باشترین ڕێز له شه‌هیدان به‌رده‌وام کردنی خه‌باتی ئه‌وانه
Monday, 13/07/2009, 12:00
وێڕای رێز‌و سڵاو بۆ گیانی پاکی شه‌هید قاسملوو و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کوردوستان ،یادیان هه‌ر به‌رزو پیرۆزبێت و به‌وهیوایه‌ی که ئێمه درێژه‌ده‌ری خه‌باتی ئه‌وان بین.
به‌ڕێزان هه‌روه‌ک ده‌زانن 13جوولای بیستمین ساڵڕۆژی تیرۆر کردنی دوکتۆر قاسملوو وهاوڕێکانی (عه‌بدوڵڵا قادری ئازه‌ر و دوکتور فازل ره‌سوڵ)ه، که له شاری ڤێهن ی پایته‌ختی وڵاتی ئوتریش له لایه‌ن مرۆڤ کوژانی کۆماری جه‌هل و نه‌زانی شه‌هید کران، ده‌ڕۆین .به‌ڵام به‌داخه‌وه تاکوو ئێستا وڵاتی ئوتریش له به‌ر ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوورییانه له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی هه‌یان بوو بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد و به شێوه‌یه‌کی زۆر ناشارستانیانه ودوور له هه‌موو یاسایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی و دوور له هه‌موو بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ قاتڵانی شه‌هید قاسملوو و هاوڕێکانی ئازاد و ڕاده‌ستی ئێران کرده‌وه.
گرینگه بزانین ئه‌وه‌ی شه‌هید قاسملوو وهاوڕێکانی پێیان کرا کردیان ته‌نانه‌ت گیانی پیرۆزیشیان له سه‌ری دانا که‌واته با ئێمه‌یش به جێگای شه‌ڕ و کێشه‌ی نێو خۆمان، بۆ گه‌یشتن به ئامانج ،ڕیگاکه‌ی ئه‌وان بۆ رزگاری کوردوستان به‌رده‌وام که‌ین وههوڵیش بده‌ین له رێگای دۆزینه‌وه‌ی میکانیزم و شێوازێکه‌وه کار بکه‌ین بۆ وه‌گه‌ڕ خستنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی دوکتۆر قاسملوو و هاوڕێکانی به‌ڵام له بیر نه‌که‌ین که شه‌هیدان مڵکی گه‌لن وپێویسته ئه‌وکاره هه‌موو چین وتوێژه‌کانی گه‌لی تێدا به‌شدار بن.
به‌ڵام بۆلایهنهکانی تریشی گرینگه که بزانین دانووستانه‌که چۆن ده‌ستی پێکردووه؟ چ که‌سانێک له هه‌ردوولا به‌شدار بوون و پله‌یان چی بووه؟ لهگوفتووگۆکاندا چی باس کران؟
ههروههاههروهک له ده‌رسی مێژووی خوێندوومانه باله هه‌ڵه‌کان ده‌رس وه‌ربگرین: بۆیه منیش وه‌ک هاووڵاتییه‌کی کورد وئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بزاڤی رووناکبیری کورد (ب ر ک) به‌پێویستی ده‌زانم چه‌ند بابه‌تێک به مه‌به‌ستی خزمه‌ت کردن به دۆزی ره‌وای گه‌له‌که‌م بورووژێنم.
1- ئایا ئێمه تاکوو ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌مان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی هه‌ڵه‌کانی خۆمان یان سه‌رکرده شه‌هیده‌کانمان کردووه شێوازی شه‌هید کردنه‌که‌ی به‌ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که لایه‌نی کوردی کردی چی بوون؟
2- پاش رووداوه‌که بۆچی کورد نه‌مانتوانی کار‌و خه‌بات وخۆپیشاندان بۆ دادگایی کردنی تاوانباران بکه‌ین؟
3- بۆچی تاکوو ئێستا وه‌کیل بۆ په‌روه‌نده‌ی تیرۆری شه‌هید قاسملوو وهاوڕێکانی نه‌گیراوه؟
4- بۆچی له داگای نێوده‌وڵه‌تی شکات له وڵاتی ئوتریش نه‌کراوه؟
5- بۆچی گه‌لی کورد نازانن له‌و دانیشتنه‌دا که رێبه‌رانیان تێیدا شه‌هید کران باسی چی کراوه؟
6- بۆچی نه‌مانتوانی پێش به تیرۆری شه‌هید شه‌رفکه‌ندی بگرین؟
له کۆتاییدا ده‌ڵێم هه‌رکام له شه‌هیدانی ئێمه هه‌ڵگری په‌یام و مه‌شخه‌ڵێک بوون، بۆیه پێویسته ئێمه به له ده‌ستدانی ئه‌وان ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ نه‌وه‌ستین و نه‌هێڵین مه‌شخه‌ڵی ده‌ستیان بکه‌وێته سه‌رزه‌وی و بکوژێته‌وه تاکوو ده‌یگه‌یه‌نینه سه‌رلووتکه‌ی سه‌رکه‌وتن.
به سپاسه‌وه
بزاڤی رووناکبیری کورد (هادی بووتیمار)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست