قەڵەم جاش و چڵكاو خۆرەكان
Sunday, 24/05/2009, 12:00
لە شاشەى زاگرۆس كۆمەلێك نووسەرى خۆفرۆش و كۆمەلێك كەسى بە ناو دەروونناس دێنن بە بەژن و باڵای بنەماڵەى دز كە سەروەت و سامانى ئەم میللەتە دەدزن و بە فیڕۆ دەدەن فارس نەورۆلى رۆژنامە نووسە باس لە میدیای ئازاد دەكات دەلێیت میدیای ئازاد گێلن ئەگەر نا ئەو كەسانەی كە دەلێین كورد خەتەرى لە سەر نەماوە بۆ مەبەستی تایبەتى خۆیان ئەم قسەیە دەكەن منیش بە فارس نەورۆلى دەلێم كاكە گیان ئەی ئەو كاتە لە كوى بووی كە لە 31 اب دەبابەكانى بەعسى فاشست خەلكى كوردستانیان لە خەوى قوڵ بە ئاگا هێنا ئێستاش هاتووى پەڕو بالى رەنگاو رەنگ بۆ بنەماڵەى دز ئەرازێنیتەوە باسى خزمەت گوزارى دەكەى ئەى بۆ باسى گەندەڵىو دزیەكانیان ناكەی كاك فارس نەورۆلى قسەیەكى كوردى هەیە دەلێیت ((خۆ ئەم پارەیەی لە گیرفانى باوكى نەهێناوە))كاكە گیان ئەو پارەیەى كە سەرف دەكرێت ماڵى میللەت خۆیەتى خۆ لە گیرفانى باوكیان دەریان نەكردووە؟!!جگە لەوەش بەشە زۆرەكەى دەخەنە گیرفانى خۆیانەوە دزى لە میللەت دەكەن باسى جسرو تەلار دەكەى بۆمان، بۆ باسى كۆشك و تەلارەكانى خۆیان ناكەى كە هەموو كەرەستەكانیان لە باشترین كۆمبانیاى ئیتالى و هى تر بۆ دێت كە چى جسرو نەفەقەكان گریبەستیان لە گەل گەندەترین كۆمبانیاى توركى وەك خۆیان گەندەڵ ئیمزا كردووە وە هەروەها بۆ باسى شەڕى برا كوژى ناكەى كە بە هەزارەها مرۆڤى كوردیان تیا برد، بە هەزارەها مناڵیان بی باوك و بێ ناز كرد بە سەدەها ژنیان بیوەژن كرد خۆ لە پێناو كوردایەتى و ئازادى خەلك نەبوو تە نها لە پێناو توند كردنى كورسیەكانیان بوو بۆ ئەوەی بتوانن پشكى زیاتر بدزن لە سەروەت و سامانى ئەم میللەتە زووڵم لێكراوە كە بەدرێژایى مێژوو دەچەوسێنەوە چ لە لایەن رژێمە فاشستەكان و دڕندەكانەوە چ لە لى دەسەڵاتى كوردیەوە بێت ئەوەش باش بزانن زوولمى دەسەڵاتى كوردى برینى قووڵترە لە داگیر كەرەكان____ لەو لاوەش چەند كەسیكیان هێناوە بۆ بەرژەوەندى تایبەتى خۆیان قسە دەكەن نەك دلسۆزى میللەت بن!! تا شوێنەكانیان لەق نەبێت ، ئەو كەسەى بەرگرى لەو دزوو خائینانە بكات ناوى ئەویش ڕەش دەبێت لە مێژوو چونكو مێژوو رەحم بە كەس ناكات جا تكاتان لێ دەكەم چیتر رووی خۆتان رەش مەكەن وەرنەوە سەنگەرى میللەتە زوولم لێكراوەكە چونكو كە ئەم قسانە دەكەن میللەت بێزتان لیدەكاتەوەو رقتان لێ هەلدەگرێت میللەت زۆر پرە لەم دزانە سامان سیوەیلى ،بەهار رەفیق و جەند دانەیەكی تر باسی دەروونى تاكى كورد دەكەن كاكە سامان سیوەیلى و خوشكى بەرێز بەهار خان هەڵ مەخەلەتین تاكەى؟؟؟!! وەرن دەروونى ئەو مناڵانە بخوێننەوە چارەیەكیان بۆ بكەن كە بە هیچ و خۆرایى لەپێناو كورسى دەسەڵاتى خۆیان بە كوشتیان دان بۆ نایەن چارەكی ئەو خوشكانە بكەن كە بیاوەكانیان بە هیچ و خۆرایی لەدەست دا بۆ وا دەزانن ئەوانە گێلن بەو قسانەی ئێوە چاك دەبنەوە كە بەرگرى لەو دزانە دەكەن بروا بكەن هەر قسە مەكەن باشترە برینیان قولتر دەكەن خوشك و برا بەرێزەكانم من وەك بێشمەرگەیەكى دێریین قسە دەكەم هە ر بۆ ئەوەش ئەو قسەیە دەكەم بروا بكە شەرمم دەكرد سوارى ماشینى علوج ببم میلەتیشم ئاواى لێبكرێت باسى خزمەت گوزارى دەكەن میللەت باش دەزانێت چەندىسەرف دەكرێت و چەندى دەدزرێت ئەگەر ئەوەى ئەوان دەیبەن هەر هەمووى لە نیشتمان و میللەت سەرف بكرایە بروا بكەن هەموو برینەكان ساڕێژ دەبوون كەس بریندار نە دەما لە جیاتی ئەوەى ئەم كۆمپانیایە گەندەڵانە بێنن دەیان توانى بەو پارانەى دەیدزن بە ناو بانگترین و چاكترین كومپانیاى جیهانیان بهێنابا جسرو شەقامیان دروست بكردبا بۆ نیشتمانەكەمان جا تكاتان لێدەكەم بەسە واز بێنن زیاتر برینمان قوڵ مەكەن چونكە بزانن خەلك گێل نیە بەم قسانەتان رقتان لێ پەیدا دەكات نەوەك خۆشتانى بوێیت،بەلام وادیارە خۆشەویستى میللەتتان لا گرنگ نیە تەنها دەتاوەنێت زیاتر دڵى دەسەلاتە گەندەڵەكە خۆشتر بكەن و میللەت دل توند تر بكەن!!!!------ئەوەندە زیاتر نانووسم چونكە ئەكەر بنووسم زیاتر زیاتر زیاتر هەیە
22/5/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست