خوایش حەزی لەگۆڕانە
Wednesday, 08/07/2009, 12:00
ئەو مانشیتەی سەرەوە ئەبینی هیچ تۆشی شۆكت نەكا, مەبەستم لیستی گۆران نیە, مەبەستم ئەو مرۆڤەیە كە لەدایك ئەبێت چۆنەو دوایی هەژدە ساڵە چی لێدێت, منداڵ بەحوكمی ئەوەی هیچ فامیكی نەكردتوە هەموو شتێك بكات كەس بۆی نیە رەتدانەوەی هەبێت بۆی چونكە مناڵ و هێشتا عەقڵی لەجێگای خۆی نیە بەتەواوی, ئەوەیشی گلەیی لێبكات وەكو ئەو منداڵە واییە, ئەم حكومەتەیش لەتەمەنی بالغ بوون دەرچوو و تەمەنی گەورە بوو بو بەپیاو ئەمنەوی بیكەین بە پیاوێكی پیاوانەی ناو مەجلیس نەك ماستاوچی و دەست پیس, جا زۆر هیلاكت نەكەم تۆی خوێنەری بەرێز با بچینە سەر بابەتەكەی خۆمان كەمەبەستمانە.
ئەم حكومەتی ئێمە هەژدەساڵە قبوڵمان لێكردوە بەمیللەت ئەڵی من مناڵم و شیرە خۆرە بوومە لە1992تا پێم گرتوەو تا چاوم كراوەتەوە و دەستم كردوە بە تێكەڵاوی حەڵك هێشتا هەموو كەسێكم نەناسیەوە, حكومەت وەكو ئەو مرۆڤە واییە, ئێمەی میللەتیش ئەڵین بەڵی بەسەرچاو تۆ راست ئەكەی ئەزموونت نەبووە چەند ساڵیك مناڵیشت بویتە تا ئێرە لێت قبوڵ ئەكەین, بەڵام لەم دەقە بەدوا ئێمەیش ئەمانەوی شتمان پێببەخشی و چاوت لەهەموو كەسێك بێت وەكو یەك. حكومەت هێشتا بریاری نەداوە ئەو قسانەی میللەت جی بەجێبكات هەر ئەڵی بەسەر چاو بەگوێرەی توانا.
خوای گەورە بۆ حەزی لەگۆرانە لێرە لەوانەیە وا هەست بكەیت هێشتا لەهەدەفم نەداوە منیش ئەڵیم بەڵێ, خوا كە مرۆڤی دروست كردوە و ئەرزو ئاسمانی دروست كردوە چوار وەرزیشی دروست كردوە(هاوین, زستان, بەهار,پایز) هاوینی دروست كردوە بۆ ئەوەی خەڵك كۆمەڵی خێرو بەرەكەت لەو وەرزە ببینی , لە زستانیشدا تایبەتمەندی خۆی هەیە, بەهاریش بۆ ئیسراحەتی مرۆڤ دروستكردوە بۆ ئەوەی بە جوانی لە سروشت و دەوربەری خۆیان تێبگەین , هەروەها زستانیش بۆ ئەوەی بەروبومی لێ دروست بكەین و ئەو سێ وەرزە خێری لێببین, باشە خۆ ئەم حكومەتە هیچی لەوانە نەكردوە نە بەقسەی خوا ئەكا نەبەقسەی میللەتەكەیشی كەواتە ئەبێت حكومەت خۆی بگۆری جلێكی پاك لەبەر بكات وغوسڵی خۆی بكات و تەوبەی نسوحیش بكات, وە سویند بە درۆ نەخوات وەكو بەردەرانی سەرۆك و ئەندام پەرلەمانەكان, ئەندام پەرلەمانی وابوو ئۆتۆمبیلی (جیبی) هەبوو ئێستا بە (ئۆباما)* ئەسورێتەوە وا ئەزانی خوا هەر ئەوەی دروستكردوە, یەكێتی و پارتی, مام جەلال و كاك مەسعود ئێوە 18 ساڵە لەكارگەی خوێنی میللەت ئیش ئەكەن و نەوت و پارەو ئاومانیش ئەخۆن بۆ واز ناهێنن بۆ ئیتر توبە ناكەن و واز لە دزی ناهێنن بۆ خۆتان رورەشی دونیاو قیامەت ئەكەن هەتا كەی كورەكانی ئێوە ساحیبی هەموو شتیك بێت هەتا كەی ئێوەش چاومان لەدەستی ئیوەو كورەكانتان بێت, مام جەلال بەشی خۆت تەمەنت كردوە بۆ مێژوویەكی پاك بۆخۆت تۆمار ناكەی لەوە باشترە برۆی دەستی خەڵك ماچ بكەی بۆ دەنگدان و هەڵبژاردن ئێستایش 1996 نیە ،مەسعود خەڵك هۆشیار بوو ئازاد بوو لێتان تێگەشت ئیوە چۆن ئینسانكن ئێوە بە كەڵكی مەسئولی نایەن ئیوە بچن لە كۆڵی میللەت ببنەوە با ئیتر بە جوانی لە شتەكان تێبگەن
*(ئۆباما) ناوی جۆریكی ئۆتۆمبیلە لەكوردستان.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست