به‌یاننامه‌ی بزاڤی ژینگه‌ویه‌کسانی
Thursday, 21/07/2011, 12:00
بۆخه‌ڵکی شکۆداری/سه‌رته‌کی به‌مۆ،پێنجوێێن،چۆمان وحاجی ئۆمه‌ران و ناوچه سنوری ومه‌رزه‌کان .
هاووڵاتیانی نیشتمانی کوردستان ، دۆستان ولایه‌نگران وهاورێیانی بزاڤی ژینگه‌و یه‌کسانی ،لای هه‌موتان ئاشکرایه ،که‌باهۆزی دیموکراسی و یه‌کسانی ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی گرتۆته‌وه‌و ،هه‌موو گه‌ل وچین وتاکه‌کانی کۆمه‌ڵ داوای ماف و ئازادی ده‌که‌ن ،بێگومان ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی زوربه‌ی ده‌سه‌ڵات وحکومڕانه دیکتاتۆرو ناسیسته‌کاندا نیه،بۆیه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ن گه‌لان و دانیشتوانی خۆیان سه‌ر قاڵ بکه‌ن ،هه‌روه‌ها که‌ڵك له سیاسه‌ته کۆنه‌کانی ئه‌وروپا وه‌ربگرن ،وه‌ك سیاسه‌تی دیماگۆژیه‌ت وئاپارتایدو راسیزم وجۆره‌ها سیاسه‌تی به‌سه‌ر چوو ،بۆیه ترسی ئازادی ودیموکراسی ویه‌کسانی ومافه‌کانی مرۆڤ ،که دنیای ئه‌مرۆی گلۆبالیزم په‌خشی ده‌کات وجیهانی وابه‌سته‌ی یه‌ك کردوه ،بۆیه نیشتمانپه‌روه‌ری وره‌گه‌ز په‌رستی خۆیان به دانیشتوانی خۆیان ده‌فرۆشن و چاوبه‌ستی وفێڵ له‌خۆیان و دانیشتوانه‌که‌ی خۆیان وده‌که‌ن ،هه‌روه‌ها مه‌رامه گڵاوه‌کانیشیان ،به‌ناوی جودا خوازی ئاژاوه گێرو به‌کرێگیراوه‌وه ،به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌ی ئێمه‌دا ده‌شکێننه‌وه ،و جگه له‌وه‌ی شار‌و شارۆچکه‌و گونده‌کانمان لێداگیر ده‌که‌ن و سیاسه‌تی نازی وفاشیه‌تی تێدا په‌یڕه‌و ده‌که‌ن ،شاخ ودۆڵ چیاکانیشمان ،پێ ڕه‌وا نابینن،که مرۆڤی کورد هه‌ناسه‌ی ئازادی تیا هه‌ڵمژێ ،بۆیه لێره‌وه داوا له هه‌موو مرۆڤێکی شکۆداری کورد ده‌که‌ین ،ده‌نگی ناڕه‌زای به‌رز بکه‌نه‌وه‌و ببنه قه‌ڵغان وبه‌ربه‌ستێکی به‌هێز له‌ئاستی ئه‌وجه‌نگه ناره‌وایه‌ی به‌گه‌له‌که‌مانی ده‌فرۆشن ، ئه‌مرۆ رۆژی هه‌ستکردنه به کوردایه‌تی به‌مرۆڤایه‌تی ،به‌دیانه‌ت وئیسلامیه‌تی ،به‌نیشتمانی باوباپیران وگۆره‌کانیان ،به‌که‌رامه‌ت و شته پیرۆزه‌کانی دار‌و به‌ردی ئێمه، سنوره‌کانیان لێداخه‌ن .هه‌ر گه‌نجێکی کچ‌و کور هه‌ر خوشکه شه‌هیدو دایکه شه‌هیدێک ،به‌ردێك بلۆکێک هه‌ڵگرێت و بیکاته به‌ربه‌ست له‌سنوره‌کان ،بۆ ئاگاداریتان هه‌موو ئوتومبێلێکی ئێرانی بیمه (ته‌ئمین) کراوه، تێکشکاندنی ماشێنه‌کانیان زه‌ره‌ره بۆ خودی ده‌وڵه‌تی ئیمپراتۆریه‌تی فاشی ئیسلامی ئێرانی ،، ئێمه نه‌داگیرکه‌رو نه‌شه‌ڕ فرۆشین ،ئه‌وا خۆتان ده‌بینن ، شاخه‌کانیشمان پێ ره‌وا نابینن ،خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش وه‌ك ئیسرائیلیه‌کان بوینایه ،ئه‌وان هیچیان پێنه‌ده‌کرا ،ته‌ماشا که‌ن ته‌نها نزیکه‌ی 400هه‌زار چه‌کدارین هه‌یه به‌رانبه‌ر زیاتر له 800ملیۆن وه‌ستاون ،جونکه یه‌کگرتون ووڵاتی خۆیان لا پیرۆزه،مرۆڤی خۆیان لاپیرۆزه ، به‌ردو داری ووڵاتی خۆیان لاپیرۆزه،که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان لاپیرۆزه ، ئێمه ئه‌وه‌تا به‌ئاشکرا زوڵم و زۆره‌ملێی شه‌ره‌فمان لێده‌کرێ ،له راستیدا شه‌ره‌ف دایکه ،پیرۆزترین دایکیش له مێژووی هه‌موو گه‌لاندا خاك ونیشتمانه ،ئیتر رۆژی ئه‌وه هاتوه مرڤی کورد به‌شه‌ره‌ف و که‌رامه‌ت و سه‌ربه‌رزی بژی،، پیرۆز بێت رۆژی شه‌ره‌ف و که‌رامه‌ت ،پیرۆز بێت له‌و کورده‌ی مێژوی ئه‌م شه‌ره‌فه بۆخۆی تۆمار ده‌کات ......هه‌ر شاد‌و سه‌رکه‌وتو سه‌رفاز بن .
ده‌سته‌ی باڵای
بزاڤی ژیگه ویه‌کسانی/شۆرشی سپی
20/07/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست