کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەندام و لایەنگرانى چوار قەوارە سیاسیەکە دەنگ بە میراودەلى دەدەن ...

Thursday, 09/07/2009, 12:00


بەپێى دوایین زانیارى کە دەست ستاندار گەیشتووە ئەندام و دۆست و لایەنگرانى لیستى ژمارە 59 ى خزمەتگوزارى و چاکسازى بڕیاریان داوە دەنگ و متمانەى خۆیان بە دکتۆر کەمال میراودەلى پاڵێوراوى سەرۆکایەتى هەرێم بدەن ... ئەم بڕیارەى جەماوەر و ئەندامانى چوار قەوارە سیاسەیەکە بە تایبەتى تر یەکگرتوو ى ئیسلامى و کۆمەڵ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کەلەلایەن سەرکردایەتى حیزبەکانیانەوە ئازادیان پیَدراوە و زۆریان لێناکرێت کە دەنگ بە کامە پاڵێوراو بدەن،‌ هەروەک پێشتریش هادى عەلى سەرۆکى مەکتەبى سیاسى یەکگرتووى ئیسلامى لەدیمانەیەکى ستاندار وتبووى : ئەندام و دۆست و لایەنگرانى ئێمە لەدەنگدان بە پاڵێوراوى سەرۆکى هەرێم ئازادن و زۆریان لێناکرێت... لەهەمان کاتیش کۆمەَلێک لە ئەندامانى سۆسیالیست و زەحمەتکێشانیش هەمان بۆچونیان هەیە و وەک ئەندامێکى باڵاى زەحمەتکێشانیش دووپاتى کردەوە کە ئەندامانى ئێمەش دەنگ بە دکتۆر کەمال میراودەلى دەدەن ... هەروەها ئەندامێکى ترى باڵاى یەکگرتوو لە سلێمانى ئاشکراى کرد کە ئەندامانى ئێمە ئازادن لەدەنگ دان بە پاڵێوراوێکى سەرۆکى هەرێم و لەهەمان کاتیش ئاماژەى بە دکتۆر کەمال میراودەلى کرد کە کەسایەتیەکى بێلایەن و رۆشنبیرە،‌ لەهەولێریش بەهەمان شێوە ئەندامانى ئەوحیزبە هەمان بۆچوونیان هەیە ... شایانى باسە میراودەلى بەرکابەرى مەسعود بارزانى دەژمێردرێت و پێشبینى دەکرێت گەرم و گوڕى زیاتر بە هەڵبژاردنەکان ببەخشێت بەتایبەتى تر کە لە هەولێر و سلێمانى و دەڤەرى پشدەر و گەرمیان خاوەن جەماوەرێکى زۆرە ... ئەمجارەشیان جەماوەر بە عەلمانى و ئیسلامییەکان بەدواى کەس و بەدیلێکى تر دەگەڕێن بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆکایەتى هەرێم،‌چونکە بەگوزارشتى جەماوەر دەبێت سەرۆکى هەرێمى کوردستان تێکەڵ بەژیان و موعاناتى جەماوەر بێت و تەنها روو لە تەسکى حیزبایەتى نەکات و جگە لەوەش کە پێویستە سەرۆکى هەرێم بەردەوام دەرگاى بەرووى خەڵکى کراوەبێت و بەدەم داواو کێشەکانیانەوە بێت .. هەندێک کەسیش وا لێکدەدەنەوە کە هۆکارى دەنگدانى لایەنگرانى چوار قەوارە سیاسیەکە بە بەڕێز میراودەلى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەردەوام پۆستەرەکانیان دەشێوێنرێت و لە بەرامبەردا سەرۆکى هەرێم هەڵوێستى خۆى ناخاتە روو و ناتوانێت بێ لایەنى خۆى ئاشکرا بکات و ئیدانەى ئەو کارە نەشیاوە بکات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە