تێۆرۆر له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ت!

Tuesday, 22/02/2011, 12:00


تێرۆر چییه‌؟
لا‌یه‌نێکی تێرۆریستی ده‌یه‌وێت لایه‌نی بێ ده‌سه‌ڵات یان گه‌ل توشی تێرۆر تۆقان بکات چ له‌ ڕێگه‌ی چه‌ک بێت یان ته‌قاندنه‌وه‌ ، کوشتن ، فڕاندن هتد...
له‌ وڵاتانی رۆژئاوا پێناسه‌ی تێرۆریست ته‌نها به‌ که‌سانێک ده‌وترێت که‌ بۆ داواکارییه‌ک یان توڕه‌یی ده‌ربڕینی خۆی کارێکی تێرۆرسیتی ئه‌نجام ده‌دات ئه‌ویش زۆر جار ده‌بێته‌ هۆی کوشتنی چه‌ند که‌سێکی بێ تاوان و سیڤیل.
به‌داخه‌وه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌تایبه‌ت له‌ ووڵاتانی نێوه‌ند و کوردستاندا، تێرۆر له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌میش بۆ سه‌رکوتکردنی داواکانی گه‌ل، ئه‌م تێرۆره‌ش ناوێکی تایبه‌تی هه‌یه‌ له‌ رۆژئاوادا که‌ پێی ده‌وترێت ستاتس تێرۆریسم state terrorism. واته‌ ده‌وڵه‌تیی تیرۆریزم، نمونه‌مان زۆره‌ وه‌ک تورکیا، که‌ سه‌ڵاهای ساڵه‌ خه‌ریکی ئیرهاب کردنی کوردستانه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ڕ‎ێکخراو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و هێزی سه‌ربازی. ئێران به‌ هه‌مان شیوه‌ خه‌ریکی ئیرهاب کردن و تێرۆر کردنی گه‌لی کورد و نه‌یارانی خۆیه‌تی چ به‌ ناوی دینه‌وه‌ چ به‌ناوی یاساوه‌.
له‌ کوردستان، ووڵاتی ئێمه‌ هه‌میشه‌ ده‌وڵه‌ت تێرۆری خه‌ڵکه‌که‌ی کردووه‌، به‌تایبه‌تیی پاش گرتنه‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌ لایه‌ن کورده‌وه‌ کورد که‌وته‌ کوشتنی کورد ئه‌مانه‌ش ته‌نها ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن که‌ کاربه‌ده‌ستنای ووڵاتی ئێمه‌ له‌ پێناوی پاراستنی کورسی ئاماده‌ن هه‌موو جۆره‌ کارێک بکه‌ن، هه‌موو پاساوێک ده‌هێننه‌وه‌ بۆ تێرۆر کردنی گه‌ل وه‌ مانه‌وه‌ی خۆیان له‌ سه‌ر کورسی ده‌سته‌ڵات. پارتی و یه‌کێتی ده‌سه‌ڵاتێکی ناڕه‌وایان له‌ کوردستاندا هه‌یه‌. ئه‌مانه‌ هه‌ڵبژێراوی میلله‌ت نین، به‌ ته‌زویر ده‌سه‌ڵاتیان قۆرخ کردووه‌. هیچ جیاوازی یه‌ک نییه‌ له‌ نێوان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی کورد تێرۆر ده‌که‌ن به‌ ناوی یه‌ک پارچه‌یی خاکه‌که‌یان و پارتی و یه‌کێتی. چونکه‌ پارتی و یه‌کێتی له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردودا چه‌ندان کاری تێرۆریستیان ئه‌نجام داوه‌ ته‌نها بۆ ترساندن و تۆقاندنی ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت که‌ تێرۆرکردن له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ت هیچ په‌یوه‌ندی نییه‌ به‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی دراوسێ بێت یان ده‌وڵه‌تی کوردی ، ئه‌مه‌ ته‌نها پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و کورسییه‌ وه‌ هیچی تر.
داوای من له‌م ماڵپه‌ڕه‌ بوێره‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌، که‌ گه‌نجان کۆڵ نه‌ده‌ن تا سه‌رکه‌وتن، له‌ ئێستاوه‌ یاسایه‌ک ئاماده‌ بکه‌ن به‌ ناوی یاسای بنه‌ بڕکردنی پارتی دیموکراتی تێرۆریست و یه‌کێتی تێرۆریستی نیشتمانی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ له‌ مێژوی کورددا بمێنێته‌وه‌، وه‌ک وانه‌ بۆ نه‌وه‌کانی دوا ڕۆژ و له‌ خوێندنگاکان ده‌رسی لێوه‌ فێر بن، که‌ ئه‌مانه‌ چه‌نده‌ دژی میلله‌تی خۆیان بوون چه‌ند خیانه‌تیان له‌ میلله‌تی کورد کردووه‌.
داواشم ئه‌وه‌یه‌ له‌ میلله‌ت که‌ پاش ئه‌م ڕاپه‌رینه‌ مه‌زنه‌ی گه‌لی کورد ڕێگه‌ نه‌درێت جه‌نازه‌ی خائینه‌کان له‌ کوردستان بنێژرێن، چونکه‌ ئه‌مانه‌ کوردستان و ڕه‌ها مرۆڤییه‌کانیان گڵاو کردووه‌.
مه‌سعود به‌رزانی
نێچیر به‌رزانی
جه‌لال تاڵه‌بانی
هێرۆ ئیبراهیم
دکتۆر خه‌سره‌وه
مه‌سرور با‌رزانی
مه‌لا به‌ختیار
مه‌حمود سه‌نگاوی
هیوا ئه‌حمه‌د
عماد ئه‌حمه‌د
حاکم قادر
لاهور
مسته‌فا چاوره‌ش
شێخ جه‌عفه‌ر
فازل میرانی
عومه‌ر فه‌تاح
چه‌ند ناوێکی تر ماوه‌ پاش لێکۆڵینه‌وه ‌و به‌دواچون دێنه‌ ڕیزی ئه‌م خائینانه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە