سه‌رۆکی ڕۆحی کورد مسته‌فا بارزانی له‌ لیسته‌که‌دایه‌...

Wednesday, 03/06/2009, 12:00


ڕۆژی 9 ی مارتی ساڵی 1975 سه‌دام حوسێن و شای ئێران له‌ ووڵاتی جه‌زائیر به‌ ناوبژیوانی هه‌واری بۆمه‌دیه‌ن له‌ کۆبونه‌وه‌ی سه‌رانی ئۆپیک ڕێک که‌وتن بۆ ئاشبه‌تاڵ پێکردنی شۆڕشی کورد، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ ته‌نها وه‌ک ده‌ستێک بوو تا دیواری شۆڕشه‌که‌ بڕۆخێنێت، ده‌نا ده‌مێک بوو بزووتنه‌وه‌که‌ له‌ ناو خۆیدا وه‌ک هه‌رمێیکه‌ی گه‌نیوو وابوو کرمی خێڵی بارزانی جه‌رگی شۆڕشه‌که‌ی هه‌پرون به‌ هه‌پرون کردبوو. 
مه‌لا مسته‌فای زانا له‌ قۆڕی کوژو داتاشینی دار جگه‌ره‌ له‌ 12 ی مارتدا به‌ هاوڕێی موحسین دزه‌یی ده‌برێنه‌ لای شای ئێران: 
مه‌لا مسته‌فا پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستی شای ئێران ماچ ده‌کات، ئینجا شاهه‌نشا ڕێگه‌ به‌ مه‌لا مسته‌فا ده‌دات دانیشێت و مه‌لاش له‌به‌رده‌م شادا ده‌ڵیت:
(ئێمه‌ میلله‌تی تۆین، مادام تۆ له‌و ڕێکه‌وتنه‌ ڕازیت و قازانجی گه‌لی ئێرانی تێدایه‌ که‌ ئێران نیشتمانی دایکی ئێمه‌شه‌، ئه‌وا ئێمه‌ش قبووڵ مانه‌و حه‌دمان نیه‌ ناڕه‌زابین، ئێمه‌ له‌ بن فه‌رمانی ئێوه‌ی شاهه‌نشاداین، بڵین بمرن ده‌مرین و بڵین بژین ده‌ژین، ئێمه‌ دڵسۆزی ئێوه‌ بووین و تا بشمێنین به‌ دڵسۆزیتان ده‌مێنینه‌وه‌) .
ئه‌م ووتانه‌ دوا لێدوانی سه‌رۆکه‌ ڕۆحیه‌که‌ی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌ که‌ ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش تاڵه‌بانی سکرتێری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانی ئێستاو هه‌مان قوتابی بارزانی ووتی: گه‌ر ته‌مه‌ن بمگێڕێته‌وه‌ بۆ ساڵانی شه‌سته‌کان هه‌رگیز به‌شێوازی توند ململانێی و دژایه‌تی ژه‌نه‌راڵ بارزانیم نه‌ده‌کرد. 
ده‌ی با گه‌ل ئه‌م دوو نمونه‌یه‌ به‌ ووردی بخوێنێته‌وه‌و ده‌نگ به‌م دوو نۆکه‌ره‌ نه‌دات، گه‌ر زۆریشیان لێکردن ئه‌وا شاخ و گونده‌کانی کوردستان به‌خێر هاتنتان ده‌کات بۆ ده‌ستپێکی شۆڕشێکی دژ به‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌. 
3-6-2009 
گه‌ڕه‌کی خانوه‌قوڕه‌کان 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە