گۆران وكۆمەڵ پەندیان وەرگرت ویەكگرتووكەوتە هەڵەوە وپارتى باجەكەى دا ویەكیەتى گۆڵى كرد!!

Friday, 18/02/2011, 12:00




ئەم بابەتە شیتەلكاریى وهەلسەنگاندنى روداوەكانى 17-2-2011 لە شارى سلیمانى، گەر سەرنج بدەین بزوتنەوەى گۆران وكۆمەلى ئیسلامى زیرەكانە مامەڵەیان لەگەڵ بارودخەكەدا كردو وە پێش وەخت ئەندامان وجەماوەرى خۆیان ئاگاداركرد كە ئەودوحزبە بەشدارى لەخۆپشاندانەكانى رۆژى پینج شەمە17-2 بەشدارنابن نەك لەبەر ئەوەى بروایان بەخۆپشاندان نیە بەلكو بۆئەوەیە خۆپشاندانەكان رەنگى هیچ حزبێكى پیوەنەبێت وخۆپیشاندەران خۆیان بێنە سەرشەقام وداواى مافى خۆیان بكەن ومەسەلەكە ببێتە راى گشتى وخەڵك بۆخۆى بببێتە خاوەن راپەرینەكە، ئەمەش فاكتەرێكى گرنگى سەركەوتنى ئەوخۆپیشاندانانەیە وەك لەتونس ومیسر بینرا ، ئەمەش بۆ هاوكارى خەڵكە ولەپیناوخەڵكدابووە،بەلام بەداخەوە ئەمجارە یەكگرتووى ئیسلامى كەوتە هەڵەوەو بەئاشكرا رایان گەیاندئەوان بەشدارى دەكەن لەوخۆپیشاندانانەدا كە ئەمەش هەڵەیەكى سیاسى یەكگرتو بوو گوایە لەبەرئەوەى گۆران نەهاتوە ئەمان وویستیویانە ببنە پێش رەوى خەڵكى شارى سلیمانى و وخۆیان ببنە سەرقافلەَ، هەرچۆن گۆران وویستى خۆى بكاتەسەرقافلەى شەقامى كوردى بە دەركردنى بەیان نامەكەیان بۆهەلوەشاندنەوەى حكومەت و پەرلەمان وداواى كردن خەڵك پشتگیرى بكات، بەڵام بى ئەوەى پرس ورایەك بەخەڵك ولایەنە سیاسیەكان بكات ، یەكگرتوش كەوتە هەمان هەڵەوە،ئەوەبوو ئەو بەرنامەیە سەرى نەگرت و لەئەنجامى تاك رەوى خۆ بەخاوەن زانینى هەمووكوردستان هەلێكى زێرین لەدەست درا وئەوكارتە سوتینرا، وە لەهەمان كاتدا پارتى ئیستفرازكراو راپیچ كرا بۆداوێك وئەویش نەیتوانى خۆى بگرێت وكەوتە داوەكەى یەكیەتى نیشتمانى، وەدەستیان كردەتەقەكردن وخوێنى لاوانى سلیمانیان رشت وخوینى ریژوان رۆشتە سەرخوێنى سەردەشت عوسمان وسۆرانى مامە حمە وخوێنەكانى ئەوانیشى زیندوكردەوە، وە سەلماندى پارتى دیموكراتى كوردستان تا ئیستا نەگەشتوەتە ئەو ئاستەى مەنتیقى دیموكراسیەت و مافى مررۆڤ و یاسا نیودەولەتیەكان بزانێت وهەر بەعەقلیەتى شاخ وشەرى ناوخۆ مامەڵە دەكات، چونكە زۆربەى كات خۆپیشاندان دەبینین لەئەوروپا بەلام ئەو كاردانەوە توندانە بەدى ناكرێت، بەتایەبت بۆحزبێك بیەوێت حوكمرانى كوردستان بیت بۆماوەیەكى دریژخایەن،سەرەتاى ئەمساڵ وكۆتاى سالى 2010 قوتابیان لەبەریتانیا هیرشیان كردە سەر چەندین بارەگاى حزبى پاریزگاران وهیرشیان كردە سەر شازادەى بەریتانیاوەلە ئیتالیا بەهەمان شیوە خۆپیشاندەران چەندین گیرە شێوینان نایەوە بەلام خوین نەهات لەلوتى یەك كەس و هێزى ئاسایش و پۆلیس وپیشمەرگە وزیرەڤانى لەكوردستان نابێت بۆ ئەوە بیت كە هاوولاتیانى كورد بكوژێت، بەلام یەكیەتى لەم سیناریۆیەدا بردیەوە و توانى گۆڵى سیاسى خۆى بكات و رەوتى خۆپشاندان بگۆرێت لە داخوازى میللەتیك وروبەروبونەوەى گەندەلى و نان برین بۆ ململانى نێوان گۆران و پارتى یان یەكگرتو وپارتى.
وە هیواخوازین ئەم روداوە هەموو پەندى لى وەربگرن وبارودۆخى سیاسى كوردستان بەرەو ئاقارێكى ئارام بروات، بەلام بارودۆخۆى ئارام وبەرقراركردنى ئاسایش وئاشتى بۆ پارتى ویەكیەتى باجى دەوێت ودەبێت ئامادەبن ئەو باجەش بدەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە