لە هەموو شتێكا بەشى شێری هەیە ,لە سەرۆك سەرۆكترە بۆ ماف لە دین پیرۆزترە بۆ پەرستن ,كە تاوانی بەرامبەر ئەكرێت ,تاوانبار حوكمى زۆر توندی بەسەردا ئەدرێت ......................................................................................هتــــــــــــــد.
شەوێك لەم شەوانەدا باوك و دایكێك منداڵەكەیان ئەبەنە خەستەخاتەی ئازادی منداڵان , كە خەستەخانەیەكە خەلك پارە ئەدات بەرامبەر بە چارەسەری منداڵەكەى ,منداڵەكە لە تاو ئازارى ئۆقرەى لێ بڕابوو , بیتاقەیەكیان بۆ بڕی و چوونە بەردەم ژوورەكەی دكتۆرى (ئێشكگر) كە لەم خەستەخانەیە بە (جەدوەل) ىئەو شەوە ,دكتۆرە ژیان تۆفیق بوو ,كاتی تەواو بونی كارەكەی ڕێك ڕێكەوتى ئەو منداڵە بوو كە باوك ودایكى هێنابویان و ئۆقرەیان لێ بڕابوو لە تاو ئازارى منداڵكەیان,زۆر تكایان لەو دكتۆرە كرد , كە سەیرێكی بكات وچارەسەرێكى بۆ بنوسێت ,بەڵام مەخابن نەك هەر سەیرى نەكرد,بە دایك وباوكەكەى ووت (منداڵەكەتان درۆ ئەكات نەخۆش نییە) پاشان خەستە خانەكى بە جێهێشت و ڕۆیشت ,بەڵام سەیر لەوەدابوو لە پاش چاوەڕوانیەكى كەم دكتۆرێكى عەرەب هات ,منداڵەكەى بینی و چارەەسەری بۆ نووسى ,لەگەڵ ئەوەى كە منداڵەكە نەك درۆى نەكرد , ناو ئەو خەستەخانەیەى كرد بە ڕشانەوە ,خوشكە پەرستگارەكە كانیولای بۆ داناو عیلاجەكانى دانێ , سەیر لەوەدا بوو ئەو خەستەخانە موهیمە تاقیگەگەكەی چوو بوو بۆ ماڵەوە چونكەشەوان دەوام ناكات ,كۆمیدیا لێرەوە دەست پێ ئەكات , دكتۆرەكان بە گۆترە نەخۆشییەكە (تشخیێ) ئەكەن , ئەوەی كە پێویستە لێرەدا بیڵێین پرسیارێكە لەو بەرپرسەی كە مۆڵەتی خەستەخانەیەك ئەدا بە كۆمەڵێك دكتۆرى بۆرجوازى نا نەتەوەیی بێ وویژدان و نا مرۆف دۆست , كە گوێ نادەن بە گیانى ئەو منداڵانەى كە مێژوومان ئەخوێننەوە لە هەموو بوارەكاندا و پاشەڕۆژیش نەەعلەت لە دەسەڵات و حكومەتمان ئەكەن ,ئەمەنامەیەكى كراوەیە بۆ سەرۆكی حوكومەت و وەزیرى بێ ئاگاو بەڕێوەبەری گشتى بەڕێز تا (%10) پارەى كارەكەیان حەڵاڵ بكەن , تۆزێ كۆنترۆڵى مرۆڤانەى ڕوح لە دەستەكانى ئەم گەلە بێ خاوەنە بكەن



 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە