بە ئیجازەى بەرپرسانى كوردستانپۆستى نیشتیمانپەروەر, بێویژدانى ڕوونكردنەوەكەى ئەندازیار تاریق نورى ئاغجەلەریى, بەرد دێنێتە جواب و ئاخاڤتن!
Wednesday, 30/12/2009, 12:00
لەماوەى سێ چوار ڕۆژى پێشوو, بابەتێكم بەرچاوكەوت كە لەسەر هەندێ گەندەڵى كاك تاریق نورى ئاغجەلەریى نووسرابوو, وە ئەمڕۆش ڕوونكردنەوەكەى كاك تاریق نوریم بەرچاوكەوت, كە وەڵامى ئەو باەبەتەى دابوەوە كە بەكر ئاغجەلەریى ناوێك بە ناوى مشتێك لە گەندەڵیەكانى كاك تاریقەوە بڵاوى كردبووە!
بۆخۆم بە باشى چەند جارێك ئەو بابەتەى بەكر ئاغجەلەریم خوێندەوە, تا ڕادەیەكى زۆر ڕاستى تیابوو, لە وەى كە كاك تاریق یەكگرتوویەكى زۆر توند بوو, بوەى هەرگیز نەیهێشتووە هاوسەرو خوشكەكانى و كچى ئامۆزاكانى بێ (حیجاب) نەك بازار بەڵكو بەردەرگاكەشیانى دیبێ و, وە تا ئەندامێكى یەكگرتوو بووە, زیاتر لە 40 گەنجى ئاغجەلەرو تەكیەو چەمچەماڵ و باینجان و بازیان لەسەر فتوایى كاك تاریق هاوسەرگیریان لە كۆڕوكۆبوونەوەكانى یەكگرتوو لە ماڵەكاندا چارەنووسیان بەیەك گەیشتوەو ژنیان هێناوە!
هەروەها ئەوەتەى بۆتە یەكێتى و دەستەڵاتى عیلمانیەكانى بەدەستهێناوەو هەر 3 پاكانى دیوە(پارە, پۆست , پلە) بە دەست هیناوە 180 پلە لە تەقواو خواپەرستى و عیبادەت و سۆزو بەزەیى دلۆڤانى یەزدان دوركەوتۆتەوەو, بە پێچەوانەشەوە 180 پلە لە مافیاكانىسەرانى یەكێتى و تاڵەبانى و مەلا بەختیارو هێرۆخان نزیك بۆتەوە!
ووتەیەكى مامۆستا عەلى باپیر ئەمیرى كۆمەڵەى ئیسلامى هەیە, كە وتویەتى: چەندە لە حكومەتى هەرێمى كوردستان و پارتى و یەكێتى نزیك بێتەوە, دوو ئەوەندە لە خوایى مەزن دوردەكەوزیتوەوە.!!
جا نزیك بوونەوەى ئەو كەسەش كاك تاریق نورى ئاغجەلەریى بووبێت, كە یەكگرتووى ئیسلامى و فتوادەر بووبێت و, ئەمڕۆش بەڕێوەبەرى دەزگایەكى گرنگى وەك نەخشەكێشان و ئاوەدانى بێت, كە هەموو شوێنە باش و نایبەكانى نەخشەى شارى سلێمانى و دەوروبەرى دیارى دەكات و دەیكاتە ئامانجى كۆمپانیایى نۆكان و پڕۆژە تایبەتەكان و ملهوڕانى وەك عومەر فەتاح و فاروقى مەلا مستەفاو هێرۆى سەردەم!
من باسى ئەو ئامارەیى بەكر ئاغجەلەریى دووبارە ناكەمەوە, كە كاك تاریق چى كردوووەو چى بە دەست هێناوەو, چەند سامانى بە تاڵانبردووە؟!
چونكەحیكمەتى ئەم حكومەتە لەوەدایە, هەر كەسێك هەر پۆستێكى ئیدارى بەدەست هێنابێ, ئەوا هەر هیچى نەكردبێ ئەوا بە نەسرەیەكەى لوش داوەو بە پارەكەى خانوو سەیارەى بۆ خۆیى و هاوسەرو منداڵەكانى كڕیوە, خۆ ئەگەر چەند ساڵێك بووبێ بە مودیرە ئەفەندى, ئەوا بۆتە خاوەنى مەزرعەو فێلاى گوندى بیانى! ئەندازیارێكى وەك تاریق ئامادەبووبێت, واز لە یەكگرتووى ئیسلامى بهێنێت و ببێت بە یەكێتى و, لە جیاتى برادەرى مەولود باوەمراد و مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین و دكتۆر هادى عەلى, هاوڕێتى مەلا بەختیارو بەرزانى ئەحمەد كوردەو هێرۆخان و عومەر فەتاح بكات, بەو هەموو تاوان و دزیى و گەندەڵى و تاڵانو ڕاوەڕووتەى كە زۆر بێشەرمنانە ئەنجامیان داوە, ئیتر دەبێ وەڵامەكانى تاریق نورى چەندە بڕبكات؟؟!!
پێموانیە دەستەى نووسەرانى كوردستانپۆست ئەوەندە بێئاگابن, كە چەند جارێك تاریقى شەریكە دزى كۆمپانیایى نۆكان, سیفەیى(بەڕێزى)بۆ جەلال تاڵەبانى و مەلا بەختیارو عومەر فەتاح و هێرو تاڵانچیانى یەكێتى بەكار هێناوە, كە چەند مەتر زەویەكت لە سنورى شارى سلێمانى دەست ناكەوێت بە بە تاڵى, چونكە هەموویانیان كردۆتە باڵەخانەو دوكان و هۆتێل و گوندى بیانى, لەلایەك زەویەكانیان داگیركردووە, لەلایەكى تریشەوە بە میزانیەى حكومەتى هەرێم و لە سەدا 17 كە هەموویانیان دروستكردووە!
ئاخۆ ئەوە ڕەفتارى گروپێكى تاڵانچى وەها شایەنى ئەوەن بە (بە رێِز) وەسف بكرێن ؟!
بێشەرمى و نابوتى تاریق نورى لەوەدا دەردەكەوێت, كە حاشایى لە هەموو ئەو دیاردانە كردووە كە كاك بەكر ئاغجەلەرى باسى كردووە, گەر كەمێك ویژانى هەبوایە یەك دوانێك پشتڕاست دەكردەوە, تا خوێنەران و نووسەران و دەستەى كوردستانپۆست وەڵامەكەیان بە هەند وەربگرتایە, تازە چوو ئەوەشى هەت بوو هەر چوو!
من تەنها باس لە دوو نمونە دەكەم كە ئەو كاك بەكرە دیارە نەیزانیوە؟!
ئەوەیش:
یەكەمیان: لە مانگى 9 ى 2009 بە ئیفاد چوونە وڵاتى نەمسا بۆ ماوەى 10 ڕۆژ مانەوەو 30000 دۆلارتان وەرگرتبوو, تاكە دۆلارێكتان بۆ سەر خەزێنەى حكومەت نەگێڕایەوەو, بە 5 ڕۆژ دواى گەڕانەوەتان سەیارەیەكەتان بە لە جۆرى ئۆباما بە 18000 دۆلار كڕیوەو لە بازیان لە ماڵى خالیدى خوشكەزاتان داتانناوە بۆ تەنگانە!
دووەم: لە نەسریەى بەڕێوەبەرایەتى نەخشەكێشان و ئاوەدانى سلێمانى, لە 150 ملێۆن دینار لە دوایى جەژن 80000 ملێۆنتان نووسیوە بە بابى جەژنانەو, لە 50 كارمەندو پاسەوان و مساح و ئەندازیار تەنها 13 كەس پاداشت و جەژنانەیان وەرگرتووەو, لەناو ئەو 13 كەسەدا 3 پاسەوانى بەرزان ئەحەمەد كوردەو هاوسەرەكەى خۆت كە كارمەند نیەو دوو ژن براى خۆت وەریان گرتووە!
خوێنەرى بەڕێز گەر ئەو دوو حاڵەتە گەندەڵى و دزى و لوشدانى سەروەتى ئەم میلەتە نەبێ, ئەى چى تاوان و دزیى و خیانەتە؟!
لە هەمووى سەمەرەتر كاكە تاریقەكەى مەلا بەختیار لە وەڵامدانەوەەكەى دووجار باسى خیانەتى كردووە, پێشینان جوانیان گووتووە, تا خاوەن ماڵ دزى گرت, دز ساحێب ماڵى گرت!!
َ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست